وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ئەوان لە ئامادەباشیدان بۆ پێشوزایکردن لە هاتنی گەشتیاران بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان، ئاماژە بەوەش دەکات قەیرانی دارایی و شەڕی داعش کاریگەریی دەبێت لەسەر ڕێژەی هاتنی گەشتیاران و پێیوایە ڕێژەیەکی کەمتر لە ساڵانی ڕابردوو ڕوو لە ناوچە گەشتیارییەکان دەکەن.
نادر ڕۆستی وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە خەندانی ڕاگەیاند: "لەگەڵ ئەوەی ئەوان وەک دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان هەموو کات لە ئامادەباشیدان بۆپێشوازیکردن لە گەشتیاران بۆ شوێنە گەشتیارییەکانی کوردستان لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان، بەڵام بەهۆی شەڕ داعش و قەیرانی دارایی پێشبینی هاتنی گەشتیارێکی زۆر ناکرێت".
رۆستی وتیشی: "ئەوەی زیاتر پێشبنی دەکرێت هاتنی گەشتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عیراقە بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی، بەوپێیەی ڕێگاکانی هاتوچۆ بۆ ئه و پارێزگایە ئاسانتر و سەلامەتترە لەوەی بۆ هەولێر و دهۆک".
لەبارەی هاتنی ئاوارەکان و کاریگەری لەسەر کەرتی گەشتیاری وتی: "هاتنی ئاوارەکان زیانی بۆ شوێنە گەشیارییەکان هەیە نەوەک سوودی هەبێت، چونکە ئاوارە ئه و پارەیە خەرج ناکات کە گەشتیار خەرجی دەکات، بەڵکو بە گیرفانی بەتاڵ بۆ ماوەیەکی نادیار له و شوێنانە نیشەجێ دەبن، هەروەها تاڕادەیەک کاریگەری کردووەتە سەر تایبەتمەندی شوێنە گەشتیارییەکان".
وتەکانی وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار لەکاتێکدایە لە ساڵانی ڕابردوو ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق هەروەها وڵاتانی دەوروبەر تەنانەت وڵاتانی دەرەوە ڕوویان لە شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان دەکرد.
- 11-07-2015
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 4,180
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!