بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: شهدائنا في حرب ضد الدولة الاسلامية - داعش، الطبعة ١
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 26-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📆23-05-2020
📆22-05-2020
📆21-05-2020
📆20-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅26 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,945) پەڕتووک||
📅 24-05-2020
باکووری کوردستان
- پۆلیسی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هەڵکوتانە سەر چالاکوانان لە ئامەد 18 کەسی دەستگیرکردبوو و ئەمڕۆ بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخستن دا بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ 12 کەسیان دەرکرد.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- سۆهەیلا حیجاب، چالاکی مەدەنیی کرماشانی، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی رەوانەی زیندانی قەرچەکی وەرامین کرا.[7]
- هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران ژمارەیەک لە کۆڵبەرانیان لە سنووری سۆما و برادۆستی ورمێ کردە ئامانج و بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئەرسەلان
📅 24-05-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
دەمیرتاش؛ جه‌ژنا وه‌ پیرۆز به؛ رۆشانێ شما بمباره‌ك بۆ
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 محەمەد ساڵح ئیبراهیمی محەمەدی - شەپۆل
نوسەر، وەڕگێر، لێکۆڵەر، ڕۆژنامەوان و مامۆستای زانکۆ؛ دوکتور محەممەدساڵح ئیبراهیمی ناسراو بە شەپۆل ساڵی 1312ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی زانا و نیشتمانپەروەر لە شاری مەهاباد لەدایک بوو.
مامۆستا شەپۆل، کوڕی خوالێخۆشبو مەلا ئیبراهیم، کوڕی عارفی ڕەبانی حاجی خەلیفە مەلا محەممەد بوو کە بە عالم و زانایەکی پسپۆڕ لە کاتی خۆی لەنێو خەڵکدا بانگ و ئاوازەی هەبوو.
مامۆستا شەپۆل لە سەردەمی منداڵیدا بە داب و نەریتی قەدیم، کتێبە سەرەتایەکانی وەک قورئانی پیرۆز لای بابی فێر بوو و پاشان لە حوجرە، لای مەلایانی زانا علو
👫 محەمەد ساڵح ئیبراهیمی محەمەدی - شەپۆل
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی محەمەدی - شەپۆل
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 رەئوف کامیل ئاکرەیی
دوای راپەڕین مێژووی تیرۆری سیاسیی دژ بە دەنگە تێکۆشەر و ئازادیخوازەکان دەستپێدەکات، لە ساڵی 1993دا زنجیرەیەک تیرۆری سیاسی لەناوچەی بادینانی باشوری کوردستان روویدا، کە یەکێک لەوانە، تیرۆری رەئوف ئاکرەیی بوو. رەئوف ئاکرەیی ئەگەرچی بەرپرسی یەکەمی رێکخراوی تێکۆشانی رەنجدەرانی کوردستان بوو، یەکێکیش بوو لە رۆشنبیر و سیاسەتمەدار و رۆژنامەنوسە بەتواناکانی بادینان و سەرنوسەری ڕۆژنامەی ڕێگای رەنجدەران بوو.
رەئوف تا ساڵی 1974 لە یەکێتی قوتابیانی پەدەکەدا کاری کردوە و یەکێک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوبەری بو
👫 رەئوف کامیل ئاکرەیی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
رەئوف کامیل ئاکرەیی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
☂️ رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان
لە 26-05-1999 لە سلێمانی دامەزراوە و سەنتەری لە زۆربەی قەزا و ناحییەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە.
☂️ رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان
🏷️ پۆل: پارت و رێکخراوەکان
رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 373,841 | وێنە 58,867 | پەڕتووک PDF 10,945 | فایلی پەیوەندیدار 42,082 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 14,512 |
📖 ئەوڕەحمان پاشا لەشەڕێکی 10 خولەکی دا توانیوویەتی سوپای والی بەغدا بشکێنێت! | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

ئەوڕەحمان پاشا لەشەڕێکی 10 خولەکی دا توانیوویەتی سوپای والی بەغدا بشکێنێت!


(ئەوڕەحمان پاشا1789-1813ز) لەشەڕێکی(10)خولەکی دا توانیوویەتی سوپای والی بەغدا بشکێنێت!
عومەر ئیسماعیل مارف
بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان؛ دوای ئەوەی هێزی بابانییەکان ساڵی(1805ز)لەیەکەم شەڕی دەربەندی بازیان دا تووشی شکستێکی گەورە بووە، ئەوڕەحمان پاشا بەناچاری رووی کردوەتە سنەو پەنای بۆ(ئەمانووڵڵا خان1775-1824ز(1)ی والی میرنشینی ئەردەڵان بردووە. دوای نیشتەجێ‌ بوونی سەرجەم ماڵە ئاوارەکان لەشارۆچکەی سەقزی خۆر هەڵاتی کوردستان، ئینجا ئەوڕەحمان پاشا بەهاوڕێیەتی ئەمانووڵڵا خان و کۆمەڵێک لەکەسایەتی دیارو بەناوبانگی سەربازی ناوچەکە بەمەبەستی دووبارە گێڕانەوەی بۆ سەر تەختی فەرمانڕەوایی میرنشینی بابان سەردانی(فەتح عەلی میرزا1797-1834ز(2)ی شای قاجاری کردوە لەتاران. دوای ئەوەی لەدەرباری شای قاجاردا، پێشوازییەکی گەرم لەئەوڕەحمان پاشا کراوەو لەلایەن خودی فەتح عەلی میرزاوە رێزێکی زۆری لێ‌ نراوە، بەخەنجەرێک و شمشێرێکی کالان لەزێڕ دروست کراوو گەوهەر بەندو کەوڵێکی سمۆرەو شاڵێکی تورمەی گران بەها خەڵات کراوە، هەروەها بەبڕوای ئەوان لەبەر ئەوەی ئەوڕەحمان پاشای بابان رووی لەدەوڵەتی عوسمانی وەرگێڕاوەو بۆ لەوەو دوا بووە بەدۆست و هاوپەیمانێکی راستەقینەی حکومەتی ئێران، بڕیار دراوە بەهەر شێوەیەک بووە دڵی بدرێتەوەو لەخواستەکانی بێ‌ هیوا نەکرێت، هەر بۆیە بەڵێنی ئەوەی پێ‌ دراوە بەهەموو توانایەکەوە چ لەرووی مادی و چ لەرووی سەربازییەوە هاوکاری و پشتیوانی بکرێت. جگە لەوەش، وەکو رێزێک و بۆ مانەوەی گەورەیی و شکۆی وەکو کەسایەتییەکی بەناوبانگ، بەفەرمانی فەتح عەلی شا وێنەیەکی ئەوڕەحمان پاشا لەپاڵ وێنەی گەورە پیاوان و کاربەدەستانی ئەو کاتەی دەوڵەتی قاجاری لەسەر دیواری کاخی نیگارستان لەیەکێک لەکۆشکەکانی شادا نەخشێنراوە. دوای تێ‌ پەڕبوونی نزیکەی(2)مانگ بەسەر ئەو چاو پێکەوتنەدا، فەتح عەلی میرزا بۆ دووەمجار لەنامەیەک دا داوای لە(حافیز عەلی پاشا1801-1807ز)ی والی ئەو کاتەی بەغدا کردوە کە ئەوڕەحمان پاشا بگێڕێتەوە سەر شوێنی خۆی و بڕی(50)هەزار تمەنیشی وەکو قەرەبوو لەبری زیانەکانی شەڕەکە بۆ ناردوە، بەڵام عەلی پاشا ناردنی ئەو پارەیەی بەسووکایەتی کردن بۆ سەر کەسایەتی و شکۆی دەسەڵاتەکەی زانیووە، هەر بۆیە بڕیاری هێرش و پەلاماری لەدژی دەوڵەتی قاجاری دەرکردوە. دوای ئەوەی سوپایەکی(15)هەزار سەربازی لەژێر فەرماندەیی فەتاح پاشای قایممقامی باجەلان دا ناردوەتە سەر سنوورەکانی دەووروبەری زەهاوو دوای تاڵان و وێران کردنی ناوچەکانی ماهی دەشت، لەخاکی ئێران دا بنکەی سەربازیان دروست کردوە.

