لە سنووری ئیدارەی راپەڕین نزیکەی 10 تەن لە گەنمی وەرگیراوی جوتیاران لە ناوە...
خەندان - هەردی حەسەن
بە هۆی باران بارینەوە لە سنووری ئیدارەی راپەڕین نزیکەی 10 تەن لە گەنمی وەرگیراوی جوتیاران لە ناوەندی وەرگرتنی گەنم و جۆ لە ناحیەی چوارقوڕنە تەڕ دەبێت.
ئەندازیاری کشتوکاڵی ساڵح حسێن بەڕێوبەری کشتوکاڵی رانیە بە خەندانی راگەیاند: "لە سنوری ئیدارەی راپەڕین لە ماوەی دوو رۆژدا 36 کاتژمێر باران باریووە کە کۆی گشتی ئه و بارانە 17 ملم بووە به و هۆیەشەوە لە کۆی 25000 تەن گەنم نزیکەی 10 تەنی لە ناوەندی وەرگرتنی گەنم و جۆ لە ناحیەی چوارقوڕنە تەڕبووە ".
وتیشی: "لە سەرەتای پرۆسەی وەرگرتنی گەنم و جۆ لە جوتیاران 48500 تەن گەنم لەم ناوەندەدا وەرگیراوە کە خۆشبەختانە 23500 تەن گەنم رەوانەی ئاشەکانی سلێمانی کراوە، بەڵام تەواونەکردنی سایلۆی چوارقوڕنە بۆتە هۆکار کە ئەم بڕە گەنمە له و دەشتەدا کۆکراوەتەوە کە مەترسی خراپ بوونی لێ دەکرێت و بە هۆی بارانی چەند رۆژی رابردووەوە بەشێکی لێ تەڕبووە ".
بەڕێوبەری کشتوکاڵی رانیە ئاماژەی بەوەشکرد کە، "سایلۆی چوارقوڕنە لە %90ی کارەکانی تەواو بووە بە هۆی قەیرانی داراییەوە کارەکان تێیدا راگیراوە بۆیە پێویستە ئیدارەی ناوچەکە هەوڵی جدی بدەن کە بودجەیەک بۆتەواوکردنی سایلۆکە پەیدابکەن بۆئەوەی لە داهاتوودا بەهۆی بارانەوە ئه و بڕەگەنمەی کە ماوە تەڕنەبێت".
جێی باسە دوێنێش خەندان لە هەواڵێکی وێنەییدا ئەوەی بڵاوکردەوە کە لە قەزای سەیدسادق بەهەمانشێوە بەهۆی باران بارینەوە بڕێکی زۆر لە گەنمی جوتیاران زیانی بەرکەوتووە.
- 08-09-2015
⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!🗄 بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)