🏠 开始
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
📧联系
ℹ️大约!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
更多
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|大约!|图书馆|📅
🔀 随机项目!
❓ 帮助
📏 条款使用
🔎 高级搜索
➕ 发送
🔧 工具
🏁 语言
🔑 我的帐户
✚ 新项目
👫 传记
塔拉巴尼
🏰 的地方
迪亚巴克尔
🏰 的地方
埃尔比勒
📷 图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
📝 42 بەرپرسی هێزەکانی پێشمەرگە هۆشداری دەدەن | 小组: 库尔德文件 | 文章语言: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ 排名项目
⭐⭐⭐⭐⭐ 优秀
⭐⭐⭐⭐ 非常好
⭐⭐⭐ 平均
⭐⭐ 差
⭐ 坏
☰ 更多
⭐ 添加到我的收藏
💬 关于这个项目,您的评论!

✍️ 项目历史
🏷️ Metadata
RSS

📷 所选项目相关的图像搜索在谷歌!
🔎 搜索在谷歌选定的项目!
✍️✍️ 更新资料!
| 👁️‍🗨️ | 👂
42 بەرپرسی هێزەکانی پێشمەرگە هۆشداری دەدەن
📝 库尔德文件

بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
سەرۆکایەتیی حکوومەتی کوردستان
حیزب و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان
جەماوەری بەشەرەفی کوردستان.
سڵاو و ڕێز.....
ئێمە کۆمەڵێک پێشمەرگەی کوردستان کە ناومان لە خوارەوە هاتووه،‌ لە ڕوانگەی هەستکردنمان بە بەرپرسیاریەتیی نەتەوەیی و نیشتیمانی لەم قوناغەی کوردستان و ناوچەکەی پێدا تێدەپەڕێت، بە ئەرک و بەرپرسیاریەتیی خۆمانمان زانی ئەم پەیامە ڕابگەیەنین:
بەرێزان،
بە شاهیدیی هەموو دونیا، ئەوە ماوەی زیاتر لە ساڵێکە بە درێژاییی زیاتر لە (1000) کیلۆمەتر لە خانەقین و جەلەولاوە تا شنگال و زوممار، تا دەگاتە کۆبانی، دەیان هەزار پێشمەرگە و خۆبەخش لە ڕۆڵەکانی ئەم گەلە خێرنەدیوە لە بەرەکانی پێشەوەی بەرگریکردنن لە خاک و گەلی کوردستان لە دژی دڕندەترین تیرۆرستانی ئەم سەردەمە و لە قورسترین بارودۆخدا بەسەرما و گەرما، شەونخوونی دەکەن لە سەنگەرەکاندا و زیاتر لە (1200) پێشمەرگەی قارەمان شەهید بوون، بە هەزارانیش بریندار و پەککەوتە بوون، کەچی بەداخەوە لە بارودۆخێکی هەستیار و مەترسیدار لەسەر هەرێمی کوردستان، لایەنە سیاسییەکان کەوتوونەتە ململانێیەکی نادروست و ناوەخت، کە خەریکە هەرێم بەره و ئاراستەیەکی نادیار دەبات.
بۆیە ئێمە بەناوی خۆمان و برا پێشمەرگە قارەمانەکان، داوا دەکەین بۆ ڕێزگرتن لە خوێنی شەهیدانمان و ماندووبوونی پێشمەرگە قارەمانەکان و بە لەبەرچاوگرتنی مەترسییەکانی سەر هەرێمی کوردستان، کە ئێمە لە هەموو کەس زیاتر هەستی پێ دەکەین و بۆ پاراستنی یەکێتی و یەکڕیزیی گەلەکەمان، هەروەها لەبەرچاوگرتنی بار و گوزەرانی هاووڵاتیانی کوردستان، کە بەدەست دەیان کێشە و گرفتەوە دەناڵێنن، داواتان لێ دەکەین هەرچی زووە بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و دوور لە نەفەسی حیزبایەتی و به ڕۆحێکی نیشتیمانپەروەرانە هەنگاو بنێن بو چارەسەرێکی ئاشتیانه و دوور لە هەر دەمارگیرییەک، کە لە دەرەنجامدا گەلی کوردستان باجەکەی دەدات.
داوا دەکەین ماندووبوون و خەباتی پێشمەرگە ڕێزی لێ بگیرێت. ئەمە قوناغێکی هەستیارە و پێویستە بە ڕۆحێکی بەرزی نیشتیمانی و نەتەوەیی، مامەڵەی لەگەڵدا بکەن و بە هەنگاوێکی دلخۆشکەر، ورەی پێشمەرگە بەرزتر دەکەنەوە و ڕۆحی فیداکارییان بەهێزتر دەکەن.
بەرێزان ساڵێک لەمەوبەر کەس لە ماڵ و چارەنووسی خۆی دڵنیا نەبوو، هێزی پێشمەرگەی کوردستان وڵاتی پاراست و گەیشتین بە ئەمرۆ، بۆیە دەرەنجامە خراپەکانی ئەم بارودۆخە کە کاریگەر‌ی بەسەر هەموو گەلی کوردستانەوە دەبێت، کاریگەری بەسەر هێزی پێشمەرگەی کوردستانیشەوە دەبێت. دەبێ هەموو لایەک بزانن هەر هەنگاوێک بۆ چارەسەریی کێشەکان لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە پشتیوانی دەکرێت و لەلایەن گەلی کوردستانیشەوە بە ڕێزەوە حیسابی بۆ دەکرێت. چاوەڕوانی هیممەت و هەڵوێستی بەرزی کوردایەتی و دڵسۆزانەتانین.
لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیمان.
07-08-2015
تێبینی: بۆ ئاگاداریی هەموو لایەک، دەیان پێشمەرگەی تر پەیوەندییان کردووە بۆ پشتگیریی ئەم هەڵویستە و بەردەوامیشی هەیە.
1‌-‌ محەمەدی حاجی مەحموود
2-‌ مەحموود سەنگاوی
3-‌ زەعیم عەلی
4‌- شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
5-‌ فەرەیدوون جوانڕۆیی
6-‌ مستەفا چاوڕەش
7-‌ حەمید ئەفەندی
8-‌ جەمیل هەورامی
10‌- قادر قادر
10‌- عەدنانی حەمەی مینە
11-‌ ملازم یوونس
12-‌ حامدی حاجی غالی
13-‌ محەمەد مەلا عەلی هەڵەبجەیی
14-‌ مامۆستا جەلال
15-‌ ئەنوەری حاجی عوسمان
16-‌ فەریق جەمال ئێمنکی
17-‌ وەستا ڕەسوول
18-‌ سەید کاکە
19-‌ عەبدوڵڵا‌ بۆر
20-‌ جەمال مورتکە
21- عەزیز وەیسی
22- حەمە ڕەشید قەرەداخی
23- موحسین دەشتی
24- محەمەد حاجی قادر
25- بەڵێن عەبدوڵڵا‌
26- بەهمەن حسێن
27- سەعد خالد
28- مام غەفوور
29- شێخ عەلی
30- محەمەد خالد بۆسەڵی
31- عوسمان قاسم
32- عەلی تێلی
33- قاسم شەشۆ
34- خالد کۆچەر
35- خالد بانی
36- عادل ڕەش
37- مەریوان کەریم ئاغا
38- سەید هەژار
39- شێخ زرار شێخ قادر
40- حەسەن نووری
41- تارق هەرنی
42- سەعدی عەلی بڕنۆ

