پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,723
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
بارزانی‌: شێوازی کودەتا هیچ ئەنجامێکی نابێت و قابیلی قبوڵیش نییە
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بارزانی‌: شێوازی کودەتا هیچ ئەنجامێکی نابێت و قابیلی قبوڵیش نییە
بەڵگەنامەکان

بارزانی‌: شێوازی کودەتا هیچ ئەنجامێکی نابێت و قابیلی قبوڵیش نییە
بەڵگەنامەکان

جەماوەری سەربەرزی کوردستان....
سوپاس بۆ خوای گەورە کە لە گشت قۆناغەکانی خەبات و، لە هەموو ڕووداوەکان و گشت بەرپرسیارێتییە شۆڕشگێڕی و حیزبی و ڕەسمییەکاندا لەگەڵ گەلی کوردستان و نەتەوەی کورد ڕاستگۆبوومە. هەموو کاتێک لەبەر بەرژەوەندی گشتیی هەموو ڕاستییەکان ناگوترێن، بەڵام هەمیشە خۆم لەژێر ئەو بەرپرسیارێتییەدا بینیوە پێویستە هەر شتێک کە بە گەلەکەمان دەڵێم، ڕاستگۆیانە بێت.
زۆر بەداخەوە کە دۆخی سیاسی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئەم ئاستەی ئێستا. لەبارەی ئەو قەیرانەی کە ئێستا گەلی کوردستانی پێوە سەرقاڵکراوە، دەمەوێ هەندێ ڕاستی بۆ گەلی کوردستان ئاشکرا بکەم و ڕوونبکەمەوە. پێش هەموو شتێکیش دەمەوێ باسی هەندێ قۆناغی سیاسی دوای ڕاپەڕین بکەم، کە خۆم ڕۆڵم تێدا گێڕاوە.
شۆڕشی کوردستان لەپێناو ئازادی و دیموکراسی و دادپەروەریدا هەڵگیرساوە. لەو ڕوانگەیەشەوە لەدوای ڕاپەڕین لە گردبوونەوەیەکی جەماوەریی فراواندا لە شاری کۆیە لە ئاداری 1991 بە خەڵکی کوردستانم ڕاگەیاند کە دەبێ هەڵبژاردن بکرێت و، شەرعیەتی شۆڕشگێڕی جێگەی خۆی بداتە شەرعیەتی هەڵبژاردن و دیموکراسی و دەستوور. شانازیش بەوەوە دەکەم کە خەباتم لەپێناو دیموکراسیدا کردووە و بانگەوازم بۆ یەکەم هەڵبژاردنی دیموکراسیانە کردووە لە کوردستاندا. بە قوربانیدان بە ئەنجامە ڕاستەقینەکانیش، وامانکرد کە گەلەکەمان لە یەکەم هەڵبژاردنی کوردستاندا ڕەنج بەخەسار نەبێت، بەوشێوەیەش یەکەم پەرلەمان و حکوومەت لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە لەمێژووی کوردستاندا دروستبوون، بۆ ئەوەی حوکمی یاسا جێگیربێت و کوردستان ببێتە وڵاتێکی دامەزراوەیی. شانازی دەکەم کە گوتوومە نابێ کەس لە کوردستاندا لە یاسا بەرزتربێت و، بەدرێژایی کاری فەرمیی خۆم پابەندی بووم و هەوڵمداوە بنچینەکانی باڵادەستبوونی یاسا بچەسپێنرێن. لەکاتی کێشە و تووندوتیژییە ناوخۆییەکانیشدا هەمیشە هەوڵمداوە کوردستان لە شەڕ دووربخەمەوەو، کە شەڕیش هەڵگیرساوە هەوڵی دروستکردنی ئاشتیم داوە بۆ ئەوەی پڕۆسەی دیموکراسی لە وڵاتی ئێمەدا بەردەوام بێت. لەو بوارەدا ناتوانم ڕۆڵی برای بەڕێزم جەنابی مام جەلال لەبیر بکەم، کە سەرەڕای ڕێگیریی ئەوانەی حەزیان لە ئاشتی نەبووە، هەوڵیدا بۆ ئاشتی و، سوپاس بۆ خوا توانیمان پێکەوە ئاشتی لە کوردستاندا دروستبکەینەوە و، لە ڕێگەی ڕێککەوتنی ستراتیژییەوە، جارێکی دیکە درێژە بە پڕۆسەی دیموکراسی بدەینەوە. هەرچەندە زۆر کەس و لایەن کەوتنە دژایەتیکردنی، بەڵام ڕێککەوتنەکە لەناوخۆ و عێراق و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بۆ گەلی کوردستان زۆر پێشکەوتنی بەدیهێنا.
لەساڵی 2005 لە کاتی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ناو پەرلەمانی کوردستاندا، هیچ کێشەیەکمان نەبوو کە سەرۆک لە پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت یان لەلایەن خەڵکەوە. هەرچەندە هەمیشە لەگەڵ هەڵبژاردنی ڕاستەوخۆی سەرۆک بووم لەلایەن خەڵکەوە. بەلای منەوە ئەوە گرنگ بوو کە دامەزراوەی سەرۆکایەتی لە کوردستاندا دروست ببێت و سەرۆکێک بێت بتوانێ خزمەتی گەل و نیشتیمان بکات، چونکە کوردستان لە دۆخێکدا بوو پێویست بوو پایەکانی دەسەڵاتدارێتی خۆی بەهێز بکات. بەڵام ئەو کات زۆر لەوانەی ئێستا فرمێسک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک لە پەرلەمان دەڕێژن، بە خەڵکیان دەگوت "کە پارلەمانتارەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆک تووشی ئیحراج دەبن و ناوێرن بە ئازادیی تەواو و بە باشی دەنگ بە سەرۆک بدەن. بۆیە ئەو سەرۆکەی لەلایەن پەرلەمانەوە هەڵدەبژێردرێت، سەرۆکێکی شەرعی نییە، و زادەی ڕێککەوتنی حزبەکانە و دەیانگوت دەبێ سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ لەلایەن گەلەوە هەڵبژێردرێت". ئەوەو هەندێ بابەتی دیکە وای کرد لەساڵی 2009 کە بەرپرسیارێتی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بگرمەوە سەر شانم و پێداگیریم کرد کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ لەلایەن خەڵکەوە هەڵبژێردرێت. بەوشێوەیە هەڵبژاردن کرا و هەموو لایەکیش دەزانێ سەرەڕای هەموو چەواشەکارییەکان، ئەنجامەکەی چۆن بوو.
کەچی ئێستا دەبینین بەشێوازێ خۆسەپاندن و، دوور لە بنەما و ڕۆحیەتی تەوافوق و پێکەوەبوون کە سەرۆکایەتیی پارلەمان و کابینەی هەشتەمی لەسەر دامەزراوە و دەسەڵاتی پێ بەڕێوەدەبرێت، هەندێ لایەن دەیانەوێت شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتەکانی بگۆڕن، و ئەوەیش مەبەستی شەخسی و سیاسی لە پشتە.
گەلی خۆشەویستی کوردستان شایەتی ئەوەم بۆ دەدات کە بەدرێژایی ماوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، هەوڵمداوە ئارامییەکی سیاسی ناوخۆیی لە کوردستاندا هەبێت، حیزبەکان نەکەونە وێزەی یەکتر، بەڵکو وزەی خۆیان لە پێشخستنی وڵاتدا بەکار بهێنن. هەوڵمانداوە حیزبەکان بەسەر گرفتە ناوخۆییەکانیاندا زاڵ بن بۆ ئەوەی لە عێراقدا بەهێز بین و بتوانین یارمەتیدەری بەشخوراوانی دیکەش بین. سەرباری ئەو قەیرانە داسەپاوانەیش توانیمان ڕووبەڕووی داعش ببینەوە، هەروەکچۆن پێشتریش توانیمان لەبەردەم هێزی دیجلە و لەشکرکێشییەکانی دیکەیشدا بوەستین.
ئەو نەفەسەی لە 23ی حوزەیرانی ئەمساڵدا ویستی لە پەرلەمانی کوردستاندا خۆی بسەپێنێت لەنیازی تێکدانی سازان هەڵقوڵا بوو. چونکە پێش هەمووان لە 16-07-2013 داوام کرد لە پەرلەمان و هەموو لایەنەکان کە سازان لەسەر پڕۆژەی دەستوور بکەن، ئەوەش بەڵگەیە لەسەر ئەوپەڕی ئامادەیی ئێمە بۆ لەبەرچاوگرتنی تێبینی و ویستی هەموو لایەنەکان. بۆ ئەوەی دەستوورێک دابنێین کە تەوافوقی هەمووانی لەسەربێت و سیستەمی وڵاتەکەمان ڕێکبخات، بە شێوازی هەڵبژاردن و دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیشەوە کە ئەوانیش بەشێکن لە پڕۆژەی دەستوور. بۆ ڕوونکردنەوەی ڕاستییەکان و بە بیرهێنانەوەش، دەقی ئەو دێرانە وەک خۆیان لێرەدا دەهێنمەوە کە لە پەیامەکەمدا هەبوون : " داوا لە سەرۆکایەتیی خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دەکەم کە لەژێر ڕۆشنایی ئەو نامەیەم کە لە 12ـی 6ـی 2013ـدا ئاراستەی سەرۆکایەتیی خولی ئێستای پەرلەمانم کردبوو، دوای هەڵبژاردنەکانی 21-09-2013 دەستبەجێ لە کۆبوونەوە دەستپێکییەکانی سەرۆکایەتیی پەرلەماندا بە زووترین کات میکانیزمێک بدۆزنەوە بۆ ئەوەی لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا بگەنە تەوافوق لەسەر هەموارکردنی پڕۆژەی دەستوور و ئالییەتی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم. ئەو کات هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت و ئەو ئەمانەتەی لە دەست ئێمە دایە بدەینە هەر بەڕێزێکی دیکە کە متمانەی گەلی کوردستان بەدەست دەهێنێت" ئایا ئەم داوایە مانای ئەوە بووە کە من دەمەوێ لەسەر کورسی بمێنمەوە؟ یان بەو مانایە بوو وڵاتەکەمان ببێتە خاوەنی دەستوور و پڕۆسەی سیاسی لە دەنگی گەل و سازاندا بەرجەستە ببێت؟ دەیانەوێ ڕاستییەکان پێچەوانە بکەنەوە و وا پێشانی خەڵک بدەن کە ئێمە دژی بنەماکانی دیموکراسی و یاساین و خۆیان پارێزەری یاسا و دیموکراسین. ئەوە لە حاڵێکدایە کە من بە ڕوونی داوای هەڵبژاردن و سازان و چارەسەرم لە لایەنەکان کردووە و ئامادەیش بوومە بۆ جێبەجێکردن و پابەندبوون بە یاسا.
ئێمە دەمانویست بەوشێوەیە بە گفتوگۆ و سازان لەسەر هەموو یاساکان ڕێکبکەوین. گەورەترین بەڵگەی ئەو هەڵوێست و ڕوانگەیەی ئێمە، ئەوە بوو کە لەبارەی پڕۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستانەوە نواندمان.
ڕەشنووسی دەستووری هەرێمی کوردستان بە کۆدەنگیی 36 حیزبی کوردستانی لە کۆبوونەوەی حیزبە کوردستانییەکان لە کۆیە ڕێککەوتنی لەسەرکرابوو. ئینجا لە پەرلەمانی کوردستاندا بە دەنگی 96 پەرلەمانتار پەسەندکراو، تەنیا ئەوە مابوو گەلی کوردستان لە ڕیفراندۆمێکدا دەنگی لەسەر بدات، بەڵام لەپێناو گەشەپێدانی ئەو سازانەی دروستببوو، ڕازیبووین پڕۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستان نەخرێتە ڕیفراندۆمەوە. بەڵام بەداخەوە هەڵپەی سەپاندنی ئیرادەی دوور لە تەوافوق و هەوڵدان بۆ ڕووشاندنی هێز و کەسایەتی و ڕەمزە سیاسییەکان لەپێش چاوی خەڵکی کوردستان، وای لێکردن تەوافوق تێکبدەن. ئەوەی ئێمە پێش دووساڵ داوامان دەکرد لەسەری ڕێککەون و، بە ڕۆحیەتی سازان ڕەفتارمان کرد و نەرمیمان نواند لە نەناردنی پڕۆژەی دەستوور بۆ ڕیفراندۆم. لەکاتێکدا هەموو لایەنەکان خەریک بوون لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەیەکتر دەچوونە پێشەوە بۆ گفتوگۆکردن، ئەوانەی بە ڕک و کینەوە بیریاندەکردەوە، لێدوانیان دەدا و دەیانگوت: "چۆن پڕۆژەی دەستوورمان پێ هەڵوەشاندنەوە بە هەمانشێوەش ناچاریان دەکەین ملکەچبن بۆ گۆڕینی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئەگەر نا دەبێ لە هەولێریش دەریان بکەین". لە کاتێکدا هەموو دۆخەکە زۆر ئاسایی بوو و پێویستی بەو ئاڵۆزکردن..
