کریس کۆچێرا
Chris Kutschera
ئەم ڕۆشنبیرە فەڕەنسییە خاوەنی دەیان ساڵ ئەزموونی ڕۆژنامەگەری و نووسین بوو ساڵی 1938 لەدایکبووە، بە درێژایی ژیانی دەیان وڵاتی جیهانی بینیوە و ڕاپۆرتی لەسەر ئامادەکردوون، لەوانەش کوردستان.
زۆر بە کورد ئاشنابوو، پەیوەندی زۆر باشی لەگەڵ هەموو لایەنە کوردییەکاندا هەبوو، ئەمەش وەهای لێکرد چەندان کتێب لە بارەی کورد و مەسەلەکەی بنووسێت.
ژمارەیەک لە کتێبەکانی کریس کۆچێرا کە کراون بە کوردیش:
1. کوردستان، رێبەری ئەدەبیات، 1998
2. بزوتنەوەی نەتەوەیی کورد، ساڵی چاپ 1979
3. ئالەنگاری کورد و خەونی سەربەخۆیی، 1997
4. گەشتی دوورودرێژی کوردەکان، کۆکراوەی ریپۆرتاژەکانی 40 ساڵ لەسەر کوردستان، 2011.
5. کتێبی رەشی سەدام حسێن، 2005
6. چیرۆکی مێژووی کوردستان، 2007
لە 25-04-2013 مەدالیای بارزانی لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە بەخشرایە کریس کۆچێرا و هاوژینەکەی.
رۆژی
31-07-201731-07-2017 کۆچی دوایی کرد.
⚠️ Dette produktet har blitt skrevet på et språk (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!