کەرکوک.. لە ماوەی یەک مانگدا 99 تیرۆریست و داواکراو دەستگیرکراون
📊 Amar u Rapirsî
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک رایدەگەیەنێت، لە ماوەی یەک مانگدا لە ناو شاری کەرکوک هێزەکانی ئاسایش توانیویانە 99 تیرۆریست و داواکراو دەستگیر بکەن.
فەرهاد حەمە عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک بە خەندانی راگەیاند: "هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک لە 1ی ئابی 2015، تاکو کۆتایی هەمان مانگ توانیویانە لە ناو شارەکەدا 99 تیرۆریست و داواکراو دەستگیر بکەن".
وتیشی: "دەتسگیرکراوەکان بریتین لە باندەکانی چەکدارانی داعش و رفاندن و کوشتن و دزی، هەروەها بەشێکی زۆریش لە دەستگیرکراوەکان بەپێی مادەی 4ی تیرۆر داواکراون".
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم دەستگیرکراوەکان رەوانەی دادگای شاری کەرکوک کراون بە مەبەستی داداگایی کردن و سزادان".
- 07-09-2015
⚠️ Em babete bezimanî (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!