هێزێکی شەڕکەری کارامەی کۆ کردوەتەوە
لەبەرامبەریش دا، فەتح عەلی شا فەرمانی بەشازادە(محەممەد عەلی میرزا1805-1821ز)ی کوڕی کردوە کە لەو کاتەدا والی کرماشان بووە بەسوپایەکی گەورەی پڕ چەکەوە بەرەو ناوچە سنوورییەکانی لای خۆر ئاوای ویلایەتەکەی پێشڕەوی بکات و بەر بەزیاتر هاتنە ناوەوەو وێرانکارییەکانی سوپا داگیرکەرەکەی عەلی پاشای والی بەغدا بگرێت، لەهەمان کاتیش دا بەمەبەستی هێرش کردنە سەر میرنشینی بابان و دوور خستنەوەی (خالید پاشای دووەم)ی هاوپەیمان و دۆستی والی بەغدا، بڕیار دراوە سوپایەکی(6)هەزار سەربازی بەفەرماندەیی فەرەجوڵڵا خانی نەستەقچی پاشا بنێردرێت بۆ لای ئەمانووڵڵا خانی والی ئەردەڵان، ئەویش بۆ ئەو مەبەستە هێزێکی شەڕکەری کارامەی کۆ کردوەتەوەو لەگەڵ هەر یەکە لەمحەممەد وەلی خانی هەوشارو سفیار خانی هەوشار دا بەتەواوی سوارە چەکدارە کوردەکانی هەوشارییەوە لەسنەوە بەرەو ناوچە سنوورییەکانی دەووروبەری مەریوان بەرێ‌ کەوتوون، دوای ئەوەی گەیشتوونەتە ناوچەی شێخ عەتار، ئامادەکاری تەواویان کردوە بۆ ئەوەی لەهەر کاتێکی پێوست دا پەلاماری سلێمانی بدەن. لەو کاتەش دا، ئەوڕەحمان پاشاو هێزە تایبەتییەکەی لەمەریوان چاودێری بارودۆخی میرنشینی بابان و جموجۆڵەکانی خالید پاشای ئامۆزایان کردوە. هەر بۆیە خالید پاشای دووەم بەپەلە نامە بەرێکی خۆی رەوانەی لای حافیز عەلی پاشا کردوەو لەئەگەری پەلاماری سەر میرنشینەکەو دروست بوونی مەترسییەکی گەورە لەسەر مانەوەی لەدەسەڵات دا ئاگاداری کردوەتەوە، هەروەها لەهەواڵی جوڵەو پێشڕەوییەکانی ئەوڕەحمان پاشاو هێزێکی گەورەی والی ئەردەڵان دڵنیای کردوە. لەبەر ئەوە والی بەغدا بڕیاری داوە پێش ئەوەی هێزەکەی ئەمانووڵڵا خان بۆ پشتیوانی لەئەوڕەحمان پاشا بگاتە مەریوان، لەسەر راسپاردەی خالید پاشا سوپایەکی(15)هەزار سەربازی تر لەسوارەو پیادەی هۆزەکانی دەووروبەری کەرکوک و لەژێر فەرماندەیی سلێمان بەگی یەگنی(3) خوشکەزای دا بەرەو کوردستان بنێرێت، هەروەها فەرمانیشی بەسلێمان پاشای سێیەمی کوڕی برایم پاشای قایممقامی ئەو کاتەی هەریرو کۆیە کردوە بەهێزێکی(4)هەزار سەربازییەوە هاوکاری سلێمان بەگ و هێزەکەی خالید پاشای دووەم بکات.

ماوەی پشوودان و حەسانەوەی بە سەربازەکانی نەداوە
دوای ئەوەی هەموو هێزەکان لەدەشتی شارەزوور یەکیان گرتووەتەوەو سوپایەکی گەورەیان پێکهێناوە، بەمەبەستی روو بەروو بوونەوەو هێرش بردن بەرەو ناوچە سنوورییەکانی خۆرهەڵاتی میرنشینی بابان بەرێ‌ کەوتوون. کاتێک ئەوڕەحمان پاشا لەلایەن پیاوە تایبەتییەکانییەوە زانیاری ئەوەی پێ‌ گەیشتووە کە سوپایەکی گەورەی حافیز عەلی پاشای والی بەغدا لەقۆڵی سلێمانییەوە بەرەو ناوچە سنوورییەکان بەرێ‌ کەوتووە، بەپەلە برایم بەگی یەکێک لەپیاوە نزیکەکانی خۆی ناردوە بۆ لای ئەمانووڵڵا خان و لەهەواڵەکە ئاگاداری کردوەتەوە، هەر بۆیە والی ئەردەڵان بەتەواوی هێزەکانییەوە بۆ هەرچی زووتر بەهاناوەچوونی ئەوڕەحمان پاشا بەرێ‌ کەوتووە. سەر ئەنجام، لەمانگی(1)ی ساڵی(1806ز)داو لەدۆڵێکی تەنگەبەری گوندی(گوێزە کوێرە)ی خۆر هەڵاتی دەریاچەی زرێباری نزیک مەریوان، ئەوڕەحمان پاشا توانیوویەتی بەزیرەکی و لێهاتوویی خۆی کەڵک لەماندووبوونی سوپاکەی سلێمان بەگ و خالید پاشای ئامۆزای وەربگرێت، چونکە بەئامادەکاری و پلانێکی تۆکمەی سەربازییەوە ماوەی پشوودان و حەسانەوەی بە سەربازەکانی نەداوەو کت و پڕ لەچەند لایەکەوە هێرشی دەست پێ‌ کردوە. جێگای ئاماژەیە، چۆنییەتی دابەش کردنی هێزە شەڕکەرەکانی ئەوڕەحمان پاشاو هاوپەیمانەکانی بەو شێوەیە بووە؛ ئەمانووڵڵاو فەرەجووڵڵا خان بەتەواوی سوارە چەکدارەکانیانەوە لەلای راستی گۆڕەپانی شەڕەکەوە هەڵمەتیان دەست پێ‌ کردوە، کوردەکانی هوزارەو هەوشاریش لای چەپیان گرتووە، ئەوڕەحمان پاشا خۆیشی لەگەڵ سەربازانی بابان، شارەزوور، کەلهوڕ، زەنگەنە، جاف و گۆران بەرەو ناوجەرگەی سوپای دووژمن هێرشی دەست پێ‌ کردوە. لەولاشەوە، خالید پاشای دووەم و سلێمان پاشای سێیەم بەهێزێکی چەکداری کۆیەو هەریرو سەربازە کوردەکانی دەووروبەری کەرکوک بەرەو رووی ئەردەڵانییەکان و هەوشارییەکان پێشڕەوییان کردوە، هێزێکیتری پێکهاتووش لەعەرەبەکان و نۆکەرە بەرەگەز جۆرجییەکان لەگەڵ سلێمان بەگ دا، بەرەو لای ئەوڕەحمان پاشا هێرشیان بردوە. دوای ئەوەی شەڕێکی دەستەو یەخەی خوێناوی دەستی پێ‌ کردوە، لەگردۆلکەو شاخە بەرزەکانی دەووروبەریشەوە لەلایەن هێزی پشتیوانی هەر دوو لاوە بەچڕی شەڕگەکە تۆپ باران کراوە. بەپێیی سەرچاوەکان؛ لەماوەی تەنها(10)خولەکی شەڕەکەدا زیاتر لە(1000)سەرباز لەهێزەکەی سلێمان بەگ و خالید پاشا کوژراوەو ژمارەیەکی زۆریش بەدیل گیراون کە لەناویان دا خودی سلێمان بەگی خوشکەزای حافیز عەلی پاشا لەلایەن سەربازەکانی ئەوڕەحمان پاشاوە قۆڵ بەست کراوە! هەر لەو شەڕەش