⚠️ 此项目已被写入(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🖇 挂钩项目: 5
👫 传记
1.👁️جەمال مۆرتکە
2.👁️جەمیل هەورامی
3.👁️سەید کاکە
📅 日期与活动
1.👁️07-08-2015
🏰 的地方
1.👁️هەڵەبجە
📂[ 更多...]

⁉️ 项目物业
🏷️ 小组: 📝 库尔德文件
📅 Publication date: 07-08-2015
📄 文件类型: ⊶ 原文
🗺 普罗旺斯: ⬇️ 南库尔德斯坦

⁉️ Technical Metadata
©️ 这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
✨ 项目质量: 81% ✔️
81%
✖️
 30%-39%
👎
✖️
 40%-49%
✖️
 50%-59%
✔️
 60%-69%
平均
✔️
 70%-79%
非常好
✔️
 80%-89%
非常好👍
✔️
 90%-99%
优秀👏
81%
✔️
添加(Hawrê Baxewan)Aug 8 2015 11:37AM
✍️ 此产品最近更新(System Administrator):Jan 22 2017 9:37AM
☁️ URL
🔗
🔗
⚠️ 此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
👁 此产品已被浏览10,380

📚 图书馆
  📖 更多...


📅 大事年表
  🗓️ 02-03-2021
  🗓️ 01-03-2021
  🗓️ 28-02-2021
  🗓️ 27-02-2021
  🗓️ 26-02-2021
  🗓️ 25-02-2021
  🗓️ 24-02-2021


💳 捐赠
👫 Kurdipedia成员
💬 你的反馈
⭐ 用户集合
📊 统计属性 文章 380,998
图片 61,807
书籍 11,666
相关文件 49,144
📼 Video 182
🗄 来源 15,922
📌 Actual
塔拉巴尼
...
塔拉巴尼
迪亚巴克尔
...
迪亚巴克尔
埃尔比勒
...
埃尔比勒
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
...
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.03
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| 页面生成时间:秒!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574