حکومەتی هەرێم حەوت ملیار دۆلار قەرزارە
📊 آمار و گەپ آزمایی
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی حەوت ملیار دۆلاری کۆمپانیا ناوخۆی و بیانیاکان قەرزارە.
دڵشاد شەعبان، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی بە خەندانی راگەیاند: "دوێنێ 9ی ئەیلولی 2015، لەگەڵ هەندێک لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنە جیاجیاکان سەردانی ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانمان کرد".
وتیشی: "وەزیری سامانە سروشتیەکان روونیکردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان 20 ملیار دۆلار قەرزار نییه و ئەوەی دەوترێت دوورە لە راستیەوە".
ئەوەشی خستەڕوو: "ئەوەندەی من بەدواداچوونم بۆکردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی حەوت ملیار دۆلاری کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانیاکان قەرزارە، کە وابڕیارە ئه و پارەیەش بە نەوت بدرێتەوە".
ئاشکراشیکرد: "ئەگەر حکومەتی هەرێم 20 ملیار دۆلار قەرزی کردبێت، دەبوایە ئێستا ژیانی هاوڵاتیان لەم دۆخەدا نەبوایە".
- 10-09-2015
⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!🗄 بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)