خۆراسان (بە فارسی: خراسان کهن یان خراسان بزرگ) ناوچەیەکی مێژووییە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، کە بێجگە لە ئێران لە بەشێکی گەورەی وڵاتانی ئەفغانستان، تورکمانستان، ئوزبەکستان و تاجیکستان پێکدێت.
وشەی خۆراسان لە بواری زمانەوانی دا لە خۆرهەڵسانەوە هاتووە، ئەویش ئەگەڕێتەوە بۆ سەردەمانێک کە دەسەڵاتی مادەکان هەبووە و چوونکا خۆراسان لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتدا بووە هەر لە بەر ئەم هۆکارەش ناوی خۆرهەڵسانیان لێ ناوە. فەخرەدین ئەسعەدی گورگانی شاعیری فارسی، لە شێعرێکدا ئەو بیرۆکەیە دووپات دەکاتەوە و دەڵێت:
زبان پهلوی هر کو شناسد خراسان یعنی آنجا کو (خور آسد)
خراسان ڕا بود معنی خور آیان کجا از وی خور آید سوی ایران.
[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 17,014 gånger