Kurdipedia.org
🏠 בית
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧ליצור קשר עם
ℹ️אודות!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
עוד
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|אודות!|הספרייה|📅
🔀 פריט אקראי!
❓ עזרה
📏 תנאי השימוש
🔎 חיפוש מתקדם
➕ לשלוח
🔧 כלי עבודה
🏁 שפות
🔑 החשבון שלי
✚ פריט חדש
📕 יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
עמנואל הראובני
📕 יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
📷 חגיגות הסהרנה 2012
בתאריך 02-10-2012יום שלישי ט\'\'ז בתשרי תשע\'\'ג חוה\'\'מ סוכות נערכו חגיגות הסהרנה בגן סאקר בירושלים בהשתתפות רבבות מבני העדה.
טקס הכנסת ספר תורה : תפילת מנחה וערבית בנוסח ולחן של יהודי כורדיסתאן. כמסורת
📷 חגיגות הסהרנה 2012
🏰 מקומות
(Arbil) ליברא
🏰 מקומות
היאזיר-הימרוא
🏰 מקומות
הפרוא
🏰 מקומות
(Amadiya) הידמע
📝 بارزانی‌: شێوازی کودەتا هیچ ئەنجامێکی نابێت و قابیلی قبوڵیش نییە | קבוצה: מסמכי מפלגות כורדיות | שפת מאמרים: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ פריט דירוג
⭐⭐⭐⭐⭐ מצוין
⭐⭐⭐⭐ טוב מאוד
⭐⭐⭐ הממוצע
⭐⭐ מסכן
⭐ רע
☰ עוד
⭐ הוסף לאוספים שלי
💬 כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!

✍️ היסטורית פריטים
🏷️ Metadata
RSS

📷 חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
🔎 חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
✍️✍️ עדכון פריט זה!
بارزانی‌: شێوازی کودەتا هیچ ئەنجامێکی نابێت و قابیلی قبوڵیش نییە
📝 מסמכי מפלגות כורדיות

جەماوەری سەربەرزی کوردستان....
سوپاس بۆ خوای گەورە کە لە گشت قۆناغەکانی خەبات و، لە هەموو ڕووداوەکان و گشت بەرپرسیارێتییە شۆڕشگێڕی و حیزبی و ڕەسمییەکاندا لەگەڵ گەلی کوردستان و نەتەوەی کورد ڕاستگۆبوومە. هەموو کاتێک لەبەر بەرژەوەندی گشتیی هەموو راستییەکان ناگوترێن، بەڵام هەمیشە خۆم لەژێر ئەو بەرپرسیارێتییەدا بینیوە پێویستە هەر شتێک کە بە گەلەکەمان دەڵێم، راستگۆیانە بێت.
زۆر بەداخەوە کە دۆخی سیاسی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئەم ئاستەی ئێستا. لەبارەی ئەو قەیرانەی کە ئێستا گەلی کوردستانی پێوە سەرقاڵکراوە، دەمەوێ هەندێ ڕاستی بۆ گەلی کوردستان ئاشکرا بکەم و ڕوونبکەمەوە. پێش هەموو شتێکیش دەمەوێ باسی هەندێ قۆناغی سیاسی دوای راپەڕین بکەم، کە خۆم ڕۆڵم تێدا گێڕاوە.
شۆڕشی کوردستان لەپێناو ئازادی و دیموکراسی و دادپەروەریدا هەڵگیرساوە. لەو ڕوانگەیەشەوە لەدوای ڕاپەڕین لە گردبوونەوەیەکی جەماوەریی فراواندا لە شاری کۆیە لە ئاداری 1991 بە خەڵکی کوردستانم ڕاگەیاند کە دەبێ هەڵبژاردن بکرێت و، شەرعیەتی شۆڕشگێڕی جێگەی خۆی بداتە شەرعیەتی هەڵبژاردن و دیموکراسی و دەستوور. شانازیش بەوەوە دەکەم کە خەباتم لەپێناو دیموکراسیدا کردووە و بانگەوازم بۆ یەکەم هەڵبژاردنی دیموکراسیانە کردووە لە کوردستاندا. بە قوربانیدان بە ئەنجامە راستەقینەکانیش، وامانکرد کە گەلەکەمان لە یەکەم هەڵبژاردنی کوردستاندا رەنج بەخەسار نەبێت، بەوشێوەیەش یەکەم پەرلەمان و حکوومەت لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە لەمێژووی کوردستاندا دروستبوون، بۆ ئەوەی حوکمی یاسا جێگیربێت و کوردستان ببێتە وڵاتێکی دامەزراوەیی. شانازی دەکەم کە گوتوومە نابێ کەس لە کوردستاندا لە یاسا بەرزتربێت و، بەدرێژایی کاری فەرمیی خۆم پابەندی بووم و هەوڵمداوە بنچینەکانی باڵادەستبوونی یاسا بچەسپێنرێن. لەکاتی کێشە و تووندوتیژییە ناوخۆییەکانیشدا هەمیشە هەوڵمداوە کوردستان لە شەڕ دووربخەمەوەو، کە شەڕیش هەڵگیرساوە هەوڵی دروستکردنی ئاشتیم داوە بۆ ئەوەی پڕۆسەی دیموکراسی لە وڵاتی ئێمەدا بەردەوام بێت. لەو بوارەدا ناتوانم ڕۆڵی برای بەڕێزم جەنابی مام جەلال لەبیر بکەم، کە سەرەڕای ڕێگیریی ئەوانەی حەزیان لە ئاشتی نەبووە، هەوڵیدا بۆ ئاشتی و، سوپاس بۆ خوا توانیمان پێکەوە ئاشتی لە کوردستاندا دروستبکەینەوە و، لە ڕێگەی ڕێککەوتنی ستراتیژییەوە، جارێکی دیکە درێژە بە پڕۆسەی دیموکراسی بدەینەوە. هەرچەندە زۆر کەس و لایەن کەوتنە دژایەتیکردنی، بەڵام ڕێککەوتنەکە لەناوخۆ و عێراق و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بۆ گەلی کوردستان زۆر پێشکەوتنی بەدیهێنا.
لەساڵی 2005 لە کاتی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ناو پەرلەمانی کوردستاندا، هیچ کێشەیەکمان نەبوو کە سەرۆک لە پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت یان لەلایەن خەڵکەوە. هەرچەندە هەمیشە لەگەڵ هەڵبژاردنی ڕاستەوخۆی سەرۆک بووم لەلایەن خەڵکەوە. بەلای منەوە ئەوە گرنگ بوو کە دامەزراوەی سەرۆکایەتی لە کوردستاندا دروست ببێت و سەرۆکێک بێت بتوانێ خزمەتی گەل و نیشتیمان بکات، چونکە کوردستان لە دۆخێکدا بوو پێویست بوو پایەکانی دەسەڵاتدارێتی خۆی بەهێز بکات. بەڵام ئەو کات زۆر لەوانەی ئێستا فرمێسک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک لە پەرلەمان دەڕێژن، بە خەڵکیان دەگوت "کە پارلەمانتارەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆک تووشی ئیحراج دەبن و ناوێرن بە ئازادیی تەواو و بە باشی دەنگ بە سەرۆک بدەن. بۆیە ئەو سەرۆکەی لەلایەن پەرلەمانەوە هەڵدەبژێردرێت، سەرۆکێکی شەرعی نییە، و زادەی ڕێککەوتنی حزبەکانە و دەیانگوت دەبێ سەرۆکی هەرێمی کوردستان راستەوخۆ لەلایەن گەلەوە هەڵبژێردرێت". ئەوەو هەندێ بابەتی دیکە وای کرد لەساڵی 2009 کە بەرپرسیارێتی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بگرمەوە سەر شانم و پێداگیریم کرد کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ لەلایەن خەڵکەوە هەڵبژێردرێت. بەوشێوەیە هەڵبژاردن کرا و هەموو لایەکیش دەزانێ سەرەڕای هەموو چەواشەکارییەکان، ئەنجامەکەی چۆن بوو.
کەچی ئێستا دەبینین بەشێوازێ خۆسەپاندن و، دوور لە بنەما و ڕۆحیەتی تەوافوق و پێکەوەبوون کە سەرۆکایەتیی پارلەمان و کابینەی هەشتەمی لەسەر دامەزراوە و دەسەڵاتی پێ بەڕێوەدەبرێت، هەندێ لایەن دەیانەوێت شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتەکانی بگۆڕن، و ئەوەیش مەبەستی شەخسی و سیاسی لە پشتە.
گەلی خۆشەویستی کوردستان شایەتی ئەوەم بۆ دەدات کە بەدرێژایی ماوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، هەوڵمداوە ئارامییەکی سیاسی ناوخۆیی لە کوردستاندا هەبێت، حیزبەکان نەکەونە وێزەی یەکتر، بەڵکو وزەی خۆیان لە پێشخستنی وڵاتدا بەکار بهێنن. هەوڵمانداوە حیزبەکان بەسەر گرفتە ناوخۆییەکانیاندا زاڵ بن بۆ ئەوەی لە عێراقدا بەهێز بین و بتوانین یارمەتیدەری بەشخوراوانی دیکەش بین. سەرباری ئەو قەیرانە داسەپاوانەیش توانیمان ڕووبەڕووی داعش ببینەوە، هەروەکچۆن پێشتریش توانیمان لەبەردەم هێزی دیجلە و لەشکرکێشییەکانی دیکەیشدا بوەستین.
ئەو نەفەسەی لە 23ی حوزەیرانی ئەمساڵدا ویستی لە پەرلەمانی کوردستاندا خۆی بسەپێنێت لەنیازی تێکدانی سازان هەڵقوڵا بوو. چونکە پێش هەمووان لە 16-07-2013 داوام کرد لە پەرلەمان و هەموو لایەنەکان کە سازان لەسەر پڕۆژەی دەستوور بکەن، ئەوەش بەڵگەیە لەسەر ئەوپەڕی ئامادەیی ئێمە بۆ لەبەرچاوگرتنی تێبینی و ویستی هەموو لایەنەکان. بۆ ئەوەی دەستوورێک دابنێین کە تەوافوقی هەمووانی لەسەربێت و سیستەمی وڵاتەکەمان ڕێکبخات، بە شێوازی هەڵبژاردن و دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیشەوە کە ئەوانیش بەشێکن لە پڕۆژەی دەستوور. بۆ ڕوونکردنەوەی راستییەکان و بە بیرهێنانەوەش، دەقی ئەو دێرانە وەک خۆیان لێرەدا دەهێنمەوە کە لە پەیامەکەمدا هەبوون : " داوا لە سەرۆکایەتیی خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دەکەم کە لەژێر ڕۆشنایی ئەو نامەیەم کە لە 12ـی 6ـی 2013ـدا ئاراستەی سەرۆکایەتیی خولی ئێستای پەرلەمانم کردبوو، دوای هەڵبژاردنەکانی 21-09-2013 دەستبەجێ لە کۆبوونەوە دەستپێکییەکانی سەرۆکایەتیی پەرلەماندا بە زووترین کات میکانیزمێک بدۆزنەوە بۆ ئەوەی لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا بگەنە تەوافوق لەسەر هەموارکردنی پڕۆژەی دەستوور و ئالییەتی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم. ئەو کات هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت و ئەو ئەمانەتەی لە دەست ئێمە دایە بدەینە هەر بەڕێزێکی دیکە کە متمانەی گەلی کوردستان بەدەست دەهێنێت" ئایا ئەم داوایە مانای ئەوە بووە کە من دەمەوێ لەسەر کورسی بمێنمەوە؟ یان بەو مانایە بوو وڵاتەکەمان ببێتە خاوەنی دەستوور و پڕۆسەی سیاسی لە دەنگی گەل و سازاندا بەرجەستە ببێت؟ دەیانەوێ ڕاستییەکان پێچەوانە بکەنەوە و وا پێشانی خەڵک بدەن کە ئێمە دژی بنەماکانی دیموکراسی و یاساین و خۆیان پارێزەری یاسا و دیموکراسین. ئەوە لە حاڵێکدایە کە من بە ڕوونی داوای هەڵبژاردن و سازان و چارەسەرم لە لایەنەکان کردووە و ئامادەیش بوومە بۆ جێبەجێکردن و پابەندبوون بە یاسا.
ئێمە دەمانویست بەوشێوەیە بە گفتوگۆ و سازان لەسەر هەموو یاساکان رێکبکەوین. گەورەترین بەڵگەی ئەو هەڵوێست و روانگەیەی ئێمە، ئەوە بوو کە لەبارەی پڕۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستانەوە نواندمان.
ڕەشنووسی دەستووری هەرێمی کوردستان بە کۆدەنگیی 36 حیزبی کوردستانی لە کۆبوونەوەی حیزبە کوردستانییەکان لە کۆیە رێککەوتنی لەسەرکرابوو. ئینجا لە پەرلەمانی کوردستاندا بە دەنگی 96 پەرلەمانتار پەسەندکراو، تەنیا ئەوە مابوو گەلی کوردستان لە ریفراندۆمێکدا دەنگی لەسەر بدات، بەڵام لەپێناو گەشەپێدانی ئەو سازانەی دروستببوو، ڕازیبووین پڕۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستان نەخرێتە ریفراندۆمەوە. بەڵام بەداخەوە هەڵپەی سەپاندنی ئیرادەی دوور لە تەوافوق و هەوڵدان بۆ ڕووشاندنی هێز و کەسایەتی و ڕەمزە سیاسییەکان لەپێش چاوی خەڵکی کوردستان، وای لێکردن تەوافوق تێکبدەن. ئەوەی ئێمە پێش دووساڵ داوامان دەکرد لەسەری رێککەون و، بە ڕۆحیەتی سازان ڕەفتارمان کرد و نەرمیمان نواند لە نەناردنی پڕۆژەی دەستوور بۆ ریفراندۆم. لەکاتێکدا هەموو لایەنەکان خەریک بوون لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەیەکتر دەچوونە پێشەوە بۆ گفتوگۆکردن، ئەوانەی بە ڕک و کینەوە بیریاندەکردەوە، لێدوانیان دەدا و دەیانگوت: "چۆن پڕۆژەی دەستوورمان پێ هەڵوەشاندنەوە بە هەمانشێوەش ناچاریان دەکەین ملکەچبن بۆ گۆڕینی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئەگەر نا دەبێ لە هەولێریش دەریان بکەین". لە کاتێکدا هەموو دۆخەکە زۆر ئاسایی بوو و پێویستی بەو ئاڵۆزکردن..
هەوڵی تێکدانی یەکڕیزییەکە بە ئاشکرا لەناو پەرلەمانیشدا کاری لەسەرکرا، بە پێشکەشکردنی پڕۆژەی هەندێک لە حیزبەکان بۆ گۆڕینی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی بە زیادەی یەک دەنگ بتوانن یاساکان بگۆڕن و، دروشمەکەی خۆیان بەلاوەنا کە دەیانگوت: "دەبێ هەموو ئەو یاسایانەی کە ڕەهەندی نیشتمانیان هەیە بە سازان بڕیاریان لەسەر بدرێت نەک بە زۆرینە و کەمینە"، کە یاسای سەرۆکایەتیی هەرێم یەکێکە لەو یاسایانە. لەگەڵ ئەوەشدا دیسان هەوڵماندا تەوافوق بپارێزم و لە 18ـی 5ـی 2015 لەگەڵ حیزبە بەشدارەکانی حکومەت و پەرلەماندا کۆبووینەوە و داوامان لێکردن بە سازان و بەشێوەیەکی یاسایی ئەو پرسە چارەسەر بکەن، بەڵام بەهۆی ئەو کەشوهەوایەی بە ڕق و کینەوە دروستکرابوو، هەنگاوی بۆ نەنرا.
وەک ئەرک و پابەندبوونمان بە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و، لە 13-06-2015 داوامان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کرد کە رێوشوێنە پێویستەکان بگرنە بەر بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەڵام وەڵامی کۆمسیۆن ئەوەبوو کە ناتوانێ هەڵبژاردن بکات.
هاووڵاتیانی خۆشەویست
شانازی دەکەم کە بەشدارێکی سەرەکیی دانانی بناغەی دیموکراسی و ئاشتیم لە وڵاتەکەماندا، شانازی دەکەم هەر لە لاوێتییەوە پێشمەرگەی ئازادیی گەل و وڵاتەکەی خۆمم. ئەو وڵاتەی خەباتم بۆ دەکرد سەرۆکی هەتاهەتایی تێدا نەبووە و، ئێستاش دژی ئەوەین کە سەرۆکی هەتا مردنی هەبێت. هەر وەکوو دڵنیام گەلی کوردستان ڕێگە نادات بکەوێتە ژێر باری سەپاندنی ئیرادەیەکی خۆسەپێنەر. ئێستا گەلی کوردستان لەبەردەم مەترسییەکی گەورەدایە. ئەوانەی دەڵێن ئەوە بۆ خۆڵکردنە چاوی خەڵک و پاساو هێنانەوەیە، خۆیان دەزانن ئەوانە راستین و بەوشێوەیە گەلی کوردستان بەرەو هەڵدێر دەبەن.
کۆبوونەوەی پارلەمان لە 23ی حوزەیران هەڵگەڕانەوە بوو لە بنەمای ئەو سازانەی کە چەندین ساڵە پەیڕەومان کردووە و لەسەری ڕێککەوتبووین. هەموو داوایەکیان بۆ دواخستنی کۆبوونەوەکە و دەرفەتدان بە تەوافوق ڕەتکردەوە و ئەوەیش تێکدانێکی تەواوی ئەو متمانە و سازانە بوو کە خۆیشیان چەند ساڵ بوو بانگەشەیان بۆ دەکرد. کەچی پۆستەکان و لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان و عێراق لەسەر بنچینەی ئەو تەوافوقە دابەشکراون، لەوانەیش پۆستی سەرۆکی پارلەمانی کوردستان هەرچەندە ئێستا بێلایەنی و میسداقیەتی خۆی لەدەست داوە. ئەگەر تەوافوقیش نەمێنێت دەبێ پێداچوونەوە بە هەموو ئەو ڕێککەوتنانە بکرێت کە لەسەر بنەمای تەوافوق لەنێوان لایەنەکان ئەنجام دراوە.
رۆژی 16-04-2015 پەیامێکمان ئاراستەی گەلی کوردستان و سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران و هەموو لایەنە سیاسییەکان کرد، لەوێدا ئاگادارمان کردنەوە کە هەوڵێکی مەترسیدار هەیە بۆ دروستکردنەوەی دووبەرەکی و دوو ئیدارەیی لە هەرێمی کوردستاندا، ئەوکات کەسانێک بە خەڵکیان دەگوت ئەوە بۆ ترساندن و چەواشەکردنە، ئێستا دوای 23ی حوزەیران، جەماوەری کوردستان دەزانێت ئەو مەترسییەی ئەوکات خستمانەڕوو، بەداخەوە بەشێوەیەکی زۆر زەق دەرکەوت. هەر وەک لە چەند لێدوانێکیشدا ئەو کەسانە بێ پێچ و پەنا حەزی خۆیان بۆ پارچەکردنی کوردستان نەشاردەوە. ئێمە لە 2004 ڕێگەمان بە فیدرالی پارێزگاکان و پارچەکردنی کوردستان نەدا و ئێستاش رێگە بە پارچەکردنی خاک و گەلی هەرێمی کوردستان نادەین.
گەلی خۆڕاگری کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانەوە...
لەکاتێکدا ئێمە لەشەڕێکی بەرفراوان و درێژخایەنداین لەگەڵ داعش، هەموومان ماتەمبار و خەمگینین بۆ سەدان پێشمەرگەی شەهید و بریندار، سەدان کچ و ئافرەتی رفێندراومان، بەشێکی زۆری ئاوارەی میللەتەکەمان لەژێر چادردا دەژین. بۆیە بەڕاستی نەمدەویست هیچ پەیامێک بەمشێوەیە لەمکاتەدا بڵاوبکەمەوە، بەڵام چونکە دۆخەکەیان گەیاندە ئەو ئاستە ناخۆشە، کە وڵاتانی دراوسێ و دۆست پێماندەڵێن دروستبوونی ئەم قەیرانە هەڵەیە و زیانتان پێدەگەیەنێت. هەروەها لەبەرئەوەی مەسەلەکە بە شەخسی منەوە پەیوەستکراوە، بە پێویستم زانی ئەو پەیامە بە ئێوەی خۆشەویست رابگەیێنم.
من خۆم بە قوتابیی قوتابخانەیەکی پیرۆز دادەنێم. لە شێخ عەبدولسەلام بارزانی فێری کولتووری پێکەوەژیان و قوربانیدان لەپێناو سەربەخۆیی کوردستان بووین. لە شێخ ئەحمەدی بارزانی فێری ئەوەبووین کە دین پێش هەموو شتێک ئەخلاقە و، بیروباوەڕ لە کۆت و زنجیرەکان بەهێزترە. لە مەلا مستەفای بارزانی فێری ژیانی پێشمەرگایەتی و گیانفیدایی بووین. یەکەم شتیش کە دوور لە باوک و بنەماڵەکەمەوە فێری بووم، دایکم فێری کردم کە ئەویش راستگۆیی بوو. لە تەریقەت و، مەولانا شێخ خالدی نەقشبەندی فێری تەحەممول بووین. لە پارتی و شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان فێری کوردستان یان نەمان بووم، هەروەکو فێر بووم بە ئومێدەوە بەرەو ئاییندە بچم. لە دایکی شەهیدانەوە فێری بەرەنگاریی بەردەوام و خۆڕاگری بووم و لە پێشمەرگەش فێری بەرخودان و رەتکردنەوەی هەموو ئیرادە سەپاندنێک بووم. بڕوای تەواویشم بەوەیە سەرکەوتنی گەلی کوردستان لە یەکڕیزی دایە و ڕاپەڕینی 1991 نیشانیدا کە یەکڕیزی مەرجی سەرکەوتنە.
لە مانگی ئایاری ئەمساڵ لەدوای ئەوەی لەگەڵ شاندێک کە سەفەری ئەمەریکا و ئەوروپامان کرد، ئاسۆییەکی ڕوونتر لەجاران لەبەردەم پرسی سەربەخۆیی گەلی کوردستان هاتە کایەوە. بەڵام بە دروستکردنی ئەم قەیرانە ئەم ئاسۆیە دەکەوێتە ژێر هەڕەشە و مەترسییەوە. ئەو ئاسۆیەی کە گەلی کوردستان ساڵهای ساڵە خەباتی بۆ دەکات خەڵکێک هەیە وای بۆ دەچێ ئەگەر لەسەر دەستی مەسعود بارزانی بهێتە دی ئەوە نامانەوێ بەڵام من مەمنوونی ئەو کەسە دەبم ئەو ئاواتەی گەلی کوردستان بێنێتە دی و هەر ئەوەیشە جیاوازیی نێوان من و ئەوان.
کوردستانیانی ئازیز، پێشمەرگە قارەمانەکان
هاوڕێ لەگەڵ ئێوە رێز لە سەروەری هەموو یاساکانی وڵاتەکەی خۆمان دەگرم، سومعەی پێشمەرگایەتی خۆیشم بەهیچ شتێک ناگۆڕمەوە، پێشمەرگەی سەربەخۆییم و ئەوەیش لە هەموو پۆستێک گەورەتر دەزانم و هەر کەس بڕوای بەو ئامانجە هەبێت هەڤاڵ و برای ئێمەیە. هەموو پێشمەرگەکانی کوردستان بە کوڕ و کچ و کەسی خۆم دەزانم. هەموو گەلانی ناوچەکەش بە دراوسێ و دۆستی خۆمان دادەنێین. پابەندبوونی خۆیشمان بە فەرهەنگی پێکەوەژیان و ئاشتی و پاراستنی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان دووپات دەکەینەوە.
سەبارەت بە سیستەمی سیاسیش، سیستەمی کوردستان پەرلەمانییە و ئەوە زۆر بە ڕوونی لە مادەی 1ـی ڕەشنووسی پڕۆژەی دەستووریشدا هاتووە. لەوانەیە تێڕوانینی جیاواز لەسەر شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەبێت. لەسەر شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆک پێشنیاری ئەوە دەکەم ئەم بابەتە گەل یەکلایی بکاتەوە و ڕاپرسی بکرێت لەسەر شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆک. چونکە خەڵکی کوردستان هەموویان حزبی نین و نابێ مافی خەڵک زەوت بکرێت.
هەتا لە ژیاندا مابم من خۆم بە پێشمەرگەی نیشتیمانەکەم و هەموو گەلی کوردستان دادەنێم. هەموو گەلی کوردستان لای من خۆشەویستە، هەموو تەمەنی خۆیشم بۆ ئەو گەل و وڵاتە تەرخانکرد و، هەمیشە ئەوەم بە ئەرک تەماشاکردووە و لەهەموو شتێکیش زیاتر شانازی پێوە دەکەم. ئەوەی بۆ من گرنگە هەڵسەنگاندنی پێشمەرگە و خێزانی شەهیدان و خەڵکی خاوەن ویژدانی وڵاتەکەمە.
