نازناوێکە بۆ گوندی (ئیلنجاغی گەورە) ی ناوچەی کۆیە بەکاردێت.
گوندی ئیلنجاغی گەورە گوندێکە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی قەزای کۆیە. سەر بە ناحیەی تەقتەقە و دەکەوێتە باکووری خۆرئاوای ناحیەی تەقتەق بەدووری 9 کیلۆمەتر. کەرتی ژمارە 30 کشتوکاڵی هۆبەی کشتوکاڵی تەقتەقە. لەئاستی ڕووی دەریاوە 394 مەتر بەرزە.
لە ڕووی کۆمەڵایەتیەو زۆرینەی هەرە زۆری دانیشتوانەکەی لە هۆزی (شێخانی)ن.
لەشۆڕشەکانی ئەیلوول و پاشان لە شۆڕشی نوێدا ژمارەیەکی بەرچاو لە گەنجانی گوندەکە بوون بە پێشمەرگەی و دڵسۆزانە بەشداری شۆڕشیان کرد وە لەو پێناوەدا ژمارەیەکی بەرچاو شەهیدیان دا وە لەبەر زۆری ژمارەی شەهیدانی لەچاو قەبارەی گوندەکە بۆیە لە ناوچەکەدا نازناوی (ئیلنجاغی شەهیدان) یاخود (گوندی شەهیدان) ی وەرگرتووە.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 14,941