- کاتژمێر 12:25 خولەکی درەنگانێکی شەوی ڕابردو بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە لەقەزای خەباتی سەر بەشاری هەولێر، فەرەیدون جوانڕۆیی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرپەرشتیاری میحوەری پێشمەرگە لەخازر گیانی لەدەستدا و لە پیرمام بەخاک سپێردرا.
- فەرمانبەرانی شارەوانی چەمچەماڵ مانگرتنیان لە کارەکانیان دەستپێکرد و ڕایدەگەیەنن کە هۆکارەکەی دواکەوتنی مووچەیە.
- لەدرێژەی دەستدرێژیەکانی هێزەئەمنیەکانی ئێران و سوپای پاسداران، بۆجارێکی دیکە لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، تەقە لە ژمارەیەک کۆڵبەری کورد دەکرێت بەو هۆیەشەوە کۆڵبەرێک کوژراوە و یەکێکی دیکەش بریندار بووە.
- ڕاگەیاندنی هەپەگە لێدوانێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، دوێنی هێزەکانی گەریلا لە دژی زرێپۆشی تیپی شەمزینان چالاکیان ئەنجامداوەو کە تێیدا دوو سەر باز کوژران و چوار سەرباز بریندار بوون.
- فرۆکە جەنگییەکانی تورک لە کاتژمێر 21:55 خولەکەوە ڕوویان لەسەر هەرێمی قەندیل کرد و بەگوێرەی زانیارییەکانیش لەئەنجامی بۆردومانی هەرێمی کورتەک کارەبای تەواوی گوندەکانی بناری قەندیل پچراوە.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 12,861 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!