ئازادکردنی شارۆچکەی گرێ سپی لەژێر دەستی تیرۆریستانی داعش هەواڵێکی خۆشە بۆ گشت خەڵکی کوردستان و ئازادیخوازانی جیهان. ئەو سەرکەوتنە گورزێکی کاریگەرە لە تیرۆریستانی داعش و دوژمنانی مرۆڤایەتی. دەستخۆشی لە شەڕڤانان و هەموو ئەو هێزانە دەکەین کە بەشدار بوونە لە ئازادکردنی گرێ سپی و سوپاسی هێزی هاوپەیمانانیش دەکەین کە ڕۆڵێکی کاریگەریان بینیوە لە لێدان و تێکشکاندنی تیرۆریستان لە ڕۆژئاوای کوردستان. بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە گەلانی سووریا و بە تایبەت لە گەلی کورد لە سووریا دەکەین. هیوادارین سەرجەم ئەو ناوچانەی هێشتا لەژێر دەستەڵاتی تیرۆریستاندا ماون بە زووترین کات ئازاد بکرێن.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
16ـی 6ـی 2015
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 10,444