لە کۆتاییدا بۆچوونی خۆم بۆ دەرچوون لەم قەیرانە بۆ ئێوەی خۆشەویست دەردەبڕم:
یەکەم: بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان خۆسەپاندن و شێوازی کودەتا هیچ ئەنجامێکی نابێت و قابیلی قبوڵیش نییە.
دووەم: هەموو حزبەکانی ناو حکوومەت و پارلەمان پەلە بکەن لە ڕێککەوتن لەسەر چارەسەرێک بە سازان کە لە بەرژەوەندیی گەل و نیشتیماندا بێت.
سێیەم: ئەگەر نەگەییشتینە سازان دەبێ بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەختە بچین.
لە کۆتاییدا دەبێ هەموومان دڵسۆزانە بەردەوام بین لە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی کوردستانی عێراق و زەمینەسازیی زیاتر بۆ مافی چارەنووسی گەلی کوردستان و ئاییندەیەکی باشتر بۆ خەڵکی کوردستان.
داوا لە پێشمەرگە خۆشەویستەکان دەکەم قەیرانی سیاسی و کێشە ناوخۆییەکانی هەرێم بە هیچ جۆرێک کاریگەری لەسەر ورە و خۆڕاگریی ئێوەی قارەمان نەکات و چۆن تا ئێستا دلێرانە لەبەرانبەر دوژمن وەستاون و بەرپەرچی تیرۆریستانتان داوە هەر ئەوەهایش بە ورەیەکی پۆڵایین بمێننەوە و منیش لەگەڵ ئێوەی خۆشەویستم و پاڵپشتتانم.
داوا لە خەڵکی سەربەرزی کوردستانیش دەکەم وریا و ئاگادار بن و ڕێگە نەدەن یاری بە چارەنووسیان بکرێت.
سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدان
سڵاو لە پێشمەرگە
سەرکەوتن بۆ گەلی کوردستان
مسعود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
09-08-2015

⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🖇 פריטים המקושרים: 5
👫 ביוגרפיה
1.👁️Masoud Barzani
2.👁️مسعود البارزاني
3.👁️مەسعود بارزانی
📅 תאריכים ואירועים
1.👁️09-08-2015
2.👁️16-07-2013
📂[ עוד...]

⁉️ נכס פריטים
🏳️ שפת מאמרים: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 16-07-2013
📄 סוג המסמך: ⊶ שפת מקור

⁉️ Technical Metadata
©️ זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
✨ איכות פריט: 81% ✔️
81%
✖️
 30%-39%
רע👎
✖️
 40%-49%
רע
✖️
 50%-59%
מסכן
✔️
 60%-69%
הממוצע
✔️
 70%-79%
טוב מאוד
✔️
 80%-89%
טוב מאוד👍
✔️
 90%-99%
מצוין👏
81%
✔️
נוסף על ידי (هاوڕێ باخەوان) על Aug 10 2015 2:45AM
✍️ פריט זה עודכן לאחרונה על ידי (هاوڕێ باخەوان) על: Aug 10 2015 2:45AM
☁️ קשר
🔗
🔗
⚠️ פריט זה לפי כורדיפדיה של 📏 תקנים עוד לא נגמר עדיין!
👁 פריט זו נצפתה פעמים 4,809

📚 הספרייה
  🕮 יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
  🕮 סיפורה המופלא של הרבני...
  🕮 עוד...


