بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئیسنای ئێرانی شاری کرماشان 3500 حاڵەتی ئایدزی تێدایە و بەمەش یەکەمین شاری کوردی دەبێت کەزۆرترین ئایدزی تێدابێت.
بەپێی لێدوانێکی عەلی کماسی بەرپرسی تەندروستی شاری کرماشان تا ئێستا 3500 حاڵەتی ئایدزی تێدایە. لەوانە 1200 مردوون و 2300 نەخۆشیش ماوەتەوە. ئەو بەرپرسەی تەندروستی ڕوونی کردۆتەوە پێشتر %95 تووشبوون لەو شارە بەهۆی دەرزی ماددە هۆشبەرەکان گوزاروەتەوە. بەڵام ئێستا ئەو ڕێژەیە دابەزیوە و %30 بەهۆی سێکسەوەیە. ئەو شارە کوردییە لەساڵی 1994 یەکەم حاڵەتی ئایدزی تێدا تۆمارکراوە.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,534 times