دا، خالید پاشای دووەم و سلێمان پاشای سێیەمی برازای بەشێوەیەکی زۆر سەر سوڕهێنەر دەربازیان بووە، لەهێزەکەی ئەوڕەحمان پاشاش بەرچاوترینیان، سەلیم بەگی برای ئەوڕەحمان پاشا کە بەیەکێک لەئازاترین و قارەمانترین فەرماندەکانی بابانی ناوبانگی دەرکردوە بەخەستی بریندار بووەو دوای دوو سێ‌ رۆژ مانەوەش بەهۆی زۆری برینەکانییەوە کۆچی دوایی کردوە. دوای ئەوەی سلێمان بەگ بەدیلی براوە بۆ شارۆچکەی چەهران، پاش دوو رۆژ، ئینجا بەدەست بەسەری لەگەڵ(200)کەس لەبەدیل گیراوان بەسەرپەرشتی محەممەد ئاغای ئەردەڵانی باپیرەی مەستوورەی مێژوونووس دا، نێردراوە بۆ لای فەتح عەلی شا لە تاران. جێگای ئاماژەیە، بەهۆی ئەو نەبەردیی و جوامێرییەی کە سەربازەکانی هێزەکەی ئەوڕەحمان پاشا لەو شەڕەدا نیشانیان داوە، ئەمانووڵڵا خانی والی ئەردەڵان چەند وێنەکێشێکی بەناوبانگی ئێرانی بەکرێ‌ گرتووەو بڕیاری داوە وێنەی سەرجەم رووداوەکانی ئەو شەڕە وەکو یادگارییەک لەسەر دیوارەکانی کۆشکە تایبەتییەکەی خۆی دا بکێشنەوە. دوای تەواو بوونی شەڕەکەش ئەوڕەحمان پاشا بەفەرمی و بۆ سێییەمجار بەفەرمانڕەوای میرنشینی بابان دانراوەتەوەو خالید پاشای دووەمیش بەفەرمانی حافیز عەلی پاشای والی دوور خراوەتەوە بۆ بەغدا.

پەراوێزو سەرچاوەکان:
1-ئەمانووڵڵا خان؛ لەنێوان ساڵانی(1775-1824ز)دا، فەرمانڕەوایی میرنشینی ئەردەڵانی کردوە، کوڕی خووسرەو خانی گەورەی کوڕی ئەحمەد خانی سێیەمی والی پێشووتری ئەردەڵان بووە. جێگای ئاماژەیە، لەسەردەمی دەسەڵاتی خۆی دا چەند کارێکی ئاواکاری و بیناسازی رازاوەی ئەنجامداوە لەوانە، تەلاری دڵ گوشا، تەلاری گوڵستان و مزگەوتی دارول ئیحسان لەشاری سنە. یەکێک لەهاوسەرەکانی ناوی سەرو ناز خانم بووە کە پێشتر خێزانی فەتح عەلی میرزای شای قاجار بووەو وەکو دیاری پێشکەش بەئەمانووڵڵا خانی کردوە! بەپێیی سەرچاوە مێژووییەکان؛ ئەمانووڵڵا خان پیاوێکی بەسروشت توڕەو دڵ رەق بووە، بەجۆرێک بەزەیی بەکوڕو خزمە نزیکەکانی خۆیشی دا نەهاتووەتەوە، هەروەها بەیەکێکیش لەمیرە هەرە دەوڵەمەندو خاوەن سامانە زۆرەکانی کورد دادەنرێت لەو کاتەدا، چونکە توانیوویەتی لەرێگەی بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن و لەژێر زەبرو زەنگ دا موڵک و داهاتی دانیشتوانی میرنشینەکەی داگیر بکات. ئەمانووڵڵا خان(4)کوڕی هەبووە بەناوەکانی؛ محەممەد حەسەن خان، خووسرەو خان، عەبباس قولی خان و حسێن قولی خان کە ئەوەی دواییان بەحاوی شاعیر بەناوبانگە. دوای(49)ساڵ فەرمانڕەوایی میرنشینی ئەردەڵان، دوا جار بەنەخۆشی شێرپەنجەی جگەر کۆچی دوایی کردوە.
