پەرلەمانتارانی تورکیا سوێندی یاساییان بۆ 25هەمین خولی پەرلەمانی تورکیا خوارد. پەرلەمانتارانی هەدەپەش لە کاتی سوێندخواردندا سرودی نەتەوەیی تورکیایان نەوتەوە و دیلەک ئۆجەلانیش وەک گەنجترین پەرلەمانتاری تورکیا بۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەستنیشانکرا.
- سەرۆکی یەکێتیی پەرلەمانتارانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت پەرلەمان شوێنی دەرکردنی یاسایە و دەبێت هەموو لایەک ڕێز لە شکۆی پەرلەمان بگرێت و ئاماژەش بەوە دەکات هەڕەشەکردن لە پەرلەمان هەڕەشەیە لەسەر ئەزمونی گەلێک، بۆیە پێموانییە کەس جورئەت بکات هەڕەشە لە پەرلەمان بکات.
- بەبێ بەشداریی فراکسیۆنەکانی پارتی و تورکمانەکان و ئاراستەی سێەم و سۆسیالیست دانیشتنی ئاسایی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچو و تێیدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاساکانی هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم کرا. هەر لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەماندا نوێنەری کونسوڵی ئەمریکا، جێگری کونسوڵی میسر، نوێنەرایەتیی کونسوڵی ئێران، نوێنەرایەتیی کونسوڵی ئەڵمانیا و نوێنەرایەتیی یونامیو، ژمارەیەک ڕێکخراو و کەسایەتی ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان بوون.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 16,564