بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری حەوت مانگی ئەمساڵی نەخۆشخانەی سوتاوی و نەشتەرگەری جوانکاری بڵاوکردەوە کە تێدا ڕیژەی مردن بە هۆی ڕووداوەکانی سوتان لە چاو ساڵی ڕابردوو کەمی کردووە. ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی تایبەت بە ئامارەکانی 7 مانگی ڕابردووی ئەمساڵی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەست ڕۆژنیوز کەوتووە و تێدا هاتووە:" لەماوەی حەوت مانگی ڕابردودا (63) کەس بە هۆی سوتانەوە گیانیان لە دەستداوە، بە جۆرێک 13 کەسیان لە ڕەگەزی نێرن و ئەوانی تریان لە ڕەگەزی مێن، لە کاتێدا ساڵی ڕابردوو لە حەوت مانگی یەکەمی ساڵدا (072) کەس گیانیان لە دەست دابوو". لە ئامارەکەدا ئاماژە بەوە کراوە: بەدرێژایی حەوت مانگی ئەمساڵ (298) نەخوش داخلی نەخۆشخانە کراون بە هۆی سوتانەوە و لەو ڕێژەیە 15 منداڵیان تەمەنیان لە خوار یەک ساڵانەوە بووە و 77 منداڵی تریان لە یەک ساڵان بۆ پێنج ساڵان بووە و 24 حاڵەتی تری سووتان تەمنیان لە نێوان شەش بۆ 14 ساڵ بووە، ئەمە جگە لەوەی 163 حاڵەتی تری سووتان لەو ڕێژەیەی سەرەوە تەمەنیان لە نێوان (15ـ 49) ساڵ بووە و 19 حاڵەتی سوتانیش لە سەرووی 50 ساڵییەوە تۆمارکراون. بەشێکی تری ئەو ئامارە ئەوەشیی تێدا بڵاوکراوەتەوە:" یەک هەزار و 50 نەشتەرگەری لە ناو نەخۆشخانەی سوتاوی و نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجامدراوە کە 277 نەشتەرگەرییان بۆ سوتان بووە و 773 ی تریشیان بۆ جوانکاری بووە ".
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,969
Ваше мнение о предмете!