ڕۆژنیوز - شرام هەورامی
بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەریەتی گەشتوگوزاری پارێزگای هەڵەبجە لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوی جەژدا نزیکەی 10 هەزار گەشتیار ڕویان لەسەیرانگاکانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە کردوەو بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجەش دەڵێت زۆربەی گەشتیارکان عەرەبن و بەبەراورد بەساڵانی ڕابردو لە%80 هاتنی گەشتیار کەمی کردووە. سامان کەریم بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە بەڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:"وەک بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە لەهەمو بۆنەو جەژنەکاندا ئامادەکاری تەواودەکەن بۆ پێشوازی لەگەشتیاران بۆجەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵیش هەمان ئامادەکاریان کردبوو". ئاماژەی بەوەشکرد، بەبەراورد بەساڵی ڕابردوو جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ ڕێژەی هاتنی گەشتیار بۆناوچە گەشتیاریەکانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە زیادی کردووە بەشیوەیەک تەنها لە سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا نیزکەی 10 هەزار گەشتیار هاتونە شوێنە گشەیاریەکانی هەڵەبجە لەوڕێژەیەش نزیکەی شەش هەزاریان سەردانی هاوینە هەواری ئەحمەد ئاواو سەرچاوەی زەڵمیان کردووە. بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەلەبجە وتیشی:" زۆربەی ئەو گەشتیارانەی کە هاتونەتە شوێنە گەشتیاریەکانی هەڵەبجە گەشتیاری عەرەب بوون لەهەمان کاتدا بەبەراورد بە ساڵانی 2012 و 2013 ڕێژەی هاتنی گەشتیار بەڕێژەی لە %80 کەمی کردووە.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 17,090 times
Write your comment about this item!