🏠 Başlangıç
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
📧Temas
ℹ️Hakkında!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
Daha
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|Hakkında!|Kütüphane|📅
🔀 Olayla ilişkili konu
❓ Yardım
📏 Kullanma kılavuzu
🔎 Gelişmiş Arama
➕ Gönderme
🔧 Kısayollar
🏁 Diller
🔑 Hesabım
✚ Yeni başlık
📕 Dersim İsyanları ve Seyit Rıza Gerçeği
Riza Zelyut
📕 Dersim İsyanları ve Seyit Rıza Gerçeği
📕 Mem u Zin\'de Kürt Milliyetçiliği
Ferhad Şakeli DOZ BASIM-YAYIN
📕 Mem u Zin\'de Kürt Milliyetçiliği
📕 Modern Kürt Öykü Sanatı
Ferhad Shakely
AVESTA BASIN YAYIN
Ondokuzuncu yüzyılın ortalarına kadar şiir, Kürt edebiyatında tartışmasız en gelişmiş edebi türdü. Nesir ise bu tarihten sonra gelişmeye başladı. Ancak ilk ürünler
📕 Modern Kürt Öykü Sanatı
📖 Feride’ye Mektuplar Dr.Nuri Dersimi
Sana Feride diye hitap etmenin benim için ne büyük saadet olduğunu bilsen. Çünkü sen benim hem dert ve elem, hem de emel yoldaşım oldun. Hayatta milli ve vatani gayeleri uğrunda maruz kaldığım felaket
📖 Feride’ye Mektuplar Dr.Nuri Dersimi
👫 Seyit Abdülkadir
Seyit Abdülkadir ya da Seyyit Abdülkadir Efendi (Kürtçe: Seyîd Evdilqadir, Seyîd Evdilqadir Efendî; 1851, Hakkâri, Şemdinan – ö. 27 Mayıs 1925, Bitlis), Şeyh Said İsyanı’ndan (Genç Hâdisesi) sonra ida
👫 Seyit Abdülkadir
📕 Yikilacak Duvarlar
فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی بە بارمتەگیراوی پێشووی هەدەپە لە زیندانی جۆری ئێف لە کۆجالیی تورکیا زیندانیکراوە. کتێبێکی بە ناوی دیوارەکان دەڕووخێن نووسیوە.[1]
📕 Yikilacak Duvarlar
📄 Esmer
Esmer, kovareke çandî û edebî ya mehane ye.
Ji sala 2005\'a ve bi zimanê tirkî û kurdî li Stenbolê weşana xwe didomîne. Kovar bi mehane derdike. Slogana kovarê Popüler kültür e, ev jî guhertinek ji Ça
📄 Esmer
📕 KÜRDOLOJİ AKADEMİK ÇALIŞMALAR CİLT: 3
KÜRDOLOJİ
AKADEMİK ÇALIŞMALAR
CİLT: 3
EDİTÖR
Dr. Hasan KARACAN
Editör Notu: Yazıların her tür sorumluluğu yazarlarına aittir.
ISBN: 978-605-9512-03-9
TİYDEM YAYINCILIK
www.tiydem.com
Ekim 201
📕 KÜRDOLOJİ AKADEMİK ÇALIŞMALAR CİLT: 3
📖 Seyran Ateş: Liberal Müslümanlar korkuyor
Berlin\'de kadın ve erkeklerin birlikte ibadet ettiği caminin kurucularından Ateş, Almanya\'daki liberal Müslümanların baskı hissettiğini ve çoğunun gelen tehditlerden korktuğunu savundu. Ateş, Diyanet\'
📖 Seyran Ateş: Liberal Müslümanlar korkuyor
📕 İngiliz belgelerinde Kürdistan
Mesut yeğen [1]
📕 İngiliz belgelerinde Kürdistan
📕 Kürt Tarihi ve Siyasetinden Portreler
Yalçın Çakmak (Der.), Tuncay Şur (Der.)
“Bir ‘tür’ olarak biyografya, kendi geleceklerini kendi öz iradeleriyle belirleme hakkından mahrum bırakılan ve bu nedenle de kendi zamanlarına ve mekânlarına
📕 Kürt Tarihi ve Siyasetinden Portreler
📕 İmparatorluk Sınır ve Aşiret Kürdistan ve 1843-1932 Türk-Fars Sınır Çatışması
Ürün kodu : İmparatorluk Sınır ve Aşiret
Kürdistan ve 1843-1932 Türk-Fars Sınır Çatışması
Nejat Abdulla
Fransızcadan Çeviren: Mustafa Aslan
Onaltıncı yüzyıldan itibaren Kürdistan Osmanlı-Fars
📕 İmparatorluk Sınır ve Aşiret Kürdistan ve 1843-1932 Türk-Fars Sınır Çatışması
📝 Acil Çağrı ve Taleplerimiz
Türk devletinin Rojava’ya (Kuzey Suriye) yönelik saldırı-işgal tehditleri ve hazırlıkları devam ediyor. Türk devleti bu yılın başlarında Ocak – Mart aylarında Rojava’nın Afrin bölgesine saldırdı ve iş
📝 Acil Çağrı ve Taleplerimiz
📕 USLU YAZILAR
Mehmet Salih Özalp
📕 USLU YAZILAR
📕 Kurdname; Mehmet Salih Özalp
Mehmet Salih Özalp
2014
📕 Kurdname; Mehmet Salih Özalp
✌️ Musa Ebdilxanim (Quwetlî Hesekê)
Kod Adı: Quwetlî Hesekê
Adı Soyadı: Musa Ebdilxanim
Ana Adı: Fewziye
Baba Adı: Ebid
Doğum Yeri: Hesekê
Şehadet Yeri ve Tarihi: Dêrezor / 01-04-2018
✌️ Musa Ebdilxanim (Quwetlî Hesekê)
✌️ Xalid El Elî (Moro Hesekê)
Kod Adı: Moro Hesekê
Adı Soyadı: Xalid El Elî
Ana Adı: Redhe
Baba Adı: Xelef
Doğum Yeri: Şedadê
Şehadet Yeri ve Tarihi: Hesekê / 26-02-2018
✌️ Xalid El Elî (Moro Hesekê)
✌️ Omer Cîlo (Sîpan Xelat)
Kod Adı: Sîpan Xelat
Adı Soyadı: Omer Cîlo
Ana Adı: Emîne
Baba Adı: Hisên
Doğum Yeri: Efrîn
Şehadet Yeri ve Tarihi: Efrîn, Raco, Qude köyü 27-01-2018
✌️ Omer Cîlo (Sîpan Xelat)
✌️ Recep Toprak (Rizgar Amed)
Kod Adı: Rizgar Amed
Adı Soyadı: Recep Toprak
Ana Adı: Bircan
Baba Adı: Remzi
Şehadet Yeri ve Tarihi: Efrîn / 17-03-2018
✌️ Recep Toprak (Rizgar Amed)
✌️ Salih Elî (Hemze Întîqam)
Kod Adı: Hemze Întîqam
Adı Soyadı: Salih Elî
Ana Adı: Suad
Baba Adı: Elî
Doğum Yeri: Şam
Şehadet Yeri ve Tarihi: Efrîn / 25-03-2018
✌️ Salih Elî (Hemze Întîqam)
✌️ Osman Sidqî (Ferhad Zagros)
Kod Adı: Ferhad Zagros
Adı Soyadı: Osman Sidqî
Ana Adı: Helîme
Baba Adı: Sidqî
Doğum Yeri: Girêsipî
Şehadet Yeri ve Tarihi: Efrîn, Bilbilê, Şêxurzê Tepesi / 11-03-2018
✌️ Osman Sidqî (Ferhad Zagros)
📖 Qolağası Kerem Bey - Kerem Begê Zirk(î)anî sahipsiz mi?
Qolağası Kerem Bey/Kerem Begê Zirk(î)anî sahipsiz mi?
Fazla lafı dollandırmadan sorduğum soruya “evet” cevabını vermek zorundayım.
Yıllardan beri Kürd ve Kürdistan tarihine ilişkin yazılan kitap, ma
📖 Qolağası Kerem Bey - Kerem Begê Zirk(î)anî sahipsiz mi?
📕 Kütüphane
Mehabad Kürt Cumhuriyeti 1946
📕 Kütüphane
RNK - KUK IV. Kongre Belgeleri
📕 Kütüphane
Bi̇r Vahşeti̇n Anatomi̇si̇;...
✌️ Şehitler
Heyder Elî (Egîd Cotkar)
📕 Kütüphane
KERKÜK’ÜN KİMLİĞİ
👫 جەلال کەریم (ئەبو شوارب) | Kategori: Kişiler | Başlık dili: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ Değerlendirme
1 Ses 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü
☰ Daha
⭐ Toplanma listesine ekle
💬 Bu madde hakkında yorum yaz!

✍️ Başlık Değişiklikleri
🏷️ Metadata
RSS

📷 Seçilen öğeyi ile ilgili görüntüler için Google arama!
🔎 Seçili öğe için Google arama!
✍️✍️ Bu başlığı düzenle
| 👁️‍🗨️ | 👂

جەلال کەریم (ئەبو شوارب)
جەلال کەریم لە ساڵی 1935 هاتووەتە دونیاوەو،
لە تافی لاویدا چووەتە ناو کۆری خەبات و تیکۆشانی چینایەتی و هەر زوو پەیوندی بە ریزەکانی حزبی شیوعی عێراق کردووەو رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە داکۆکی و پشتگیری کرێکاران و بێوچان تێکۆشاوە بۆ سەندنی مافی خوێ و سەرجەم کرێکاران و، هەردەم بێ ترس هەڵساوە بە دژایەتیکردنی ئاغاو دەرەبەگ و کۆنەپەرەستان، هەر بۆیە بەدەیان کەرەت لە کارکردن قاو دراوەو تووشی دەربەدەری وبرسێتی و، دووچاری راونان و گرتن و تێهەڵدان وئەشکەنجە بووەتەوەو، قەت کۆڵی نەداوەو، هەمیشە رۆڵێکی دیارو مەزنی لە پێناو بیروباوەرو گەل و حزب و شیوعییەت هەبووەو، ئازایانە بەرگری کردووە.
شۆرشی (14 ی تەمموزی 1958) و حکومەتەکەی عەبدولکەریم قاسم رۆژ لە دووای رۆژ بەرەو نشووستی هەنگاوی ئەناو، دوور ئەکەوتەوە لە دروشمەکانی شۆرش و خزمەتکردنی خەڵک و، نزیک ئەبووە لە دوژمنانی گەل ونیشتمان، ئەمە لە لایەک لە لایەکی تریشەوە دەستێوەردانی شای ئێران و دەزگای سیخوری ساواک وجموجولی کۆنەپەرستان بوونە هوێ سەرەکی بۆ لێدانی شیوعییەکان و، بەو هۆیەشەوە چەندین جار جەلال کەریم راپێچی بەندیخانە کراو هەموو جارێکیش سەربەرزانە رزگاری ئەبوو.
رێکخراوەکانی عەرەبە نەتەوەپەرستەکان وحزبی بەعسی عەرەبی رۆژانە لە حکومەتەکەی عەبدولکەریم قاسم نزیک ئەبوونەوە و، عەبدولکریم قاسمیش کەوتە گرتن و لێدانی شیوعییەکان، لە ئەنجامی ئەم رەفتارە گێرو ئیفلیجەی حکومەت، بەعسییەکان لە رۆژی 07-10-1959 لە رأس القریە لە شەقامی ئەلرەشید بۆسەیەکی توکمەی دارێژراویان بۆ عەبدولکەریم نایەوەو، لەکاتی هاتنی ئۆتۆمبێلەکەی دەستکرا بە تەقەو شۆڤێر‌و پاسەوانەکەی کوژران و عەبدوالکەریم (11) گوللەی بەرکەوت و نەمردو کابرایەکی بەعسی بە ناو عەبدولوەهاب ئەلغرێری کوژراو ئیتر ئەو شوێنە ناو ئەم کابرایە هەڵگرت و، ئێستا بەو شوێنە ئەڵێن: گۆرەپانی عەبدولوەهاب ئەلغرێری.
لە هەموو لایەک دەستکرا بە گرتنی شیوعییەکان چونکە دوژمنانی شیوعییەت وا جاریاندا بوو کە شیوعییەکان نیازی ئەوەیان هەیە دەسەڵاتی وڵات بگرنە دەست و، هاوری جەلال کەریمیش پێوە بوو، پاش ئازارو ئەشکەنجە و لە کار دەرکردن، ئەهاتەوەو لە پاش هەوڵدانێکی زۆر ئەگەرایەوە سەر کارەکەی. ‌
لە ساڵی 1960 هاورێ جەلال ژنی هێناو لە گەڵ خاتۆ پە‌خشان غەفور صالح خێزانیان پێکەوە نا بۆ ئەوەی ئەم جارەیان بە دوو قۆڵی تووشی ئازارو مەینەتی ژیان ببنەوە، چونکە بە هوێ بارودۆخی سیاسی و چالاکی نواندنی بێپجران جەلال ئەگیراو، بەخشانی خێزانی دووچاری راونان و خۆ شاردنەوە ئەبوو، ژیانێکی کولەمەرگی پر لە ترس بەسەر ئەبردو، لە کاتی پیلانە شوومەکەی حزبی بەعسی عەرەبی خوێنرێژ لە 08-02-1963 و بەیانه ناپاکەکەی بە کرێگیراو (رشید مصلح- الحاکم العسکری العام) دادوەری گشتی سوپا، بەیانێک بۆ لە ناوبردنی شیوعییەکان دەرچوو، هاورێ جەلال لە گەڵ کۆمەڵێک شیوعی روویان کردە شاخ.
جەلال ئەبو شوارب و ئەو شیوعییانەی لە گرتن و چنگی حزبی بەعس و رژێمە خوێنرێژەکەی رزگاریان بوو، روویان کردە شاخ تووشی گرتن و ئازاردان و تێهەڵدان بوون ئەمجارەیان له سەر دەستی پارتی دیموکراتی کوردستان تاقمی مەکتەبی سیاسی کە بارەگایان لە نزیک دێی مالومە بوو، لەویش کورە ""ئازاکان"" کەوتنە لێدان وسووکایەتی پێیکردنیان، پاشان بریاردرا دیلە شیوعییەکان لە دەوروبەری دێی مالومە رەوانەی دێی ئاشی بارام لە نزیک شاخی سورەبان بکرێن و، بە مەرجێک نابێت هیچ کەس بە درێژایی رێگا نانیان بداتێ وبا برسیان بێت، بەو کارە چەپەڵە نا مرۆڤانەو ئەو بیرە دوواکەوتووە‌ ویستیان چاوترسینیان بکەن و، بەڵکو هەندێکیان وازبێنن، بەڵام پرۆژەو نەخشەکەیان لە لایەن شیوعییەکانەوە پوچەڵ کرانەوەو سەریان نەگرت...
دیلە شیوعییەکان شێرانە بەرنگاری قسەی ناشیرین و توانج و هەرەشە کردن ئەوەستان و، قورەکاری و دارهێنان و کار پێکردنی بێبنەمای رۆژانە چۆکی پێدانەدان تا ئەو رۆژەی سەرکردایەتی حزب لە گەڵ مەلا مستەفا بارزانی رێکەوتن وشیوعییەکان ئازاد کران..
هاوری جەلال لە گەڵ کردنەوەی بارەگاکانی حزب لە: بەمۆ، وڵەسمت، کلکەسماق، ئاوەگردو شوێنەکانی تر یەکسەر بوو بە پێشمەرگەی حزب لە ئاوەگردو، کتووپر لە گەڵ هاورێکانی دەستیان کرد بە چالاکی و لێدانی مۆڵگاکانی دوژمن و لە یەکێک لەو چالاکیانە هاورێیەکی قارەمانی جەلال و حزب (هاورێ قاسم) لە رواندوز شەهید ئەبێت و، گوروتینێکی باشتر بە پێشمەرگەکان ئەبەخشێت.
لە 18 نۆڤەمبەر (تشرینی دووەم) 1963 عەبدولسەلام عارف سەرۆک کۆماری عێراق هەڵسا بە کۆدەتاو سەرکەوت و حزبی بەعسی عەرەبی دەسەڵاتداری راماڵی و بۆ چەند رۆژێک سەرکردەکانی گرت وپاشان ئازادیانی کردو، ئەم (حکومەته) نوێیە بەیانی لێخۆشبوونی گشتی (العفو العام) ی راگەیاند‌و، بەو پێیە هەموو کەس بۆێ هەیە بگەرێتەوە سەر کارو جێی خوێ.
هاورێ جەڵال رۆڵەی هەڵکەوتوو نیشتمانپەروەرو ئەستێرەیەکی گەش و پرشنگداری ئاسمانی کوردستان و، شاسوارێکی شایستەو لێوەشاوەی کاروانی کۆڵنەدان و بەرخودان ئازایانە گەرایەوە ناو رێکخراوەکانی حزب و کۆری تێکۆشان و، دیسانەوە وەک زەحمەتکێشێکی قارەمان و خاوەن هەڵوێست بریاریداو چاکی مەردایەتی کرد بەلاداو قۆڵی خەبات و پیاوەتی لێهەڵماڵی و لە پێناو بیروباوەردا تاویدایه خەباتێکی شێلگیرانەو‌ خوێ بۆ حزب تەرخان کردو جارێکی تریش لەو رێکا پیرۆزەی گیراو، بوو بە داوەوە.
لە میانەی گورجوگۆڵی و گوێنەدان بە خۆشییەکانی ژیان چالاکانە ئەرکەکانی رائەپەراندو چەند کەرەت کەوتە ناو بۆسەی پارتی و تووشی ئازارو ئەشکەنجە ئەبوو، کەرەتێکیان لە گەڵ کەسایەتی رووخۆش و ناسراوو کادیری دەرەوشاوەی شیوعی دوکتور فارس رەحیم کەوتنە بۆسەو گیران و رەوانەی بەندیخانەکانی پارتی کران لە گرژەو سوسێ و، پاش گفتوگوێ حزبی شیوعی عێراق لە گەڵ بەرپرسانی بارتی بەرەڵا کران و، هەر لەسەر ئەو چالاکیانە پێنج جارێتر لە دەڤەری رانیە گیراوەو
لە لایەن خودی عەلی شەعبان بەرپرسی پارتی ئازاروئەشکەنجە دراوە.
لەسەر بریاری حزب ماڵیان چووە بەغدای پایتەخت و خوێ خیزانە تێکۆشەرەکەی هاوری پەخشان لەو کارە سەختەدا بەرەو رووی ناخۆشی و دژواری وچەرمەسەری بوونەتەوەو، هەمیشە هەوڵیانداوه ‌متمانە و نهێنی ئەم ئەرکە نوێیەدا بپارێزن وماڵەکەیان بوو بە جێی هاورێیانی سەرکردایەتی حزب و، یەکەمین ماڵ لە گەرەکی (ئەلمەسبەح) بوو کە خۆشترین وناودارترین گەرەکی بەغدایەو، ئەم هاورێیانە هاتووچۆیان ئەکرد یان لەوێ ئەمانەوە: کەریم ئەحمەد، بهاء الدین نوری، عایدە یاسین و هەندی هاورێ تر و، ماڵ گوێزرایەوە بۆ ناوچەی (ئەلوەشاش) هاورێ محەمەد طاهر بادینی و کۆمەڵێک هاورێ عەرەب لەوێ بوون و، جاریکی تر ماڵ گوێزرایەوە بۆ گەرەکی دەوڵەمەندەکان (ئەلمەنصور) و هاوریان عایدە یاسین ومحمد طاهر بادینی لەوێ بوون و، لە کۆتاییدا چوونە گەرکی (اسکان غەربی بەغداد) و، ماڵەکە سەرەرای بوونی هاورێیان بوو بە جێی دابەش کردنی بەیان و بەڵگەنامەوراگەیاندراوەکان.
ئەو ئەرکە بە هاورێ جەلال و هاوسەرەکەی راسپێرا ئەرکێکی نیشتمانی و حزبایەتی پیرۆز بوو، لەوانەش بووهەموو کات مرۆڤ دووچاری چەرمەسەری و دەربەدەریی وگرتن وبەندیخانە بکات و، کورد واتەنی گرتن و بەندیخانەو ئازارو ئەشکەنجە قورقوراگەو بەرۆکیانی گرتبوو، بەڵام ئەمان بە باوەری قایم و پۆڵایین سەلماندیان دەستپاک وبێگەردو خۆراگرن.
جارێکی تر هاورێ جەلال گەرایەوە بۆ دەربەندیخان و بۆ سەر کارەکەی و هەر زوو پەیوەندی بە رێکخراوی شارو کۆمیتەی جوتیاران کردو، دیسانەوە رێگای سەختی خەبات و تێکۆشانی گرتەبەرو، بوو بە پاڵپشتێکی نموونەیی بۆ تێکرای هاورێیان و حزب و، من و جەلال جاروبار لە ناو بازاردا پیاسەمان ئەکردو، دوژمنەکانی شیوعییەت خەڵکیان ئەترساندو ئەیانوت کەس لەو دووانە نزیک نەبێتەوەو، ئەوەی دەسبخاتە ناو دەسیان بێ یەک و دوو حکومەت ئەیگرێ، ئەوانە (خەتەرن) شیوعین!.
جارێکیان هاورێیەک هەواڵی هێناو وتی: فڵانی نانەوا هیرش ئەکاتە سەر حزب، من و هاورێیان جەلال و عەلی ئەحمەد خورشید (عەلی دەعبا) ئەمانزانی هاورێی هەواڵهێنەر ترسنۆکەو، چونکە بریاری رێکخراوەکەمان ئەوە بوو هەرکەس هێرش یان جنێو بە حزب بدات، ئەبێ یەکسەر وەڵام بدەێنەوەو، لێرەدا هاورێ جەلال پێشنیاری کرد کە خوێ و هاورێیەکی تر ئەتوانن ئەو کابرایە تەمێ بکەن و، پێشنیارەکە لە جێی خوێدا بوو، شەفەق، دەمەو بەیانی رۆژی داهاتوو نانەواکه ‌ئەیویست دەرابەی نانەواخانەکە هەڵداتەوە، هاوری جەلال مەچەکی ئەگرێت و لەوێ دووری ئەخاتەوەو بە دوو قؤڵی ئەکەونە لێدانی وپاشان خۆیان ئاشکرا ئەکەن و، جەلال ئەڵێـت ئەگەر پیاویت برۆ بە ئەمن و پۆلیس بڵێ، کابراش بەڵێن ئەدات قەت بە خراپه ناو‌ی شیوعییەکان نەهێنێت.
هاورێ جەلال تاڵی و سوێری ژیانی چیشتبوو، پێشمەرگە، شۆرشگێر، زەحمەتکێش، پیاوێکی مەرد، قارەمان، نموونەی متمانەو باوەرو ئازایەتی، لە هەر کۆێ مەیدانی سەخت و دژواری تێکۆشان بووە، ابو شوارب سەیرکەر نەبووەو، بە هەڵوێستێکی جوامێرانە خۆی تێوەرداوەو، هەردەم چاونەترس و بوێرانە کارەکانی راپەراندوەو، رۆڵی کاریگەری هەبووەو، هەر بۆیە مایەی شانازی بوو بۆ گەل و حزب و هاورێیانی‌.
کاتیک خدر شەوکەتی بەعسی قایمقامی دەربەندیخان بوو چەند جار گیراوەو ئازارو ئەشکەنجە دراوەو، کە لە دەربەندیخان هەڵات چووە بەغداو لە مانگی شوباط 1978 گیراو، لە پاش 11 مانگ لێدان وئازاردان و ئەشکەنجەدانی جۆراوجۆری رژێمە خوێنمژەکەی حزبی بەعسی عەرەبی و دکتاتور سەدام حسین لە سەر تەرزی مۆدێرنی نۆی، هاورێ جەلال پاش ئەوەی هەموو گیانی تێکشکاو تووشی شەلەل و ئیفلیجی کرا لە زیندان دەریان کرد.
ئەم خێزانە سەربەرزە کوری یەکەمیان، کورە گەورەکەیان (هاورێ) پێشمەرگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو لە رۆژی 05-12-1981 لە لایەن رژێمی حزبی بەعسی عەرەبی شەهید کرا.
هاورێ جەلال، ئەو ئەستێرە گەشە لە رۆژی 01-07-1999 کوژایەوەو هاوسەرە خۆراگرەکەی پەخشان غفور صالح و ئەم پۆلە لاوانەی: هاودەنگ، رێبوار، هەورین، هاوکار، دلێر، ئاوات و بەختیاری بەجێهێشت و ماڵئاوایی لێکردین..

⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🖇 Bağlantılı öğeleri: 4
☂️ Parti ve Organizasyonlar
1.👁️پارتی دیموکراتی کوردستان
📅 Tarih ve olay
1.👁️01-07-1999
2.👁️07-10-1959
3.👁️08-02-1963
📂[ Daha...]

⁉️ Başlık özelikleri
🏷️ Kategori: 👫 Kişiler
👥 Millet: ☀️ Kürt
🏟 Parti: ☭ HŞA

⁉️ Technical Metadata
✨ Ürün Kalitesi: 80% ✔️
80%
✖️
 30%-39%
Kötü👎
✖️
 40%-49%
Kötü
✖️
 50%-59%
Kötü değil
✔️
 60%-69%
Orta
✔️
 70%-79%
Çok iyi
✔️
 80%-89%
Çok iyi👍
✔️
 90%-99%
En iyi👏
80%
✔️
Bu başlık Manu Berzincî tarafından Jul 7 2015 3:56AM tarihinde kaydedildi
✍️ Bu başlık en son System Administrator tarafından Jan 21 2017 4:45PM tarihinde Düzenlendi
☁️ Başlık Adresi
🔗
🔗
⚠️ Bu başlık Kurdipedia 📏 Standartlar göre eksiktir , düzenlemeye ihtiyaç vardı
👁 Bu başlık 7,740 defa görüntülendi

📚 Attached files - Version
Tür Version 💾📖🕒📅 👫 Editör Adı
📷 Resim tipi 1.0.180 KB Jul 7 2015 3:56AMManu Berzincî
📚 Kütüphane
  📖 Dersim İsyanları ve Se...
  📖 EHMEDÊ XANÎ; KISA VE Ö...
  📖 KERKÜK’ÜN KİMLİĞİ
  📖 KÜRDOLOJİ AKADEMİK ÇAL...
  📖 Daha...


📅 Kronoloji
  🗓️ 08-03-2021
  🗓️ 07-03-2021
  🗓️ 06-03-2021
  🗓️ 05-03-2021
  🗓️ 04-03-2021
  🗓️ 03-03-2021
  🗓️ 02-03-2021


💳 Bizi destekleyin
👫 Kurdipedia Ekibi
💬 Yorumlar
⭐ Kullanıcı koleksiyon
📊 Istatistik Başlık Sayısı 381,133
Resim 61,889
Kitap PDF 11,709
İlgili Dosyalar 49,304
📼 Video 182
🗄 Kaynaklar 15,930
📌 Actual
Mehabad Kürt Cumhuriyeti 1946
William Aegleton JR
Turkçesi: M. Emin Bozarslan
İkinci baskı 1989
Köln-F. Almanya
Mehabad Kürt Cumhuriyeti 1946
RNK - KUK IV. Kongre Belgeleri
Rizgarîxwazen Neteweyî yen Kurdistane
Kürdistan Ulusal Kurtuluşçulan
1993
RNK - KUK IV. Kongre Belgeleri
Bi̇r Vahşeti̇n Anatomi̇si̇; Geni̇şleti̇lmi̇ş Ve Güncellenmi̇ş Ci̇zre Ablukasi Raporu
HDP
5th March 2018
Bi̇r Vahşeti̇n Anatomi̇si̇; Geni̇şleti̇lmi̇ş Ve Güncellenmi̇ş Ci̇zre Ablukasi Raporu
Heyder Elî (Egîd Cotkar)
Kod Adı: Egîd Cotkar
Adı Soyadı: Heyder Elî
Ana Adı: Rehîme
Baba Adı: Ednan
Doğum Yeri: Efrîn
Şehadet Yeri ve Tarihi: Efrîn / 25-03-2018
Heyder Elî (Egîd Cotkar)
KERKÜK’ÜN KİMLİĞİ
Prof. Dr. Abdullah Kıran
Behroz Şucaii
Prof. Dr. Osman Ali
Mehmet Bayrak
Dr. Ari Badinani
Seîd Veroj
Mamend Roje
Ziryan Rojhelati
2020
KERKÜK’ÜN KİMLİĞİ

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.03
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Sayfa oluşturma süresi: 0,312 saniye!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574