بەیاننامەی دەستەی راگەیاندنی کەمپینی نا بۆ گرانکردنی کارتی مۆبایل
📝 بەڵگەنامەکان
بەڕێزان، دوای ئەوەی کە حکومەتی فیدڕاڵی عیراق بەمەبەستی پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی کە لەبودجەی ئەمساڵدا رووبەڕوی بۆتەوەو لەچوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ چارەسەکردنی قەیرانی دارایی، وەزارەتی دارایی عیراق، بڕیاریدا باج بخرێتە سەر چەند بەرهەمێکو لەو نێوەندەشدا بڕیاریدا باج بخاتە سەر کارتەکانی مۆبایلو ئەنتەرنێت، بەڵام جێگای داخە سەرباری گرژی لەپەیوەندییەکانی هەردوو حکومەتی ناوەندو هەرێمی کوردستان، لەم کاتەدا کە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەدەست چەندین قەیرانەوە دەناَڵێنن، جێگای داخە بۆ زۆر شت هەرێم پابەندی ناوەند نییە، کەچی دێت هاوشێوەی بەغدا نرخی کارتی مۆبایل لەسەر هاونیشتیمانان زیاد دەکات، بۆیە ئەمەش بەهیچ شێوەیەک مایەی قبوڵکردن نییەو روونکردنەوەکەی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هرەێمی کوردستانیش بەهەموو شێوەیەک پێچەوانەی مافەکانی هاوڵاتیانی هەرێمە لەم کاتەدا، بۆیە ئێمە لێرەوە لەرێگەی راگەیاندنی کەمپینێک هەوڵدەدەین لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم وەک (نووسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستان)و (رێکخراوە مەدەنییەکان)و سەرجەم (دەزگاکانی راگەیاندن) ئاگاداربکەینەوە کە ئەوەی پێویست بێت بۆ رێگرتن لەگرانکردنی کارتەکانی پەیوەندیکردنو تەنانەت خۆپیشاندانی مەدەنیانە لەناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەیگرینە بەرو رێگانادەین هەر رۆژە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان باجی سیاسەتی هەڵەو ئارەزومەندانی کۆمپانیاکان بدات.
دەستەی راگەیاندنی کەمپینی نا بۆ گرانکردنی نرخی کارتی مۆبایل
01-08-2015