لە یەکەم ساڵیادی کارەساتی شەنگالدا، بەرێوەبەرایەتی کاروباری ئێزیدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی حکومەتی هەرێم، دوایین ئاماری قوربانیەکانی شەنگالی ئاشکرا کرد.
خەیری بۆزانی بەرێوەبەری کاروباری ئێزیدیيەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خەندانی ڕاگەیاند: لە ڕووداوەکانی 3ی ئابی 2014 و ڕۆژانی دواتردا، بەهۆی هێرشی چەکدارەکانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعشەوە بۆ سەر قەزای شەنگال، زیاتر لە 400 هەزار هاوڵاتی دانیشتوی قەزای شەنگال و دەوروبەری، کە زۆرینەيان ئێزیدی بوون، ئاوارەی ناوچەکانی تری کوردستان بوون.
وتیشی: له و ژمارەیە پێنج هەزار و 838 هاوڵاتی، کە زۆرینەیان کچ و ژن و منداڵ بوون، لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە ڕفێندراون و 841 کەسی تریش تا ئێستا بێسەروشوێنن، هەزار و 280 هاوڵاتیش شەهید بوون و 280 بە هۆکاری جیاواز گیانیان لەدەستداوە.
بەرێوەبەری کاروباری ئێزدییەکان ئاماژەی بەوەشکرد: هەر بەهۆی ئه و کارەساتەی بەسەر خەڵکی شەنگالدا هات، تاوەکو ئێستا 12 گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوە، لەکۆی ئه و 5 هەزار و 838 هاوڵاتییەی ڕفێندرابوون، دوو هەزار و 14 کەسیان ڕزگاریان بووە.
- 03-08-2015
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,522
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!