- ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی یەپەگە ئەنجامەکانی شەڕ و پێکدادانی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردووی نێوان یەکینەکانی پاراستنی گەل و چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە شارۆچکەی حەسەکە و کانتۆنی کۆبانێ ڕایگەیاند. لە ڕاگەیەندراوەکەی یەپەگەدا هاتووە: "ئۆپەراسیۆنی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە دژی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە حەسەکە دەستیپێکردووە و شەڕ و پێکدادانی سەخت هاتووەتە ئاراوە و لە دەوروبەری عەین عیسا شکستیان پێهێناون و لاشەی 26 چەکدارەکانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە کەوتوونەتە بەردەست شەڕڤانەکانمان".
- وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکانی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بە گوێرەی پڕۆژە یاسایەک سەرجەم قوربانیانی شنگال بە شەهید و ڕزگاربووانەوە بە زیندانی سیاسی هەژماردەکرێت و هەمان ئەو ماف و ئیمتیازاتەیان دەبێت، ئاماژە بەوەشدەکات، قەرەبووکردنەوەی زیانلیکەوتوان لە ئەستۆی حکومەتی عیراقە کەچی ئەو خۆی دەدزێتەوە.
- بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ئاژانسی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان، ئەمشەو کاتژمێر 09:28 خولەک بە کاتی هەولێر بومەلەرزەیەک بە گوری 4.3 پلە بە پێی پێوەری ڕێختەر لە دووری 27کم لە چەمچەماڵ و 38کم لە شاروچکەی کۆیە و 51 کم لە شاری کەرکووک بە قولایی 10 کم ڕویدا و هاوڵاتیانیش لە قەزای تەق تەق هەستیان پێکردوە بە بێ ئەوەی هیچ زیانی هەبێت.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 8,008 times
Write your comment about this item!