📅 כרונולוגיה של אירועים
  🗓️ 28-10-2020
  🗓️ 27-10-2020
  🗓️ 26-10-2020
  🗓️ 25-10-2020
  🗓️ 24-10-2020
  🗓️ 23-10-2020
  🗓️ 22-10-2020


💳 לתרום
👫 חברי כורדיפדיה
💬 המשוב שלך
⭐ אוספי משתמש
📊 סטטיסטיקה מאמרים 378,725
תמונות 60,658
ספרים 11,316
קבצים הקשורים 46,242
📼 Video 179
🗄 מקורות 15,692
📌 Actual
(Arbil) ליברא
.תיקאריעה ןאתסידרוכב ריע
.ודהיתהו ורייגתה היכלמש ביידח תכלממ תריב התיהו הקיתע ריע איה ליברא
בר היהש לאירבג הנוי םכחה ליבראב יח טיה האמה תישארבו חיה האמה ףוסב
וירחא ריאשה.תסנכ-תיב 1793 תנשב הב הנב ונב םע דחיבו ירוביצ ןקסעו הליהקה
،תואופרו תולוגס،הטיחש יניינעב תוש :ללוכש סומלוק יצחב בותכ סרטנוק די-בתכב
תוערואמ،תוריטפו תודיל יכיראת،תורטש יחסונ،תומולח ןורתפ،תולזמו תולרוג
ידימ ריעה תא ונק ליברא ידוהי ותודע יפל.וימיב ועריאש םיירוטסיהו םייתחפשמ
הנושארה םעפב.תבשה םויב הב לטלטל ולכויו ריעב הקזח םה
(Arbil) ליברא
היאזיר-הימרוא
.תינאריאה ןא\'גיברזאב ריע
תורבק תיבו،ןורמוש ילוג יאצאצמ םה הידוהיש،הקיתע תידוהי הליהק התייה הימרואב
.הנש 500 ןב
ריעה הנושארה םלועה תמחלמב.תוערפו תופידרמ הלבס תידוהיה הליהקה טיה האמב
.תוירזכאב וחצרנ םיברו םידוהיב תוערפ וכרענ 1918 תנשבו םיסורה ידיל הלפנ
זאמש תדחוימ הנוכשב םתוא הנכיש תימוקמה הליהקהו דאדגבל וטלמנ םיבר םידוהי
.ןיר\'גהמ תלחמ - םירגהמה תנוכש םשב העדונ איה
.תועימק תביתכמ וסנרפתה םימכח ידימלתו רחסמב וקסע םבור הימרוא ידוהי
،אפורה השמ אוה לודגה השמ אלומ שע ארקנ םהבש לודגהו תסנכ-יתב 4
היאזיר-הימרוא
הפרוא
םהרבא לש ותדלומ ריע ,םידשכ-רוא איה תרוסמה יפלש תיכרותה ןאתסידרוכב ריע
םירבוס םימלסומה .ונימי לש דאדגבל םורדמ תאצמנ םידשכ-רוא םירקוחה יפל .וניבא
די-לע םידמועש שישה ידומע ינש תא םינכמו דורמינ לש ותכלממ ריע איה הפרוא יכ
.דורמינ אסכ רמולכ ,דורמינ שרע קיתעה רצבמה
תחא הכירב .וניבא םהרבא שע ,םיהרביא תאכריב :םימ תוכירב 2 םויכ ןנשי הפרואב
גד דצש ימש םינימאמ םהו םתוא גודלמ םיענמנ םימלסומהש ,םילודג םיגד תצרוש
אוהש ליל\'ח םיהרבא תיב אצמנ וז הכירבל תינופצ .ותנש תא איצוי אל וז הכירבב
הכירבה .וניבא םהרבא
הפרוא
(Amadiya) הידמע
לע הקלחב היונבו היכרות לובגל ךומס ,תיקאריעה ןאתסידרוכ ןופצב תנכוש הידמע
דרומב היונבה תיתחתה ריעהו אתליא אתואש הנוילעה ריעה איהו המוח תפקומו רה
הנוכמה ,ידוהי עבור היה הנותחתה ריעב םגו הנוילעה ריעב םג .אתיתכ אתואש רהה
.יהו\'ג תלחמ והוניכ םידרוכהש יפכ וא יאזוה תלחמ ,םידוהיה יפב
הידבוע איבנה תרובק ודילו רפוסה ארזע םש לע דחאה :תסנכ-יתב ינש ויה הידמעב
לע ארקנו ףסוי ןזח ידי-לע הנבנ ינשה תסנכה-תיב .לצומב רובק תרחא תרוסמ יפלש
1250 תנשב הארנה לככ הנבנ הז תסנכ-תיב .איבנה לאקזחי אוה - לאקזחי דייס םש
ת
(Amadiya) הידמע

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| זמן טעינת דף: 0,187 2!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574