🏠|📧|について!|ライブラリ|📅
🏠 スタート|📧 お問い合わせ|💡 について!
|
📅 歴史の中で今日の27-05
📅出来事の年表
📅
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📆23-05-2020
📆22-05-2020
📆21-05-2020
📂 もっと ...
📅27 May
📝 クルド文書
📊 統計と調査
✌️ 殉教者
💚 殉教者(アルAnfal)
☪ ISISの犠牲者
😞 内戦の犠牲者
👩 暴力被害者
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
|💳 寄付は、私たちはより良いKurdipediaを構築するのに役立ちます。小さくても寄付は違いを生むことができます。我々はKurdipedia組織と内容を向上させ、向上させるために献身的なスタッフの採用、デザイン、当社のウェブサイトの日々のオペレーションを確立し、促進するために、我々のサービスのために更新され、高速な技術を実現するためにあなたの寄付が必要です。|📕 ライブラリ最大クルドデジタルライブラリ - (10,946)書籍||
📕 クルド人のまち―イランに暮らす国なき民
作者: 松浦範子
出版社-メーカー: 新泉社
発売日: 2008-12-25
メディア: 単行本
クリック: 7回
この商品を含むブログ (1件) を見る
📕 クルド人のまち―イランに暮らす国なき民
🏷️ グループ: ライブラリ
クルド人のまち―イランに暮らす国なき民
は、より多くの情報と大きな画像をクリック!
📕 クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
作者: 松浦範子
出版社/メーカー: 新泉社
発売日: 2003/03/15
メディア: 単行本
購入: 1人 クリック: 4回
この商品を含むブログ (4件) を見る
📕 クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
🏷️ グループ: ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
は、より多くの情報と大きな画像をクリック!
👫 レイラ・ザーナ
レイラ・ザーナは、1980年代末から90年代初頭にかけて、トルコ政界に彗星のごとく登場し、クルド民族の若きヒロインとなった人物です。1991年、トルコ大国民議会(国会)選挙に同国東部クルド人居住地域から立候補し、30歳という若さでの当選。クルド人初の女性議員となった。しかし、議員就任式での議員宣誓を母語(クルド語)を交えて行ったこと、民族色を身にまとったことに端を発し、反レイラ・キャンペーン/反クルド人・キャンペーンが大々的に展開され、1994年に投獄された。分離主義テロリストとして死刑を求刑されるが、欧州諸国の圧力で禁固15年の判決に。そして2004年6月、欧州人権法廷による裁判のやり直しを命ずる裁定に基づき、ようやく釈放され、再審理が始まっています。
 一方、レイラは、獄中にある間、サハロフ賞をはじめとするさまざまな国際平和賞を受賞しています(ローザ賞、アーヘン・アールタナティヴ賞、ラフト人権賞、ブルーノ・クライスキー賞ほか)。ノーベル平和賞にノミネートされたこともあります。
 レイラ・ザーナはテロリストなのか、それとも民主化の旗手なのか。レイラ・ザーナは何を主張しているのか。
👫 レイラ・ザーナ
🏷️ グループ: 伝記
レイラ・ザーナ
は、より多くの情報と大きな画像をクリック!
📕 カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
アマンジ・シャクリー
福音館書店
📕 カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
🏷️ グループ: ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
は、より多くの情報と大きな画像をクリック!
📊 記事 373,859 | 画像 58,879 | 書籍 10,946 | 関連ファイル 42,112 | 📼 Video 167 | 🗄 ソース 14,518 |
📖 چۆن تاکەکانی نەتەوەیەک والێبکەین کە شانازی بە کوردیپێدیاوە بکەن؟ | 🏷️ グループ: 記事 | 記事言語: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

چۆن تاکەکانی نەتەوەیەک والێبکەین کە شانازی بە کوردیپێدیاوە بکەن؟


1. دروستکردنی هەژمار دەبێت وەک SlidShare.net یان calameo.com وابێت واتە بەکارهێنەر خۆی وشەی نهێنی دابنێت و بتوانێت بیگۆڕێت.
2. سڕینەوەی هەژمار هەڕەشەیە لەبەکارهێنەر. نابێت هەژماری هیچ بەکارهێنەرێک دوای دومانگ بسڕرێتەوە ئەگەر هیچ چالاکیەکی نەبوو بەڵکو دەبێت بۆ هەمیشە ئەو هەژمارە بمێنێتەوە چونکە نابێت بەکارهێنەر بێزار بکرێت لەبەرئەوەی دروستکردنەوەی هەژمار دەبێتە هۆی بێزاربون و ماندوبون و توڕەبونی بەکارهێنەر، وا باشترە هەژمارەکەی هەمیشە بەزیندوی بمێنێتەوە و هەژماری هیچ کەسێک نەسڕرێتەوە و کەسیش سزانەدرێت لەبەر ناچالاکیەکەی.
3. ماڵپەڕە کە دەبێت بکرێت بە شوێنێک بۆ ئاسودەی دەرونی بەکارهێنەر. چۆن؟ پێویستە کاتێک کە بەکارهێنەر بۆ بوارێک دەگەڕێت، ئەنجامی دەست بکەوێت و نائومێد نەبێت لە گەڕانەکەی وە لەڕوی پیشەیەوە، بەکارهێنەر هەست بە بون و گرنگی ئیشەکەی خۆی بکات. بۆ نمونە: کاتێک ئەندازیارێک لە پۆلی بابەتەکانی ویکپیدیادا دەگەڕێت بۆ پۆلی ئەندازیاری، هیچ ئەنجامێکی دەست ناکەوێت بەمەش ئەو ئەندازیارە دوچاری داڕوخانی دەرونی دەبێتەوە و هیچ هیوایەکی بە کوردیپێدیا نامێنێت وە هەرگیز شانازی بە کوردیپێدیاوە ناکات چونکە لەنێو پۆلەکاندا، پۆلی ئەندازیاری جیانەکراوەتەوە. زۆر پێویستە ڕێز و شکۆی هەمو پیشەیەک ڕەچاو بکرێت.
4. دەبێت هەمو کەس بتوانێت بەبێ هیچ گرفتێک بابەت و بەرهەم و فایلەکانی بار بکات بۆسەر ماڵپەڕەکە، جا هەر جۆرە فایلێک بێت وە ک: pdf یان doc یا فایلی دەنگی.... هتد، وە بەهیچ جۆرێک پێویست نەکات لەلایەن بەڕێوبەری ماڵپەڕەوە بابەتەکان ئەپروڤ بکرێن، چونکە ئەپروڤ کردن کاتی پێویستە و دەبێت بەکارهێنەر چاوەڕوانی بەڕێوبەر بێت تا بابەتەکەی بۆ ئەپروڤ بکات. دوبارە ئەمەش دەبێتە هۆی توڕەکردنی بەکارهێنەر چونکە چاوەڕوانی درختێک نیە لە باخی هەمو بەکارهێنەرێکدا بپشکوێت.
5. دەبێت ماڵپەڕ، بە گوێرەی حەز و ویست و خولیای بەکارهێنەر بێت نەک بە ویست و خواستی بەڕێوبەری ماڵپەڕەکە، چونکە هەر وەک وتویانە: بۆ ڕاوەماسی دەبێت کرم ببەیت نەک کێک و کرێم. چونکە ماسی کێک و کرێم ناخوات.
6. پێویستە ماڵپەڕەکە کە ماڵێک بێت بۆ هەمو دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکانی کۆمەڵگا.
7. هەر پەڕتوکێک باربکرێتە سەر کوردیپێدیا، چاپەکانی داهاتوی بتوانرێت باربکرێتە سەر هەمان بەستەر واتە (بارکردنەوە Reupload) هەبێت بۆ بارکردنی چاپی تازەی پەڕتوکەکە.
8. بارکردنی پەڕتوک زۆر زۆر ئاڵۆزە لەسەر کوردیپێدیا. فۆڕمی بارکردنی پەڕتوک ئێجگار ئاڵۆزە. تکادەکەم بنیاتی فۆڕمەکە بگۆڕن. ئا ئەو هەمو زانیاریە هیچ پێویست ناکات بۆ تۆمارکردنی کتێب داوا بکرێت. تەنها ناوی پەڕتوکەکە و ناوی نوسەرەکە گرنگە. زانیارێکانی تر هەموی لە پەڕتوکەکەدا نوسراوە. هیچ پێویست ناکات لەکاتی بارکردندا ئەو هەمو زانیاریە پڕ بکرێتەوە. چونکە کاتێک ئێجگار زۆری دەوێت. بڕوام پێبکە چەند پەڕتوکێکی ئێجگار نایابم لایە. بەڵام ناوێرم باریشن بکەم. پێشنیار دەکەم تەنها ئەم سێ شتە هەبێت بۆ بارکردنی پەڕتوک، ناوی نوسەر و ناونیشانی پەڕتوک وە ئایکۆنی بۆ بارکردنی پەڕتوک.
9. وە کاک هاوڕێ باخەوانی هێژا، چونە ژورەوە و چونە دەرەوە لە کوردیپێدیا هەر وەک slideShare.net بێت. لە کوردی پێدیا دا پێت ناڵێت لە ژورەوەیت یان لە دەرەوەیت.
لەبەرئەوەی کوردیپێدیا ڕۆژلەدوایڕۆژ گەشەدەکات و پەل دەهاوێت، بە ئەرکی سەرشانی خۆمم زانی کە ئەم. پێشنیارانە بخەمە خزمەتی ماڵە پڕزانستەکەمان. لە کۆتایدا پەندێکی کوردی هەیە دەڵێت: نانکەرت نەبێت بەڵام تەگبیرکارت بمێنێت. ئەمە پێشنیارانە بۆ باشترکردنی ماڵەکەمانە. جارێک، باوکێک بە کوڕەکەی دەڵێت: کوڕم، ئەقڵی خەڵکی بۆ خۆت بدزە. کوڕەکەشی دەڵێت: باشە، باوکە، من چۆن عەقڵی خەڵکی بۆ خۆم بدزم؟! باوکی دەڵێت: کوڕم، لە کاروبارەکانتدا، ڕاوێژ بە خەڵکی بکە.
کاک هاوڕێ گیان، هیچ پێویست بە ترس ناکات. دەبێت لە کورترین ماوەدا ئەم کارانە بکرێت. هەنگاوی هێواش لەپێناوی چیدا؟ ئەگەر وابێت، وەک کەروێشکەکەمان لێدێت کە لە نیوەی ڕێگەکەدا دەخەوت، هەتا لە کۆتایدا کیسەڵەکە پێشبڕکێکەی لێبردەوە.
هەرشاد بیت
ڕەوەز جەلال ئەمین
02-06-2015
⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

⁉️ レコードのプロパティ
🏷️ グループ: 📖 記事
📄 ドキュメントの種類: ⊶ 元の言語
📙 ブック: 🔣 その他
🗺 プロヴァンス: ⬇️ 南クルディスタン

⁉️ Technical Metadata
©️ この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
✨ アイテムの品質: 88% ✔️
88%
✖️
 30%-39%
悪い👎
✖️
 40%-49%
悪い
✖️
 50%-59%
悪い
✔️
 60%-69%
平均
✔️
 70%-79%
非常に良い
✔️
 80%-89%
非常に良い👍
✔️
 90%-99%
優秀👏
88%
✔️
は、 (Hawrê Baxewan) Jun 5 2015 1:11PM上で追加しました
✍️ 最近の(Hawrê Baxewan)によって更新この商品: Jun 5 2015 1:11PM
☁️ URL
🔗
🔗
⚠️ この項目はKurdipediaのによると📏 規格はまだ確定されていません!
👁 このアイテムは12,011表示された回数

💬 あなたのフィードバック
💬

بەرێز کاک رەوەز سڵاو، سەبارەت بە خاڵی 1 و 2 هیچم نیە لەسەری چوون نازانم مەبەستی بەریزتان چیە سەبارەت بە خاڵی ٣ ماڵپەڕە کە دەبێت بکرێت بە شوێنێک بۆ ئاسودەی دەرونی بەکارهێنەر!!!! ئەگەرچی زۆر زەحمەتە کوردیپیدیا بە گۆگل تەخمین بکەین چوون ئاشکرایە ئەوان زۆر زەبەلاح پر دەستکەوت و سەرماییەی زۆریان لەبەردەستدایە . بەلام لەگەل هەمو ئەمانەشدا گۆگڵ بەشی (یۆگا)ی نەکردۆتەوە بۆ بەکارهێنەرەکانی تا ئاسودەیی دەروونییان بۆ بەرجەستە بکات ئەوەش بە ئەرکی کوردیپیدیا نازانم سەبارەت بە ئەندازیار وەک هەمو پیشەکانی تر ئەویش پیشییە ڕەنگە بە دوای سەندیکای ئەندازیارندا بگەریت چنگت بکەویت لە کوردیپێدیادا پاشان تا ئیستا من وەک خۆم ئەندازیاریکی داهێنەر و ئارشیتێکتێکی هێندە بلیمەتی کوردم نە بینیوە و نە بەر گوێ کەوتووە تا تۆمار نەکرا بێت گەر هەڵە نەبم ئەندازیار تاکە پیشە نیە ئەگەر وابیت تەنیا بۆ پیشەکان ئەبیت کوردیپێدیا ١٠٠ پۆل بکاتەوە لە مامۆستاوە تا چەرچی ! خاڵی ٥ من نازانم حەزی بەکارهێنەر و خولیاکانی بەکارهێنەر چییە ؟! بەلام ئەکرێت دەستکاری یان بەشیوەیەک دەستکاری کڵێشە گەران بکەین بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ بەکار هێنەر چونکە من وەک خۆم نامە یان تەلەفۆنی زۆرم بۆ یەت کە نازانن چۆن بگەرین یان گەران قورسە بۆ ئەوان هەندێکییان دەلێن نازانین چۆن کوردیپێدیا بەکار بهێنن چوون ئەزموونیان کەمە وەک خۆیان دەلێن . لێرەدە زۆر بەئاسانی دەلێم ئەوەی نازانیت کوردیپیدیا بەکاری بهێنیت با خۆی فێربکات وەک کورد دەلێت ناکرێت پارۆکەیان بۆ بجووین و بیکەین بە دەمیانەوە ! سەبارەت بە خاڵی 6 نازانم بۆ مالێک نیە بۆ هەموان کێ دەرگای لەسەر داخراوە گەر ٢ سۆرانی کاریکردبێت بەهەمان شیوە ٢ بادینیش کاریان تیدا کردووە و سوپاسیش کراوون بە پیچەوانەوە مالێک بووە بۆ تاک بەتاک و گروپ بە گروپی کورد و کوردستانی کە لەراستیدا هەمو ئەرکەکانی کوردیپیدیا لەسەر شانی هاوڕێ باخەوان بووە بەلام لە باشورەوە تا باکور سوود مەند بوون لێی لە هیچ خال و بەندیێکی کوردیپێدیادا نەنووسراوە نابیت فلانە گرووپ سەردانی کوردیپیدیا بکات ! وەهەروەها من وەک خۆم بەئەرکی کوردیپێدیا نازانم بە خواست و خولیایی بەکارهێنەر کار بکات بە پێچەوانەوە دەبیت کوردیپێدیا خاوەنی پرەنسیپ و ستاندارتی کارکردنی خۆی بێت وەک هەمو ویپ سایتە جیهانێکان هەر بۆ نمونە تۆری کۆمەلایەتی فەیسبووک کە زۆرترین بەکارهێنەری هەس چەندین جار بەکارهێنەری کوردیان باند کردووە لەسەر ئەوەی وێنەی pkk یان بڵاوکردۆتەوە خاڵی 8 سەبارەت بە زانیاری لەسەر پەرتووک لەلای من گرنگترین کاری کوردیپیدیایە کە زانیاری لەسەر کات و ساتی چاپکردن و شار و ناوی چاپخانەوە هددددد تۆمار بکات تۆمار کردنی زانیاری لەسەر پەرتووک بۆ خۆی گەورەترن ئەرک لە سەر تاک رێخراوەکان و هەندێک لایەنی حوکمەتی هەرێم کەم دەکاتەوە ! هەر بۆ نمونە گەربمانەوێت ئامارێکی چاپکردنی پەرتووک لە شاری سلێمانی ئەنجام بدەین ئەوا بە هۆی ئەو زانیاریانەی کوردیپێدیا تۆماری کردوە لەسەر پەرتووکەکان بە سانایی بەرجەستەی دەکەیت . واتا تۆمار کردنی زانیاری لەسەر پەرتووک نەک هەر پێویستیەکی گرنگە بەڵکو خزمەتێکی گەورە و سودێکی گەورەش دەبەخشێت بە بەکارهێنەر ، پاشان ئەگەر زانیاری لەسەر پەرتووک تۆمار نەکرێت ئایە بەکارهێنەرێک چەندی کات دەویت تا بتوانیت پەرتووکێکی سۆرانی لە بادینی جیا بکاتەوە . تا ئیستا جگە لە کوردیپیدیا هیچ دەزگایەکی راگەیاند و ئەو ئەرکە قورسەی نەگرتۆتە ئەستۆ کە زانیاری لەسەر تێکرای بڵاوکراوەکانی تۆمار بکات خۆشبەختانە کوردیپێدیا زۆر پرۆفیشناڵانە ئەو ئەرکانە لەسەر شانی هەمو تاکێکی کورد کەمکردۆتەوە . ئەوەش لەیاد مەکەن تۆمارکردنی زانیاری بۆ خۆی ئامارە ! من هیچی ترم نیە بۆ نووسین هیوام وایە هاوکارانی کوردیپیدیا ئەوانیش رای خۆیان سەبارەت بە نامەکەی بەرێزتان بنووسن هەر سەرکەوتو بن..
manu barzingi
Jun 6 2015 9:13AM
barham@hotmail.nl

