راگەیاندنێکی بەپەلە
ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان لە هەموو کاتێکدا بە ڕەوشێکی ناسک و هەستیاردا تێپەڕ دەبێت باشترین چارەسەر لەوەدایە کە پێویستە هەموو لایەک بەرپرسانە بێنە پێشەوە بۆ چارەسەری گیروگرفتەکان لە چوارچێوەی سازانی نیشتیمانی و سیاسی و یاسایی بە دیالۆگ دوور لە توند و تیژی و کاردانەوەی نا دروست لەو چوارچێوەدا پەنابردنە بەر هەر ڕێگایەکی تر جگە لە نەهامەتی و ناسەقامگیری هیچی تری لێ ناکەوێتەوە، خوڵقاندنی ئاڵۆزی و قەیران لە بەرژەوەندی میللەتەکەمان دانیە ڕووداوەکانی ئەم دوواییە ئەوە دەسەلمێنێ کە لێکترازان دەبێتە هۆی زیاتر شێواندنی دۆخەکە و ئاڕاستەیەکی نەخوازراوە و ناشارستانیە بە تایبەتی لە پەرلەمانتاران لە ڕێگەی سایتی ئەلیکترۆنیەکان و ڕێگرتن لە هاتوچۆیان مایەی ناڕەزایی یەکێتیەکەمانە و بارودۆخەکە زیاتر بەلاڕێ دەبات بەوەی پەرلەمانتاران بکرێنە ئامانج لە بری ئەوەی هەمووان ببینە بەشێک لە چارەسەر.
یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان داوا دەکات و ئاواتە خوازە هەموو لایەک کە تەنیا دیالۆگ و تەبایی و یەکڕێزی دەمان گەیەنێتە ئامانجی گەلەکەمان بە تایبەتی لەو بارودۆخەی کوردستان و ناوچەکە پێیدا گوزەر دەکات.
یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان
16-08-2015
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 6,055 جار هاتیە دیتن