دوای تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ بەسەر ئازادکردنی گرێ سپی ئەمرۆ، بە سەدان شەرڤانی یەپەگە لە نێوان کانتۆنی کۆبانی و جەزیرە لە ناوچەی شەهیدان لە بەرەی 48 بەیەکگەیشتن.
- وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای دەکات، کە لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوو تا ئەمڕۆ، باندێکی 16 کەسییان دەستگیرکردووە کە کڕین و فرۆشتنیان بە پرسیارەکانی تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەییەوە کردووە و بە مۆبایل وەڵامەکانیان بۆ ئەو خوێندکارانە ناردووە، کە بە پارە لەگەڵیان ڕێککەوتوون.
- شەوی ڕابردوو لە شارۆچکەی کفری لە ڕوداوێکی نادیاردا ژنێک لە ماڵەکەی خویدا دەکوژرێت و تا ئێستا هۆکاری کوشتنەکەی نادیارە.
- ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ڕایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی گرێ سپیدا، 124 چەکداری ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کوژراون و یەک تیرۆریستیش دەستگیرکراوە.
- ئەنجومەنی کۆمسیاران لەهەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت بەهیچ شێوەیەک ناتوانن لە 20 ئابی 2015 کە بارزانی داوایکردوە، هەڵبژاردن بۆ سەرۆکی هەرێم ئەنجامبدرێت.
- وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن)، ڕزگارکردنی شاری گرێ سپیی لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و سوپای ئازادەوە، بە ڕووداوێکی گرنگ و گەورە وەسفکرد و ڕایگەیاند، ڕزگارکردنی ئەو شارە، لێدانێکی گورچکبڕ بوو بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش.
- خێزانێک لە چەمچەماڵ کوڕێکی خۆیان کە تەمەنی 19 ساڵە بە بلۆک دەکوژن لەسەر ئەوەی خواردنەوەی ئەلکهولی خواردووەتەوە.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 15,917 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !