وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕەزامەندی درا لەلایەن سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمەوە بۆ خەرجکردنی بڕی (500،000) پێنج سەد هەزار دینار مانگانە بۆ هەڵگرانی ڤایرۆسی کەمی بەرگری لەش و ئەیدز کە ژمارەیان (20) نەخۆشە لە هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ 30ی ئابی 2015، لە گەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمدا کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە تیایدا هاتووە: " بە مەبەستی پتەوکردنی ڕێ و شوێنە خۆپارێزیەکانی پێشگری لە نەخۆشی ئەیدز لە هەرێمی کوردستان و هاوکاری زیاتری توشبوانی نەخۆشیەکە لەگەڵ تیمەکانی پاراستنی تەندروستی و چارەسەکردنی ئه و حاڵەتانەی پێویستیان بە چارەسەرکردنی لەسەر داوای وەزارەتمان ڕەزامەندی درا لەلایەن سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمەوە بۆ خەرجکردنی بڕی (500،000) پێنج سەد هەزار دینار مانگانە بۆ هەڵگرانی ڤایرۆسی کەمی بەرگری لەش و ئەیدز کە ژمارەیان (20) نەخۆشە لە هەرێمی کوردستان".
هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە کە، "داواکارین نەخۆشان و هەڵگرانی ڤایرۆسی (HIV) پابەندی ڕێنماییە خۆپارێزیەکانی دەزگا تەندروستیەکان ببن و لە کاتە دیاریکراوەکانی سەردان و پشکنین سەردانی هۆبەکانی کۆنترۆلی نەخۆشی ئەیدز بکەن لە پارێزگاکانی هەرێم لە پێناو پاراستنی تەندروستی خۆیان و هاوکاربوون لە کۆنترۆلی نەخۆشیەکە لە کوردستان".
- 30-08-2015
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,453