لە ئێستادا دوو هەزار و 300 رێکخراوی ناوخۆیی و بیانی و عیراقی لە هەرێمی کوردستان هەن
📊 آمار و گەپ آزمایی
خەندان – هۆگر کەمال
سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان رایدەگەیەنێت کە لە ئێستادا دوو هەزار و 300 رێکخراوی ناوخۆیی و بیانی و عیراقی لە هەرێمی کوردستان هەن، ئاماژە بەوەش دەکات: "کاری سەرجەم رێکخراوە ناوخۆییەکان بەهۆی قەیرانی داراییەوە وەستاوە و بەهۆی ئەوەی پارەی نەختینەش لە بانک نیە ناتوانین هیچ بڕە پارەیەک بۆ رێکخراوەکان خەرج بکەین".
ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی، ئەکرەم مزوری سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان، وتی: "لە ئێسادا ژمارەی ئه و رێکخراوانەی لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن، زیاتر لە دوو هەزار و 300 رێکخراون".
وتیشی: "له و رێژەیەشدا 150 رێکخراوییان بیانی و 50 رێکخراوی دیکەیان عیراقین ئەوانەن کە لە بەغدا تۆمارکراون و لە هەرێم کاردەکەن، ئەمە جگەلەوەی دوو هەزار و 100 رێکخراوی ناوخۆیی (لۆکاڵی) یش لە هەرێمی کوردستان هەن، لەگەڵ 30 تۆڕی هاوبەشی ئه و رێکخراوانە".
ئاماژەی بەوەشدا: "تائێستا تەنها دوو رێکخراو بەرپرسەکانیان هەڵیانوەشاندونەتەوە، بەڵام لە توانای فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکاندا نیە هیچ رێکخراوێک هەڵبوەشێنێتەوە، تەنها دادگا ئه و دەسەڵاتەی هەیە".
ئەکرەم مزوری، باسی لەوەشکرد، کە "ساڵی 2013 پەرلەمانی کوردستان دابینکردنی بڕی 15 ملیار دیناری لەسەر بنەمای پڕۆژە بۆ رێکخراوەکان پەسەندکرد، دوای ئه و بڕیارەش حکومەتی هەرێم ئه و بڕە پارەیەی دابینکرد".
ئەوەشی خستەڕوو: "لە بەرواری 01-01-2013 تا 01-05-2013 وەزارەتی دارایی هەڵسوکەوتی بە بڕە پارەکەی رێکخراوەکانەوە کرد، له و ماوەیەشدا بڕی چوار ملیار و 273 ملیۆن و 265 هەزار دیناری وەک سیستمی مینحەی مانگانەی کۆن بەخشیە رێکخراوەکان".
مزوری، هێمای بۆ ئەوەشکرد، کە "لە 01-06-2013 تا 01-06-2014، فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان لە رێگەی لیژنەوە لەسەر بنەمای پڕۆژە بڕی نۆ ملیار و 276 ملیۆن و 923 هەزار دینار بۆ 423 پڕۆژەی 500 رێکخراوی ناوخۆیی خەرجکرا".
رونیشیکردەوە: "بڕی یەک ملیار و 449 ملیۆن و 811 هەزار دینار له و پارەیە ماوە کە پەرلەمان بڕیاری لەسەردا، بەڵام بەهۆی ئەوەی پارەی نەختینە لە بانق نیە ناتوانین ئه و پارەیە بۆ رێکخراوەکان خەرج بکەین".
سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان، تەئکیدیشی کردەوە، کە بەهۆی ئه و قەیرانە داراییەی هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە، سەرجەم رێکخراوە ناوخۆییەکان کار و پڕۆژەکانیان وەستاوە.
بەپێی یاسای ژمارە (1) ی ساڵی 2011 فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان لە پەرلەمانی کوردستان دامەزراندنی پەسەندکرا و لە مانگی شوباتی ساڵی 2013 دامەزراندنی ئه و فەرمانگەیە راگەیەندرا، کە سەرپەرشتی کاری سەرجەم رێکخراوەکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکانیش دەکات.
- 16-06-2015
⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!🗄 بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)