ئارام سدیق
لە پێشەکی کتێبەکەدا ئارام سدیق نووسیویەتی: ئەم لێکۆڵینەوانە سەر بە هیچ قوتابخانە و تیۆرەیەکی دیاریکراو نین، بەڵکو ئه و تیۆرە و قوتابخانانەی کە ئاماژەشیان پێدەکرێت لەنێو تێکستەکانەوە هەڵهێنجراون، چونکە بڕوای تەواوم بەوەیە کە تێکستەکان تیۆر دروست دەکەن، نەک بەپێچەوانەوە. هەر کاتێک تیۆرەیەکمان هەبوو و ویستمان تێکستی تێبئاخنین ئەوکاتە تووشی لەقاڵبدانی خەیاڵی نووسەر و چەقبەستنی بیرکردنەوە دەبین. ئەم هەوڵەی من لە پێناو ڕزگاربوونە لە لە قاڵبدانی بیرکردنەوە و خەیاڵی نووسەراندا چاوێکی دیکەیە بۆ بینینی تێکستەکان.
ئەم کتێبە هەوڵێکە بۆ دەستنیشانکردن و خوێندنەوەی هەشت له و ڕۆمانە دیارانەی کە بەرهەمی ڕۆماننوسانی پاش ڕاپەڕینن و هەوڵدراوە پێگەی ئەم ڕۆمانانە دیاری بکرێت. هەروەها کار لەسەر لایەنە تەکنیک و تێمەکانیشیان کراوە تا دونیابینی پشت حیکایەتی ڕۆمانەکان بۆ خوێنەران ڕوونتر بکرێتەوە. یەکێکی دیکە لە پەیامەکانی ئەم کتێبە هەوڵدانە بە ئاقاری شکاندنی ئه و بێدەنگییە زۆرەی بەرامبەر بە ڕۆمانی کوردی هەیە و بێدەنگییەک کە بەشێک لە تێکستەکان بە بێدەنگی دادەپۆشرێن و بواری بینینیان لەلایەن خوێنەرەوە بۆ ناهێڵرێتەوە. بەگشتی دەکرێت ئەم نووسینانە دەروازەیەک بن بۆ لابردنی تەمی بێدەنگی لەسەر تێکستەکان و هاوکات کردنەوەی دەرگای گفتوگۆی زیاتر بێت لەسەر ئەم تێکستانە و تێکستی دیکەی ڕۆمانووسان.
Note: The PDF file for this book is not available, please help Kurdipedia to get this file! Send book This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 15,996 times