گیان لەدەستدان و برینداربوون بە رووداوەکانی هاتوچۆ زیادی کردووە
📊 ئامار و راپرسی
ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی خێرای نەشتەرگەری دەریدەخەن کە حاڵەتەکانی برینداربوون و گیان لەدەستدان بە رووداوی هاتوچۆ لە شاری سلێمانی و دەوروبەری رووی لە زیادبوون کردووە.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی کە وێنەیەکی دەست خەندان کەوتووە تێیدا هاتووە: "لە ئامارەکەدا حەوت مانگی ئەمساڵی 2015 بەراورد بە حەوت مانگی ساڵی رابردوو وەرگیراوە بەشێوەیەک تێیدا هاتووە لە
01-01-201501-01-2015 بۆ 31-7-2015، 21 هەزار و 199 کەس داخلی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی خێرا کراون، له و رێژەیەش هەزار و 651 یان برینداری رووداوەکانی هاتوچۆ بوون له و ماوەیەشدا 44 حاڵەت به و هۆیەوە گیانیان لە دەستداوە".
هەروەک هاتووە: "ئەمە لەکاتێکدایە ساڵی رابردوو رێژەکان کەمتر بووە بەراورد بە ساڵی 2015، بەشێوەیەک هەزار و 414 حاڵەتی برینداری رووداوی هاتوچۆ تۆمارکراوە، هەر له و ماوەیەشدا 36 کەس گیانیان لەدەست داوە".
زیادبوونی رێژەی گیان لەدەستدان و برینداربوون بە رووداوەکانی هاتوچۆ دەگەڕێتەوە بۆ پابەند نەبوونی بەشێک لە شۆفێران و هاوڵاتیان بە رێنماییەکانی هاتوچۆ و خراپی بەشێک لە شەقام و رێگاوبانەکان.
- 31-08-2015