- بەهۆی دەستڕێژی گوللەی چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە، لە خورماتوو ژنێک کوژرا.
- فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە کۆبانێ ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا شەش شەڕڤانی برینداری (یەپەگە)ی لە دەروازە سنوییەکان و لە ناوچەی (باب الهوا)، ڕادەستی بەرەی نوسرە کردووە.
- ناوەندی ئاشتی مەدەنی کە لەلایەن حکومەتەکەی پارتی داد و گەشەپێدانەوە بۆ سەرپەرشتی دانوستانەکان لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان پێکهاتووە، لە زاری ئۆج ئالانەوە ڕایگەیاند: "گەریلاکانمان و سەرکردەکانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و بەرپرسانی حکومەت، شکستخواردوو بوون لە بەڕێوەبردنی دانوستانەکان، بۆیە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەم، بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستان و خشتەیەکی کاتی بۆ ڕاگرتنی خوێنڕشتن و دۆزینەوەی چارەسەرێکی خێرا، دابنێن".
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 5,299