2-بابا خان جیهان سۆز کوڕی حسێن قولی خان جیهان سۆز ساڵی(1768ز)لەدایک بووە، پێشتر فەرمانڕەوای هەرێمی فارس بووە لەشیراز، دوای کوژرانی(ئاغا محەممەد خان1742-1797ز)ی مامی بەپشتیوانی حاجی ئیبراهیم خانی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی قاجاری رۆژی(18-1-1798ز)بووە بەشای ئێران و وەکو نەریتێکی باوی ئەو کاتەش ناوی خۆی بۆ فەتح عەلی میرزا گۆڕیووە. ناوبراو لەناو شاکانی ئێران دا بەخاوەنی درێژترین ریش و(1000)ژن ناسراوە. دوای(37)ساڵ فەرمانڕەوایی حکومەتی قاجاری رۆژی(24-10-1834ز)کۆچی دوایی کردوە.
3-دوای کوژرانی حافیز عەلی پاشای خاڵی بەناوی سلێمان پاشای بچووک لەنێوان ساڵانی(1807-1810ز)بووە بەوالی بەغدا.
4-تاریخی حوکمدارانی بابان لەکوردستانی شارەزوورو ئەردەڵان دا: حسێن حوزنی موکریانی، رەواندز1931
5-مێژووی ئەردەلان: ماهشەرەف خانم-مەستوورەی کوردستانی، و: د. حەسەن جاف و شکور مستەفا، چاپی یەکەم1989
6-میرنشینی ئەردەڵان، بابان و سۆران لەبەڵگەنامەی قاجاری دا: محەممەد حەمە باقی، چاپی یەکەم، چاپخانەی ئاراس، هەولێر2002
7-تاریخی سلێمانی وە وڵاتی: محەممەد ئەمین زەکی بەگ، ئامادەکردنی: رەفیق ساڵح، بەرگی سێیەم، چاپی دووەم، چاپخانەی شڤان، بنکەی ژین، سلێمانی2006
8-گەشتنامەی ریچ بۆ کوردستان: کلۆدیۆس جەیمس ریچ، و: محەممەد حەمە باقی، بەرگی یەکەم، چاپی یەکەم، چاپخانەی شڤان، سلێمانی2012
9-مێژووی میرایەتی بابان: حسێن نازم بەگ، و: حسێن حەسەن کەریم و سدیق ساڵح، چاپخانەی شڤان، سلێمانی2013
ئەو بابەتە بەشێکە لەکتێبێکی قەبارە مامناوەندی نووسەر بەناوی(ئەوڕەحمان پاشا1789-1813ز)ی بابان کە لەئێستادا ئامادە کراوە بۆ چاپ کردن.

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ⚔ مێژوو
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 80% ✔️
80%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
80%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Aug 15 2015 2:46AM تۆمارکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 10,746 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.113 KB Aug 15 2015 2:46AMمانو بەرزنجی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

ئەوڕەحمان پاشا لەشەڕێکی 10 خولەکی دا توانیوویەتی سوپای والی بەغدا بشکێنێت!

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📖 کورتەباس
1.👁️میرنشینی بابان
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئەورەحمان پاشای بابان
2.👁️عومەر ئیسماعیل مارف
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,296 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574