هەوڵی تێکدانی یەکڕیزییەکە بە ئاشکرا لەناو پەرلەمانیشدا کاری لەسەرکرا، بە پێشکەشکردنی پڕۆژەی هەندێک لە حیزبەکان بۆ گۆڕینی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی بە زیادەی یەک دەنگ بتوانن یاساکان بگۆڕن و، دروشمەکەی خۆیان بەلاوەنا کە دەیانگوت: "دەبێ هەموو ئەو یاسایانەی کە ڕەهەندی نیشتمانیان هەیە بە سازان بڕیاریان لەسەر بدرێت نەک بە زۆرینە و کەمینە"، کە یاسای سەرۆکایەتیی هەرێم یەکێکە لەو یاسایانە. لەگەڵ ئەوەشدا دیسان هەوڵماندا تەوافوق بپارێزم و لە 18ـی 5ـی 2015 لەگەڵ حیزبە بەشدارەکانی حکومەت و پەرلەماندا کۆبووینەوە و داوامان لێکردن بە سازان و بەشێوەیەکی یاسایی ئەو پرسە چارەسەر بکەن، بەڵام بەهۆی ئەو کەشوهەوایەی بە ڕق و کینەوە دروستکرابوو، هەنگاوی بۆ نەنرا.
وەک ئەرک و پابەندبوونمان بە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و، لە 13-06-2015 داوامان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کرد کە ڕێوشوێنە پێویستەکان بگرنە بەر بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەڵام وەڵامی کۆمسیۆن ئەوەبوو کە ناتوانێ هەڵبژاردن بکات.
هاووڵاتیانی خۆشەویست
شانازی دەکەم کە بەشدارێکی سەرەکیی دانانی بناغەی دیموکراسی و ئاشتیم لە وڵاتەکەماندا، شانازی دەکەم هەر لە لاوێتییەوە پێشمەرگەی ئازادیی گەل و وڵاتەکەی خۆمم. ئەو وڵاتەی خەباتم بۆ دەکرد سەرۆکی هەتاهەتایی تێدا نەبووە و، ئێستاش دژی ئەوەین کە سەرۆکی هەتا مردنی هەبێت. هەر وەکوو دڵنیام گەلی کوردستان ڕێگە نادات بکەوێتە ژێر باری سەپاندنی ئیرادەیەکی خۆسەپێنەر. ئێستا گەلی کوردستان لەبەردەم مەترسییەکی گەورەدایە. ئەوانەی دەڵێن ئەوە بۆ خۆڵکردنە چاوی خەڵک و پاساو هێنانەوەیە، خۆیان دەزانن ئەوانە ڕاستین و بەوشێوەیە گەلی کوردستان بەرەو هەڵدێر دەبەن.
کۆبوونەوەی پارلەمان لە 23ی حوزەیران هەڵگەڕانەوە بوو لە بنەمای ئەو سازانەی کە چەندین ساڵە پەیڕەومان کردووە و لەسەری ڕێککەوتبووین. هەموو داوایەکیان بۆ دواخستنی کۆبوونەوەکە و دەرفەتدان بە تەوافوق ڕەتکردەوە و ئەوەیش تێکدانێکی تەواوی ئەو متمانە و سازانە بوو کە خۆیشیان چەند ساڵ بوو بانگەشەیان بۆ دەکرد. کەچی پۆستەکان و لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان و عێراق لەسەر بنچینەی ئەو تەوافوقە دابەشکراون، لەوانەیش پۆستی سەرۆکی پارلەمانی کوردستان هەرچەندە ئێستا بێلایەنی و میسداقیەتی خۆی لەدەست داوە. ئەگەر تەوافوقیش نەمێنێت دەبێ پێداچوونەوە بە هەموو ئەو ڕێککەوتنانە بکرێت کە لەسەر بنەمای تەوافوق لەنێوان لایەنەکان ئەنجام دراوە.
