10 منداڵ بەروداوی هاتوچۆ لە گەرمیان گیانیان لەدەستداوە
📊 ئامار و راپرسی
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا رووداوەکانی هاتوچۆ بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە و لە ماوەی ئەم شەش مانگەدا 10 منداڵ بە روداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەستداوە. نەقیب کارزان مەجید بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: "بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە گەرمیان ڕوداوەکانی هاتوچۆ زیادیان کردووە و لە ماوەی 6 مانگی ئەمساڵدا لە سنوری گەرمیان 171 ڕوداوی هاتوچۆ ڕویداوە و بەو هۆیەوە 32هاوڵاتی گیانی لە دەستداوە کە بریتین لە 17 پیاو و پێنج ژن و 10 منداڵ". وتیشی: ئەو 171 ڕوداوو لە گەرمیان ماوەی شەش مانگ ڕوویانداوە، 88 روداویان لە ناو شارۆچکە و شارەدییەکانی ئیدارەی گەرمیان بووە و 83 ی تریشی لەسەر ڕێگا سەرەکییەکانی نێوان گەرمیان و شارو شارۆچکەکانی تر بووە". نەقیب کارزان ئاماژەی بەوەشدا " لە ماوەی ئەم شەش مانگەی ساڵی 2015 دا لە 112 ڕووداو لە جۆری پێکدادان بووە و 24 ئۆتۆمبیلی گەورە و بچووک وەرگەڕاوە و سێ روداوی بەیەکدا کێشان هەبووە لە گەڵ 32 روداوی شێلان بووە.
ڕۆژنیوز ـ هۆشمەند کوردی