بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکووک لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە ڕایدەگەیەنێت، کە لە ماوەی مانگێکدا 58 تۆمەتباریان دەستیگرکردووە لە بوارە جیاوازەکانی تاواندا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکووک لە ماوەی مانگێکدا 58 کەسیان دەستگیر کردووە کە سەرجەمیان دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە".
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، کە ئه و تاوانانەی ئەنجام دراون لەلایەن ئه و 58 کەسەوە ئەمانەن (تێوەگلان لە کاری کوشتن، ڕفاندن و هەڕەشە کردن، بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر، کاری قاچاغ کردن بە ڕێگەی نایاسایی، جگە لەوەش بەشێکی تریان لەلایەن دادگاوە داواکراون بەپێی مادەی 4ی تیرۆر".
- 19-08-2015
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,962 car hatiye dîtin