رۆژی 16-04-2015 پەیامێکمان ئاراستەی گەلی کوردستان و سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران و هەموو لایەنە سیاسییەکان کرد، لەوێدا ئاگادارمان کردنەوە کە هەوڵێکی مەترسیدار هەیە بۆ دروستکردنەوەی دووبەرەکی و دوو ئیدارەیی لە هەرێمی کوردستاندا، ئەوکات کەسانێک بە خەڵکیان دەگوت ئەوە بۆ ترساندن و چەواشەکردنە، ئێستا دوای 23ی حوزەیران، جەماوەری کوردستان دەزانێت ئەو مەترسییەی ئەوکات خستمانەڕوو، بەداخەوە بەشێوەیەکی زۆر زەق دەرکەوت. هەر وەک لە چەند لێدوانێکیشدا ئەو کەسانە بێ پێچ و پەنا حەزی خۆیان بۆ پارچەکردنی کوردستان نەشاردەوە. ئێمە لە 2004 ڕێگەمان بە فیدرالی پارێزگاکان و پارچەکردنی کوردستان نەدا و ئێستاش ڕێگە بە پارچەکردنی خاک و گەلی هەرێمی کوردستان نادەین.
گەلی خۆڕاگری کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانەوە...
لەکاتێکدا ئێمە لەشەڕێکی بەرفراوان و درێژخایەنداین لەگەڵ داعش، هەموومان ماتەمبار و خەمگینین بۆ سەدان پێشمەرگەی شەهید و بریندار، سەدان کچ و ئافرەتی ڕفێندراومان، بەشێکی زۆری ئاوارەی میللەتەکەمان لەژێر چادردا دەژین. بۆیە بەڕاستی نەمدەویست هیچ پەیامێک بەمشێوەیە لەمکاتەدا بڵاوبکەمەوە، بەڵام چونکە دۆخەکەیان گەیاندە ئەو ئاستە ناخۆشە، کە وڵاتانی دراوسێ و دۆست پێماندەڵێن دروستبوونی ئەم قەیرانە هەڵەیە و زیانتان پێدەگەیەنێت. هەروەها لەبەرئەوەی مەسەلەکە بە شەخسی منەوە پەیوەستکراوە، بە پێویستم زانی ئەو پەیامە بە ئێوەی خۆشەویست ڕابگەیێنم.
من خۆم بە قوتابیی قوتابخانەیەکی پیرۆز دادەنێم. لە شێخ عەبدولسەلام بارزانی فێری کولتووری پێکەوەژیان و قوربانیدان لەپێناو سەربەخۆیی کوردستان بووین. لە شێخ ئەحمەدی بارزانی فێری ئەوەبووین کە دین پێش هەموو شتێک ئەخلاقە و، بیروباوەڕ لە کۆت و زنجیرەکان بەهێزترە. لە مەلا مستەفای بارزانی فێری ژیانی پێشمەرگایەتی و گیانفیدایی بووین. یەکەم شتیش کە دوور لە باوک و بنەماڵەکەمەوە فێری بووم، دایکم فێری کردم کە ئەویش ڕاستگۆیی بوو. لە تەریقەت و، مەولانا شێخ خالدی نەقشبەندی فێری تەحەممول بووین. لە پارتی و شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان فێری کوردستان یان نەمان بووم، هەروەکو فێر بووم بە ئومێدەوە بەرەو ئاییندە بچم. لە دایکی شەهیدانەوە فێری بەرەنگاریی بەردەوام و خۆڕاگری بووم و لە پێشمەرگەش فێری بەرخودان و ڕەتکردنەوەی هەموو ئیرادە سەپاندنێک بووم. بڕوای تەواویشم بەوەیە سەرکەوتنی گەلی کوردستان لە یەکڕیزی دایە و ڕاپەڕینی 1991 نیشانیدا کە یەکڕیزی مەرجی سەرکەوتنە.
لە مانگی ئایاری ئەمساڵ لەدوای ئەوەی لەگەڵ شاندێک کە سەفەری ئەمەریکا و ئەوروپامان کرد، ئاسۆییەکی ڕوونتر لەجاران لەبەردەم پرسی سەربەخۆیی گەلی کوردستان هاتە کایەوە. بەڵام بە دروستکردنی ئەم قەیرانە ئەم ئاسۆیە دەکەوێتە ژێر هەڕەشە و مەترسییەوە. ئەو ئاسۆیەی کە گەلی کوردستان ساڵهای ساڵە خەباتی بۆ دەکات خەڵکێک هەیە وای بۆ دەچێ ئەگەر لەسەر دەستی مەسعود بارزانی بهێتە دی ئەوە نامانەوێ بەڵام من مەمنوونی ئەو کەسە دەبم ئەو ئاواتەی گەلی کوردستان بێنێتە دی و هەر ئەوەیشە جیاوازیی نێوان من و ئەوان.
