لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەڕین ئاماری کار و چالاکییەکانی خۆی لە ماوەی 6 مانگی ڕابردوودا ڕاگەیاند.
مولازم خۆشناو حەسەن وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: "لە شەش مانگی ڕابردوودا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین 160 ڕووداوی هاتووچۆ تۆمارکراون، کە زۆربەی ڕووداوەکانی هاتوو چۆ لە دەرەوەی شاردا ڕوویانداوە کە بەهۆی ئه و ڕووداوانەشەوە 242 هاوڵاتی برینداربوون و 25 هاوڵاتی دیکەش گیانیان لەدەستداوە".
وتیشی: "بەراورد بە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردوو 2014 ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە سنووری دەڤەری ڕاپەڕین کەمیان کردووە".
وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی ڕاپەڕین ئەوەشی ئاشکرا کرد کە: "ئه و ڕووداوانەی له و ماوەیەدا ڕوویانداوە 56 یان لەناو شار و 104 یشیان لە دەرەوەی شەقامەکانی دەرەوەی شار ڕوویدانداوە".
لەبارەی هۆکارەکانی کەمبوونەوەی ڕووداوی هاتوچۆوە ئاماژەی بۆئەوەکرد: "پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی ئاستی هۆشیاری شۆفێران و زیاتر پابەندبوونیانە بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆ و شەونخونی کارمەندانی هاتووچۆیە".
لەبارەی مۆڵەتی شۆفێرییەوە مولازم خۆشناو وتی: "لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ 3598 مۆڵەتی شۆفێری لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بە هاوڵاتیان دراوە".
- 07-07-2015
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 4,313
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!