لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تۆمەتبار(نسرین اسعد ابراهیم بحر العبیدی) کە ناسراوە بە (ئوم سیاف) کە دەکاتە خێزانی گەورە تیرۆریست (ابو سیاف) کە لە دایکبووی ساڵی 1990ە شاری بەغدایە و ئێستا ڕادەستی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کراوە و لە ڕۆژی (06-08-2015) بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە وەک سەرەتا ڕاگیراوە، بە پێی مادەی 3/بڕگە 7 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
ئێمە لە ئەنجومەنی دادوەری هاوشان لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕوونی دەکەینەوە کە بە پێی بنەما یاساییەکان تۆمەتباری نێوبراو گەرەنتی ڕێکارە یاساییەکان و دادگاییکردنێکی دادوەرییانە بۆ مسۆگەر دەکرێت.
وتەبێژی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان
دادوەر / ئومێد موحسن حەمەدەمین
10-08-2015
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,596 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !