وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی ئەمساڵدا 110 نەخۆش چاندنی گوێی ناوەوەی بۆ کراوە.
رێکەوت حەمە ڕەشید، وەزیری تەندروستی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خەندانی ڕاگەیاند: "پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ سێشەممە 8ی ئابی 2015، بەئامادەبونی ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی و بەرێوەبەری سەنتەرەکانی چاندنی گوێی ناوەوە و نوێنەری ئه و کۆمپانیایەی کە گرێبەستی هێنانی ئامێری گوێی ناوەوەی لەگەڵ کراوە کۆبووینەوە".
وتیشی: "لەم کۆبونەوەیەدا باس لە چۆنیەتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری گوێی ناوەوە و گرنگی ئه و پڕۆژەیە بۆخزمەتکردنی ئه و کەسانەی پێویستیان بەچارەسەری بیستن هەیە کرا".
ئاماژەی بەوەشکرد: "لەماوەی ئەمساڵدا 110 نەخۆش چاندنی گوێی ناوەوەی بۆکراوە و تاکۆتایی ئەمساڵیش 160 نەخۆشی دیکە چاندنی گوێی ناوەوەی بۆدەکرێت".
- 11-08-2015
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,095 times
Write your comment about this item!