💬

سڵاو كاك مانو گیان، دەستەكانت خۆش بێت بۆ تێبینیەكانت. بۆچونەكانت شوێنی سەر چاومانە. زۆر بەڕونی باسم كردوە، خۆشەویستم كاك مانوگیان، ئەوانە ڕەخنەنین بەڵكو پێشنیارن. وێنەی كەسی زیندو وەك تۆ و كاك باخەوانیش زۆربێت. هەمیشە پڕبن لەژیان. ڕەوەز جەلال
ڕەوەز جەلال
Jun 6 2015 6:35PM

💬

کاک رەوەز سڵاو، سوپاس بۆ سەرنجەکانتان، خاڵی یەک و دوومان بەو شێوەیە لێکرد کە داواتان کردبوو. دیسان سوپاس..
کوردیپێدیا
Jun 19 2015 10:29AM
contact@kurdipedia.g


✍️ このアイテムを更新します!
☰ もっと
⭐ は、私のコレクションに追加
💬 は、この項目についてのあなたのコメントを書く!

✍️ アイテム履歴
🏷️ Metadata
RSS

📷 選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
🔎 選択した項目は、Googleで検索!
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ ランキングアイテム
⭐⭐⭐⭐⭐ 優秀
⭐⭐⭐⭐ 非常に良い
⭐⭐⭐ 平均
⭐⭐ 悪い
⭐ 悪い

چۆن تاکەکانی نەتەوەیەک والێبکەین کە شانازی بە کوردیپێدیاوە بکەن؟

📚 関連ファイル: 0
🖇 リンクされたアイテム: 6
☂️ パーティー&団体
1.👁️رێکخراوی کوردیپێدیا
👫 伝記
1.👁️هاوڕێ باخەوان
📅 日程&イベント
1.👁️02-06-2015
🔬 科学
1.👁️من چۆن بە کارەبا موگناتيسی دروست بکەم؟
📖 記事
1.👁️پەیوەندیکردن بە کوردیپێدیاوە
2.👁️دەربارەی کوردیپێدیا
📂[ もっと...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| ページ生成時間:0,25 秒(秒) !
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574