01-08-2015
- بەرەبەیانی ئەمرۆ، فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چڕی بۆردومانی گوندی زاری گەڵی یان کردووە، بۆردومانەکەش قوربانی لێکەوتۆتەوە هەروەها بەهۆی بۆردومانی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە، هەشت هاوڵاتی ئەو گوندە شەهید بووە و 10ی تریش بریندار بوون کە سەرجەمیان هاوڵاتی ئەو دەڤەرەن.
- لەشاری
هەولێرهەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندان و ناڕەزایی بەرامبەر بۆردوومانی خاکی هەرێم و شەهیدکردنی خەڵکی سڤیل لەلایەن تورکیاوە ئیدانە دەکرێت.
- لەلایەن قەناس بەدەستەکانی
پەکەکەپەکەکە لە سنوری نێوان باکور و باشوری کوردستان، هێرشدەکرێتە سەر خاڵێکی سنوری لە ناوچەی هالیسای سەربەناوچەی بیلوری پارێزگای
دەرسیمدەرسیم لەئاکامدا جەردەمەیەک دەکوژریت و سەربازەکانی تر هەڵدێن.
- سەعات 21:45 دەقیقەی لەبەردەم بینای پارتی داد و گەشە (ئاکەپە) لە
ئامەدئامەد بۆمبێک تەقیوەتەوەو بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان هێزە ئەمنیەکان ناوچەکەیان گەمارۆ داوەو تاکو ئێستا روونکردنەوەو زانیاری پێویست بۆ راگەیاندنەکان نەخراوەتەڕوو.
- هاوشێوەی شارەکانی ڕانیه و
دەربەندیخاندەربەندیخان و شارەدێی عەربەت ئێوارەی ئەمڕۆش دانیشتوانی ناحیەی
خورماڵخورماڵی سەربه پارێزگای
هەڵەبجەهەڵەبجە بەهۆی کەمی کارەبای نشتیمانی خۆپیشاندێکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا و بۆماوەیەک رێگای سەرەکی
سەید سادقسەید سادق خورماڵ-یان داخست.
⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کرونولوژیا از وقایع