- شۆفێرانی ڕێگەی کوردستان-بەغدا، ڕێگەی سەرەکی خانەقین _نەفتخانە_کوتیان بۆ ماوەیەک گرت و داوایان کرد ڕێگەی ئیمام وەیس کە دەچێتە سەر قەزای شارەبان _باقووبە_ بەغدا بکرێتەوە، ئیدارەی ناوچەکەش بەڵێنی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەیان داوە.
- جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا، جارێکی تر هێرش دەکاتە سەر هەرێمی کوردستان و ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی لە عیراقدا ڕوودەدات شۆرشێکی تائیفیی سووننەیە دژ بە شیعە و ژووری پرۆسەکانیش لە هەولێرە.
- دوای ئەوەی فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە" داوای لە دانیشتوانی ئەو ناوچانە کرد کە پرۆسەی سەربازییان تێدا ئەنجام دەدرێت ڕووبکەنە کانتۆنی جەزیرە، چەکدارانی داعش دەستیان کردووە بە دەستبەسەرکردنی ئەو هاوڵاتیە مەدەنییانەی دەیانەوێت بەرەو کانتۆنی جەزیرە و باکووری کوردستان بەڕێبکەون.
- سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، "سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە هەڵبژاردنی گشتی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت لە ڕۆژی 20-08-2015، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، بارزانی لە فەرمانەکەدا گشت لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە بۆ دانانی ڕێکارو ڕێوشوینە پێویستەکان بە مەبەستی بەڕێوەبردنی پڕۆسەی هەڵبژاردن.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 13,492
Escriba su comentario sobre este artículo!