کوردستانیانی ئازیز، پێشمەرگە قارەمانەکان
هاوڕێ لەگەڵ ئێوە ڕێز لە سەروەری هەموو یاساکانی وڵاتەکەی خۆمان دەگرم، سومعەی پێشمەرگایەتی خۆیشم بەهیچ شتێک ناگۆڕمەوە، پێشمەرگەی سەربەخۆییم و ئەوەیش لە هەموو پۆستێک گەورەتر دەزانم و هەر کەس بڕوای بەو ئامانجە هەبێت هەڤاڵ و برای ئێمەیە. هەموو پێشمەرگەکانی کوردستان بە کوڕ و کچ و کەسی خۆم دەزانم. هەموو گەلانی ناوچەکەش بە دراوسێ و دۆستی خۆمان دادەنێین. پابەندبوونی خۆیشمان بە فەرهەنگی پێکەوەژیان و ئاشتی و پاراستنی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان دووپات دەکەینەوە.
سەبارەت بە سیستەمی سیاسیش، سیستەمی کوردستان پەرلەمانییە و ئەوە زۆر بە ڕوونی لە مادەی 1ـی ڕەشنووسی پڕۆژەی دەستووریشدا هاتووە. لەوانەیە تێڕوانینی جیاواز لەسەر شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەبێت. لەسەر شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆک پێشنیاری ئەوە دەکەم ئەم بابەتە گەل یەکلایی بکاتەوە و ڕاپرسی بکرێت لەسەر شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆک. چونکە خەڵکی کوردستان هەموویان حزبی نین و نابێ مافی خەڵک زەوت بکرێت.
هەتا لە ژیاندا مابم من خۆم بە پێشمەرگەی نیشتیمانەکەم و هەموو گەلی کوردستان دادەنێم. هەموو گەلی کوردستان لای من خۆشەویستە، هەموو تەمەنی خۆیشم بۆ ئەو گەل و وڵاتە تەرخانکرد و، هەمیشە ئەوەم بە ئەرک تەماشاکردووە و لەهەموو شتێکیش زیاتر شانازی پێوە دەکەم. ئەوەی بۆ من گرنگە هەڵسەنگاندنی پێشمەرگە و خێزانی شەهیدان و خەڵکی خاوەن ویژدانی وڵاتەکەمە.
لە کۆتاییدا بۆچوونی خۆم بۆ دەرچوون لەم قەیرانە بۆ ئێوەی خۆشەویست دەردەبڕم:
یەکەم: بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان خۆسەپاندن و شێوازی کودەتا هیچ ئەنجامێکی نابێت و قابیلی قبوڵیش نییە.
دووەم: هەموو حزبەکانی ناو حکوومەت و پارلەمان پەلە بکەن لە ڕێککەوتن لەسەر چارەسەرێک بە سازان کە لە بەرژەوەندیی گەل و نیشتیماندا بێت.
سێیەم: ئەگەر نەگەییشتینە سازان دەبێ بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەختە بچین.
لە کۆتاییدا دەبێ هەموومان دڵسۆزانە بەردەوام بین لە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی کوردستانی عێراق و زەمینەسازیی زیاتر بۆ مافی چارەنووسی گەلی کوردستان و ئاییندەیەکی باشتر بۆ خەڵکی کوردستان.
داوا لە پێشمەرگە خۆشەویستەکان دەکەم قەیرانی سیاسی و کێشە ناوخۆییەکانی هەرێم بە هیچ جۆرێک کاریگەری لەسەر ورە و خۆڕاگریی ئێوەی قارەمان نەکات و چۆن تا ئێستا دلێرانە لەبەرانبەر دوژمن وەستاون و بەرپەرچی تیرۆریستانتان داوە هەر ئەوەهایش بە ورەیەکی پۆڵایین بمێننەوە و منیش لەگەڵ ئێوەی خۆشەویستم و پاڵپشتتانم.
داوا لە خەڵکی سەربەرزی کوردستانیش دەکەم وریا و ئاگادار بن و ڕێگە نەدەن یاری بە چارەنووسیان بکرێت.
سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدان
سڵاو لە پێشمەرگە
سەرکەوتن بۆ گەلی کوردستان
مسعود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
09-08-2015
ئەم بابەتە 7,427 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 16-07-2013 (11 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 88%
88%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-08-2015 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 7,427 جار بینراوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,723
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.406 چرکە!