Library Library
Search

Kurdipedia is the largest multilingual sources for Kurdish information!


Search Options





Advanced Search      Keyboard


Search
Advanced Search
Library
Kurdish names
Chronology of events
Sources
History
User Favorites
Activities
Search Help?
Publication
Video
Classifications
Random item!
Send
Send Article
Send Image
Survey
Your feedback
Contact
What kind of information do we need!
Standards
Terms of Use
Item Quality
Tools
About
Kurdipedia Archivists
Articles about us!
Add Kurdipedia to your website
Add / Delete Email
Visitors statistics
Item statistics
Fonts Converter
Calendars Converter
Spell Check
Languages and dialects of the pages
Keyboard
Handy links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Languages
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
My account
Sign In
Membership!
Forgot your password!
Search Send Tools Languages My account
Advanced Search
Library
Kurdish names
Chronology of events
Sources
History
User Favorites
Activities
Search Help?
Publication
Video
Classifications
Random item!
Send Article
Send Image
Survey
Your feedback
Contact
What kind of information do we need!
Standards
Terms of Use
Item Quality
About
Kurdipedia Archivists
Articles about us!
Add Kurdipedia to your website
Add / Delete Email
Visitors statistics
Item statistics
Fonts Converter
Calendars Converter
Spell Check
Languages and dialects of the pages
Keyboard
Handy links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Sign In
Membership!
Forgot your password!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 
 
 
 
 
 
 
  - 
 
New Item
Articles
  537,071
Images
  109,463
Books
  20,223
Related files
  103,714
Video
  1,531
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
306,433
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,760
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,977
عربي - Arabic 
30,360
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,924
فارسی - Farsi 
9,609
English - English 
7,552
Türkçe - Turkish 
3,667
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,647
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
MP3 
324
PDF 
31,275
MP4 
2,522
IMG 
200,602
∑   Total 
234,723
Content search
لێکدانەوەی مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی تورکیا
Kurdipedia's contributors archive important information for their fellow speakers from all parts of Kurdistan.
Group: No specified T2 29 | Articles language: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Ranking item
Excellent
Very good
Average
Poor
Bad
Add to my favorites
Write your comment about this item!
Items history
Metadata
RSS
Search in Google for images related to the selected item!
Search in Google for selected item!
Kurmancî0
English0
کرمانجی0
هەورامی0
لوڕی0
لەکی0
Zazakî0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Français0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Catalana0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
қазақ0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ترکمانی0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0
لێکدانەوەی مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی تورکیا
بەڵگەنامەکان

لێکدانەوەی مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی تورکیا
بەڵگەنامەکان

هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییانەی تورکیا بووە جێگای مشتوومڕو هەڵوێست وەرگرتنی لایەنە سیاسیەکان نەک تەنها لەسەر ئاستی ناوخۆی تورکیا، بەڵکو‌ لەسەر ‌ئاستی ناوچەکەو جیهانیش لێکدانەوه و بۆچوون و هەڵویستگیری‌ جۆراجۆری لەخۆگرت.لەم بارەیەوە لێکدانەوەی ئێمە بەمجۆرەیە:
1.ئەو گۆرانکاریانە لە هاوکێشەی سیاسی و دەسەڵاتی بۆرجوازی لە تورکیادا بەدوای هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی ئەمسالدا پێشهات، ئاکامی ناڕەزایەتی بەرفراوانی جەماوەری سکولارو مۆدێرنی خەڵکە لە بەرامبەر سیاسەت‌ و هەنگاوەکانی حکومەتی پارتی دادوگەشەپێدان(ئەکەپە)و ئۆردوگان بۆ زاڵکردنی یاساو نەریت‌ و بنەمافکریەکانی ئیسلام بەسەر کۆمەڵگای مۆدێرنی تورکیا و دەوری ئەو حیزبە بوو لە هاوکاریکردنی هێزێکی دڕندەی ئیسلامی وەکو داعش. ئاکامی نارەزایەتی کرێکاران و زەحمەتکێشان بوو لەبەرامبەر قەیرانی ئابوری‌، بێکاری‌، هەژاری‌ و‌ هێرشەکانی حکومەتی ئەکەپە و ئۆردوگان بۆ بەرتەسکردنەوە و سەرکوتکردنی سەندیکا و ڕێکخراوە کرێکاریەکان‌ و سەندنەوەی دەسکەوتەکانی بزوتنەوەی کرێکاری لەو ووڵاتە. ئاکامی نارەزایەتی و توڕەیی سەرجەم خەڵکی ئازادیخواز بوو بەرامبەر بە نەخشه و پلانەکانی ئوردوگان و حکومەتەکەی بۆ گۆڕینی دەستورو شێواز‌ی حوکمڕانی بەوجۆرەی کە بچوکترین ماف و ئازادیەکانی جەماوەری کرێکارو زەحمەتکێش‌ و ئازادیخوازو یەکسانیخوازی کۆمەڵگا لەقاڵب بدات. ئەم نارەزایەتیانەی خەڵکی ئازادیخوازو کرێکاران لەماوەی ڕابرودا لە پارکی غازی‌ و لە ئایاردا لە مەیدانی تەقسیم لە ئەستەمبوڵ‌ نمایشی گەورەی خۆی کردو دڕندەیی پۆلیس‌ و دەزگا سەرکوتگەرەکانی حکومەتی ئەکەپەو دەوڵەتی بۆرژوایی تورکیای لەئاستێکی فراوان‌ و جیهانیشدا ئاشکرا کرد.هەروەها لەلایەنێکیدا ئاکامی مامەڵەی حکومەتی ئۆردوگان بوو لەگەڵ پرسی کێشەی کورد کە سەرەنجام بەشێکی دەنگدەرانی کوردزمان لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا ڕوویان لە ئەکەپە وەرگێڕاو دەنگیان بۆ پارتێکی سیاسی دا کە لەناو خێزانی ناسیۆنالیزمی کورد و وەکو باڵی سیاسی پەکەکە سەری هەڵداوە. بەم دەنگدانە خەڵکی تورکیا تۆڵەیان لە ئەکەپە کردەوە لەسەر ئەو سیاسەت و هەنگاوانەی. توانیان نەخشەیەک کە ئۆردوگان داینابوو بۆ چڕکردنەوەی دەسەڵات لە دەستی خۆی‌ و حیزبەکەیەدا، پووچەڵ بکەنەوە.
2. واقعیەتی هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە چوارچێوەی پێداویستی هاتنەپێشەوەی ئالوگۆرێک لە مەوقیەت و دەسەڵاتی بۆرجوازی لە تورکیادا سەرچاوەی گرتبوو، ئەویش ئەوەبوو کە بەهۆی سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئەکەپەوە، دوای دەورانێک لە گەشانەوەی ئابوری دوبارە ئابوری تورکیا ڕووی لە نشێوی کردەوە و ڕەونەقی پێشوو گۆڕدرا بۆ قەیران‌‌ و دابەزینی ئاستی گەشە و بێکاری و گرانی و قورسکردنی باری سەرشانی خەڵکی کرێکارو کەمدەرامەت و زەحمەتکێشی ئەو ووڵاتە. بۆرژوازی تورکیا بە ئومێدی ئەوەی کەلەسەر دەستی ئەکەپەدا تورکیا بچێتەناو بازاڕی هاوبەشی ئەوروپاوە، وە ئەکەپەش لەو پێناوەدا کۆمەڵێک هەنگاوی هەڵهێنایەوە، کورسی حوکمڕانی دایە دەستی ئەکەپە، بەڵام بەسەرئەنجام نەگەیشتنی ئەو پرۆسەیە‌، زیاتر ئاراستەی سەرنجی حکومەتی ئەکەپەی بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەراست گۆڕی‌، کە ئەم ڕوو وەرگێڕانە دەوڵەتی تورکیای خستە سەر ئەوەی وەکو بلۆکێکی سیاسی –ئابوری لەناوچەکەدا جێگای خۆی قایم بکات. ئەمەش بەو ئاقارەدا ڕۆیشت کە قاچی تورکیا بخاتە ناو کێشمەکێشکی سیاسی ناوچەییەوە کە کۆمەڵێک بەرژەوەندی دیکەی ناوچەیی و جیهانی تێیدا کەوتونەتە بەرامبەر یەکتری‌. ئەوەبوو تورکیا کەوتە تەرەفی سعودیە و قەتەر لەبەرامبەر بلۆکی ئێرانداو قاچی خزایە ناو شەڕی ناوخۆیی سوریا. بەمجۆرە ئەو ئومیدەی حکومەتی ئەکەپە کە بەهۆی جێگاورێگای سیاسی و سەربازیەوە لەناوچەکەدا دەسکەوتێکی ئابوری بەدەست بێنێ، پوکایەوە و دەرگای بوژانەوەی ئابوری بەرەو داخران چوو وە تورکیای خستەوە بەردەم دوریانی قەیرانی ئابوری قولتر. ئەم بارودۆخە دەسەڵاتی سیاسی لە تورکیای خستە ژێر پرسیاری جدیەوەو بوەهۆی ئەوەی کە قەیرانێکی سیاسیش لەسەر ئاستی دەسەڵات و شێوازی حاکمیەتی بۆرژوازی کە لە دەسەڵاتی ئەکەپەدا بەرجەستە بووبوو، دروست بکات و پاشەکەشە بە سیاسەتەکان و مەوقعیەتی ئەکەپە و ئۆردوگان لە هاوکێشەی سیاسی نیوان ڕەوت و هێزەکانی بۆرجوازی لەناوخۆی تورکیادا بکات. ئەوەبوو لەکێشمەکێشی هێزە سیاسیەکان و بانگەشەی هەڵبژاردنیدا ئەکەپە نەیتوانی سەرنجی دەنگدارانی بۆ وەڵام بە پێداویستی ژیان و گوزەرانیان ڕاکێشن و ئایندەیەک لە گەشانەوەی ئابوری نیشان بدەن.چ ئەکەپەو چ هێزە سیاسیەکانی دیکەی بۆرژوازی لەتورکیا قورسایی پڕوپاگەندەی خۆیان بەشێوەیەکی سەرەکی لەسەر پرسە سیاسیەکان دانابوو. بەڵام سەرەنجام گرفت و قەیرانی ئابوری بەناچاری لە دەورەی داهاتوودا قورسایی کێشەو ململانێی نێوان لایەنەکانی براوەی هەڵبژاردن داگیردەکات.
لەلایەکی ترەوە دوای تەوابوونی هەڵبژاردنەکەو سەرنەکەوتنی ئەکەپە لە پێکهێنانی کابینەی حکومەت بەتەنیا خۆی، دەرگای بەرووی کۆمەڵێک ئەگەری سیاسیدا کردۆتەوە، کە کاریگەری زۆرتر لەسەر بارودۆخی ئابوری ئەو ووڵاتە دروست دەکات. بەتایبەتی کە بۆرژوای تورکیا بەشوێن جێگیری سیاسی و حکومەتیدا دەگەڕیت و دواکەوتنی پێکهاتنی حکومەت دەبێتەهۆی دوودڵی و نیگەرانی بۆرژوازی‌، سەرەنجام ململانێێ نێوان هیزە سیاسەکانی ناو پەرلەمان زیاتر لەبەرامبەر کێشەو دۆخی نالەباری ئابوری و سیاسی ئێستای تورکیادا چەق دەبەستێ و دەبێ وەڵام بە پێداویستیە ئابوتی و سیاسیەکانی ئەم قۆناغەی بۆرژوازی تورکیا بدەنەوە!
3.ئەو حزب و لایەنە سیاسیانەی لەم هەڵبژاردنەدا ڕکابەریان دەکرد بە گشتی ئەو هێزانەی بۆرژوای بوون کە بەسەر ڕەوتە سیاسیەکانی ناسیۆنالیزمی تورکی، ناسیۆنال ئیسلامی تورکی و ناسیۆنالیزمی کورد بوون و هەریەکە بە ئەجندای سیاسی خۆیەوە هەوڵی دەدا کە لە دابەشکردنی دەسەڵاتدا بەشی خۆی بەربکەوێ و نەخشی خۆی وەکو هێزێکی سیاسی بۆرژوازی بەجێ بەگەینێت. لەناو ئەو هێزە تەقلیدیەکانی بۆرژوازیدا، هێزێکی دیکە بۆ یەکەم جار لە مێژووی هەڵبژاردنەکنی تورکیادا دێتە ناو کێشمەکێشی هەڵبژاردنەوە وەکو حیزبێکی سیاسی کە ئەویش حیزبی دیموکراسی گەلان (هە دە پە) یە. ئەم حیزبە وەکو حیزبی باڵی چەپی ناسیونالیزمی کورد وڕەوتێکی سیاسی کومەلایەتی بۆرژوازی کورد بەشداری لەو ڕکابەریەدا کردو توانی بەربەستی هەڵبژاردن تێپەڕێنێ کە 10%ی دەنگەکان بوو. بەوەش کاریگەری لە سەر کەمکردنەوەی دەنگەکانی ئاکەپە کرد، بەوهۆیەوە کە لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا بەشێکی دەنگەکانی ئەکەپە لەناوچە کوردنشینەکانی تورکیاوە هاتوە، کە ئەمەش بوەهۆی ئەوەی هاوسەنگی هێز بە زیانی ئاکەپە ئاڵوگۆڕ پێبکات.
ئەم قەیرانەی دەسەڵات‌ و مانەوەی کێشەی کورد بە هەڵواسراوی کە بڕیاربوو لەچوارچێوەی پرۆسەی ئاگربەستی نێوان حکومەتی تورکیا و پەکەکەدا کەبەناوی "پرۆسەی چارەسەری" ناودەبرا، بەجێگایەک بگات و بۆرژوازی کورد بەنوێنەرایەتی پەکەکە جێگایەکی لە بەشە دەسەڵاتی دەوڵەتی تورکیادا پێببڕێت، ئەو دەرفەتەی بۆ هەدەپە ڕەخساند کە سوود لەو کەلێنە وەربگرێت و بە پشتیوانی پەکەکە ئەمجارەیان بەشێوازی دەنگدان و بەشداریکردن لە پەرلەماندا وەکو حزبێکی سیاسی بواری کردەوە بۆ بەشداری بورژوا ناسیۆنالستی کورد لە دەسەڵاتی سیاسیدا. بەڵام بە جیا لەهەر بانگەشەو بانگەوازێک کە هەدەپە دەیکرد لە سەر مەسەلەی کورد و یەکسانی ژنان و پیاوان و وبەرگری لە مافی مەیلی سیکسی کەسەکان.. بۆ سەرکەوتنی لە هەڵبژاردندا، نەک ناتوانێ جێگاو ڕێگاو دەوری ئەو حیزبە وەک حزبێکی بۆرجوازی و ناسیۆنالست و دەورو نەخش و بەرنامەی بۆ پاراستنی دەسەڵاتی بۆرجوازی و پاراستنی سەرمایەداری لە تورکیا و وەستانەوەی لەبەرامبەر کرێکاران و زەحمەتکێشاندا ئاڵوگۆڕ پێبکات، بەڵکو لە نزیکترین کاتدا سیاسەت و ڕێکەوتنی بۆ بەشداریکردن لە دەسەڵاتدا بۆ پاراستنی بەرژەوەندی سەرمایەداران و دەسەڵاتی بۆرجوازی و حزبەکەی خۆی بەو پەری دڵسۆزی و پەیگیریەوە ڕادەگەیەنێت و دەردەکەوێت. لەهەمانکاتدا هەدەپە ناتوانێ لەرێگەی پەرلەمان و بەشداری لە دەسەڵاتی سیاسیدا ستەمی نەتەوەیی لەسەر خەڵکی کورد لە تورکیا کۆتایی پێبهێنێت‌ و کێشەی کورد چارەسەر بکات. چونکە بۆرژواز ناسیۆنالیستی کورد لە مانەوەی ستەم و کێشەی نەتەوەیی بەهرەکێشی دەکات و سوودی لێوەردەگرێت بۆ درێژەدا بە جێگاورێگای خۆی وەکو "نوێنەری نەتەوەی کورد" لەبەرامبەر نەتەوەکانی دیکەو هێزە سیاسیەکانی دیکەدا.
4.جێگاوڕێگاو نەخشی سیاسی هەدەپە لەم هەڵبژاردنەدا لەدرێژەی هەمان ئاسۆی سیاسی‌ و هەڵسورانی سیاسی چەند ساڵەی بزوتنەوەی ناسیۆنالیزمی کورددایە لە تورکیا کە پەکەکە و ئۆجەلان نوێنەرایەتیان کردووە. ئەو سەرکەوتن و دەنگانەش بەدەستی هێناون هەر لەهەمان جێگاورێگای سیاسی کۆمەڵایەتیەوە سەرچاوەیان گرتووەو درێژەی شەرو کێشمەکێشی نێوان بۆرژوا ناسیۆنالیستی تورک و کوردە، بەڵام ئەمجارەیان بەرەی سەرەکی شەڕەکە لە شاخەوە دەگوێزێتەوە بۆناو پەرلەمان و بەشداریکردن لە دەسەڵاتی سیاسی ئەو وولاتەدا.ئەم سەرکەوتنەش نەک هیچ نزیکایەتی و پەیوەندیەکی بەخواست‌ و ئامانجەکانی کرێکاران‌ و زەحمەتکێشان‌ و خەڵکی ئازادیخوازەوە نیە، بەڵکو ئەم بەشداریەی هەدەپە وەک هێزیکی سیاسی بۆرژوا ناسۆنالستی کورد لە دەسەڵاتی سیاسی تورکیا و لە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی بۆرژوایی ئەو ووڵاتە لەو هێزە کۆنەپەرستانەی کە براوەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانن، ناتوانرێ پێشبینی بەدیهێنانی هەلومەرچێکی لەباریشی لێبکرێت بە قازانجی خەبات و نەبەردەکانی داهاتوی چینی کرێکارو جەماوەری زەحمەتکێش، بۆیە بانگەشە بۆ پشتیوانی لە هەدەپە تێنەگەیشتنە لە جێگاورێگای هەدەپە وەک هێزێکی بۆرژوازی پارێزەری سەرسەختی بەرژەوەندیەکانی بۆرژوازی و سیستەمی سەرمایەداری، لەهەمانکاتدا مانای بانگەوازکردنی کرێکارو زەحمەتکێشی کوردستانی تورکیایە بۆ شوێنکەوتنی بەرژەوەندیەکانی هێزێکی بۆرژوازی‌ و بۆرژوازی کورد و چاوپۆشین لە بەرژەوەندیە چینایەتیەکانی و لەئاکامدا چەواشەکردنی کرێکاران و بەلاڕێدابردنی خەباتی چینایەتی کرێکارانە.
5.هەڵوێستی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە مەسەلەی کوردو کۆتاییهێنان بە ستەمی میللی و چارەسەری کێشەی کورد لە تورکیا، لەسەر بنەمای بەرژەوەندی سەرجەم چینی کریکاری تورکیا و پتەوکردنی گیانی هاوپشتی و هاوخەباتی چینایەتی کرێکاران و کۆتاییهێنان بە دابەشکردن و جیاکاری نێوان کرێکارانی سەر بە نەتەوە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە ڕادەوەستێت. بەرەچاوکردنی ئەم پرەنسیپە سەرەتاییەی کۆمۆنیزم، حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان لایەنگری ئەوەیە کە سیستەمی سیاسی و دەوڵەتی تورکیا دوور پێناسەی نەتەوەیی و لەسەر بنەمای هاوڵاتیبوونی یەکسان دابمەزرێت. بەپێچەوانەوە لەچوارچێوەی دەوڵەت و سیستەمێکی سیاسیدا کە پێناسەی نەتەوەیی هەبێت و جیاکاری نەتەوەیی دژی هاوڵاتیانی کوردی خۆی بەڕێوەبەرێت، تەنها ڕێگایەک بۆ چارەسەرکردن و کۆتاییهێنان بەو جیاکاری و ستەمە نەتەوەیی و ئەو خۆشکردنەی ئاگری ڕق و نەفرەت و دورەپەرێزی نەتەوەیی، گەڕانەوەیە بۆ ڕای خەڵکی کوردستانی تورکیا بۆ بڕیاردان لەسەر پەیوەندی سیاسی خۆیان لەگەڵ دەوڵەتی تورکیادا. ئەوەی کە واپیشان دەدرێ ئەم هەڵبژاردنەو چوونی هەدەپە بۆناو پەرلەمان ئەم مەسەلەیەش دەخاتە سەر ڕەوتی چارەسەری ئاشتیانە‌، نزیکایەتی لەگەڵ لێکدانەوەی مارکسیستی و کۆمۆنیزمی کرێکاریدا سەبارەت بە مەسلەو کێشەی میللی نیە.
6.سیستەمی پەرلەمانی سەرباری ئەوەی کە خۆی سیستەمێک نیە دەسەلات بدات بەهاوڵاتیان، بەڵکو وەرگرتنی‌ پەنجەمۆری جەماوەری دەنگدەرە بۆ شەرعیەتدان بە دەسەڵاتی بۆرژوازی و بەردەوامیدان بە کۆنترۆلی بۆرژوازی بەسەر ئایندەو چارەنوسی کۆمەڵگەوە. نوێنەرانی پەرلەمانی ئەمجارەی تورکیا وەک هەر دەورانێکی تر بە دوای هەڵبژاردنەکاندا نەک نوێنەرایەتی خۆشگوزەرانی و ئاڵوگۆر بە قازانجی کرێکاران و زەحمەتکێشان ناکەن، بەڵکو ئەمجارە نوێنەرانی پەرلەمان لەژێر ناوی نەتەوەو ئایندا دابەش دەبن‌، کەسەرەتای دەستپێکردنی لێکترازانی ڕەسمیی کۆمەڵگەی تورکیا دەبێت بە ناوی کورد و تورک و ئیسلام و..تاد.بەوجۆرە بێجگە لە کێشەو گرفتە ئابوریەکان، دەرگای کۆمەڵەکێشەیەکی دیکەی سیاسی بۆ کۆمەڵگای تورکیا دەکرێتەوە.
7.ئەم هەڵبژاردن‌‌‌‌ و پەرلەمانە نەک نوێنەرایەتی بەرژەوەندی کرێکاران و زەحمەتکێشانی تورکیای نە کردووەو نایکات، بەڵکو دەورەیەکی تر لەهەوڵی تەواوی بۆرژوازی تورکیا بە ڕەنگە جیاوازەکانیەوە، بەرجەستە دەکات بۆ ڕێکخستن و پاراستنی دەسەڵاتی سیاسی‌‌ و سیستەمی ئابوری بۆرژوازی لە تورکیا لە هەلومەرجێکی سیاسی کۆنەپەرستانە و نالەباری ناوچەکەدا و لە هەناوی کێشمەکێش و شەری نێوان قوتبە جیهانیەکان و ووڵاتانی ناوچەکەو بوونی هێزیکی درندەی وەک داعش، کە بە هەمویان دۆزەخێکیان بۆ ژیانی کرێکاران و زەحمەتکێشانی ناوچەکە داخستووە. ئەو ئالوگۆرانەی لە ئاکامی هەڵبژاردنی پەرلەمانەوە هاتونەتەپێشەوە تورکیای خستوەتە سەر ڕەوەندیکی سیاسی وکومەلایەتی هەمەلایەنە و ئالۆز.زامنی بەرگرتن بە هەر سیناریۆو پێشهاتێک کە بەزیانی خەلکی ئازادیخوازو کرێکاران و زەحمەتکێشان تەواو بێت، هاتنە مەیدانی نارەزایەتی بەرفراوانی جەماوەریە بۆ وەستانەوە لەبەرامبەرتەواوی ئەو سیاسەت و پیلانگێرانەی کە لایەنەکانی بەشدار لە پێکاهاتەی دەسەڵاتی سیاسی ئایندەدا پەیڕەوی دەکەن. هەر بۆیە ئاسۆو ڕێگایەک بۆ ڕزگاربونی چینی کرێکارو جەماوەی زەحمەتکێشی تورکیا بەگشتی لە هەلومەرجی پرکارەسات و نالەباری ئێستا نارەزایەتی و هەڵسان‌ و شۆرشی جەماوەریە لەبەرامبەر دەسەڵاتی بۆرژوازی ئەو ووڵاتە.
8.حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان پشتیوانی لە خەباتی سیاسی سەربەخۆو ڕیزی بەرینی نارەزایەتی‌ کرێکاران و زەحمەتکێشان و خەڵکی ئازادیخوازو مۆدێرن و بزوتنەوەی کرێکاری و کۆمۆنیستی تورکیا دەکات‌ لەپێناو گەیشتن بە ژیانێکی ئازادو یەکسان و خۆشگوزەران‌ و کۆتاییهێنان بە دەورو نەخشی سیاسی هێزو بزوتنەوە کۆنەپەرستە ڕەنگاورەنگەکانی بۆرژوازی لە ڕاگرتنی کۆڵەکەکانی دەسەڵاتی بۆرژوازی و هێشتنەوەی سیستەمی چەوسێنەرانەی سەرمایەداری لەو ووڵاتەدا.هاوکات پشتگیری لەهەر هەوڵ‌ و بزوتنەوەیەکی پێشکەوتنخوازانە دەکات لە کۆمەڵگای تورکیادا کە بەئاقاری بەرینکردنەوەی ئازادی و مافەکانی کرێکاران‌ و زەحمەتکێشان‌ و کورتکردنەوەی دورودەخالەتی ڕەوتی کۆنەپەرستی ئیسلامی لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا تێدەکۆشێت.
21-06-2015
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,561 times
Write your comment about this item!
HashTag
سەرچاوەکان
Linked items: 3
1. Dates & Events 21-06-2015
1. Words and Phrases تورکیا
Group: Documents
Publication date: 21-06-2015 (9 Year)
Country - Province: South Kurdistan
Document Type: Original language
Language - Dialect: Kurdish - Sorani
Technical Metadata
The copyright of this item has been issued to Kurdipedia by the item's owner!
Item Quality: 90%
90%
Added by ( Hawreh Bakhawan ) on 24-06-2015
This item recently updated by ( Hawreh Bakhawan ) on: 08-08-2022
Title
This item has been viewed 4,561 times

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
شوکور مستەفا
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
شوکور مستەفا
ژیاننامە
دالیا ئەحمەد
08-09-2010
هاوڕێ باخەوان
دالیا ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدولی سوران
18-09-2018
هاوڕێ باخەوان
عەبدولی سوران
ژیاننامە
دەنیز هێڤی
18-09-2023
زریان عەلی
دەنیز هێڤی
پەرتووکخانە
گوتاری شیعری لای د. وریا عومەر ئەمین
18-09-2024
هەژار کامەلا
گوتاری شیعری لای د. وریا عومەر ئەمین
New Item
Articles
  537,071
Images
  109,463
Books
  20,223
Related files
  103,714
Video
  1,531
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
306,433
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,760
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,977
عربي - Arabic 
30,360
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,924
فارسی - Farsi 
9,609
English - English 
7,552
Türkçe - Turkish 
3,667
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,647
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
MP3 
324
PDF 
31,275
MP4 
2,522
IMG 
200,602
∑   Total 
234,723
Content search

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
| | CSS3 | HTML5

|