شەرمەزارکردنی تیرۆری دەوڵەتی لە شارۆچکەی جەزیرە
- هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش، وەزیرانی هەدەپە عەلی حەیدەر کونجا و موسلم دوگان، پەرلەمانتارانی هەدەپە و گروپێکی قەرەباڵغ لە هاوڵاتیان بۆ شەرمەزارکردنی تیرۆری دەوڵەتی لە شارۆچکەی جەزیرە و بەستنی کۆبوونەوەی هەفتانەی هەدەپە دەیانەوێت بچنە ئەو شارۆچکەیەوە. شاندەکەی هەدەپە لەسەر رێگای هەزەخێ لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتەوە رێگریان لێکرا.
- بەپێی بەیاننامەیەک کە ئەمڕۆ چوار لە ولایەتی ئامەدەوە دەرچوو، ناوچەکانی (سیلوان) و (قولپ) و (دیجلە) و (لیجا)، وەک چەند ناوچەیەکی سەربازیی تا، یەکی ئایاری 2016، دادەخرێن.
- فرۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکیا لە کاتژمێر 4:30 خولەکی ئەمڕۆوە دەستیان بە بۆردومانی قەندیل - هەرێمی پاراستنی میدیا کردوە.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان