- هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش چوار چەکداری سەر بە حەشدی شەعبییان دەستگیرکرد کە ئێوارەی دوێنێ لە شارۆچکەی خورماتوو تەقەیان لە ژمارەیەک هاوڵاتی کورد کرد و لەئەنجامی ئەو تەقەکردنی هاوڵاتییەک شەهید بوو، چواری تریش برینداربوون.
- ئەمشه و چەکدارانی داعش نزیکەی 10 گوللە هاوەنیان گرتوەتە ناحیەی قەرەتەپه و پێشمەرگەش دانیشتوانی ناوچەکە دەگوازێتەوه و وەڵامی هێرشەکانی داعش دەداتەوە.
- لە ناحیەی قەرەتەپە لە مەیدانی ئاژەڵ فرۆشان بۆمبێکی چێنراو تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا 6 کەسی بریندار کردووە.
- شۆفێرانی تاکسی لە شاری سلێمانی بەهۆی نەبوونی بەنزینەوە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ڕێگای سەرەکی عەربەت - سلێمانیان داخست.
- لە سنووری ناحیەی قەسرێ لە چیای کۆلیتار، ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و تا ئێستا زیاتر لە 40 دۆنم پوش و پاوان سووتاوە، هەروەک تا دێت ئاگرەکە فراوانتر دەبێت و تیمەکانی ئاگر کوژێنەوەش داوای هاوکاری لە دانیشتوانی ناوچەکە دەکەن.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 10,283 mal angesehen