图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,356
图片 105,642
书籍 19,138
相关文件 96,355
Video 1,306
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
گومێل - گۆڕستانە مێژووییەکەی ناوچەی داوودە
小组: 考古的地方 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
1 投票 4
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گومێل - گۆڕستانە مێژووییەکەی ناوچەی داوودە

گومێل - گۆڕستانە مێژووییەکەی ناوچەی داوودە
ئا : فریاد زەنگنە و بورهان عادل
گەڕان بە دوای شوێنەوارە دێرینەکان و کارکردن لە سەر دۆزینەوەیان کارێکی ئاسان نیە. دیارە گەرمیان بە گشتی و ناوچەی داوێ بە تایبەتی شوێنەواری زۆری لێیە بۆ ئەم مەبەستە پێویستە لە سەر لایەنی پەیوەندیدار بە ئەرکی خۆیان هەڵسن بۆ ئەوەی لە ناوچوون ڕزگار بکرێت و دووبارە کار بکرێت بۆ پاراستنی لە جێگای تایبەتدا و بپارێزریت چونکە هەموومان دەزانین ئەم شوێنانە زۆربەی هەرە زۆری دەکەوێتە شوێنە تەختایەکانەوە وە لە لایەن خەڵکیەوە ئەیکێڵن بۆ (گەنم و جۆ) و دواتر لەگەڵ ڕۆژگاردا ئەو شوێنانە لە ناودەچن.
لە سەردانێکدا بۆ ناوچەی داوێ هەندێ شوێنەواری زۆر گرنک پێش چاومان کەوت و خەڵکی گوندەکانیش شوێنەکانیان پێ پیشان داین لەوانە چەند شوێنک هەیە پێی دەڵین (خەرابە) لە سنووری گوندی (چەوری) لە ناو دەشتی (پەتەکی)دا وە (تەپەی گاورین) لە گوندی (وارانی) کە تۆمار کراوە بە ژمارە (9) لە زنجیرەی شوێنەوارەکانی پارێزگای سەڵاحەددین (تکریت) کە لە نەخشەی شوێنەواری عێراقدا بە (تل الکاوری الاپری) هاتووە ئەم شوێنە قەدغەیە بە هەموو جۆریک نزیک بوونەوە یان هەڵکەندنی لە لایەن خەڵکی گوندەکەوە لە ساڵەکانی (1970)دا دەسەڵاتدارانی ئەو کاتی عێراق خەڵکی گوندی (وارانی)یان هەمووی بانگێشتی ناحیەیی (سلێمان بەگ) کردووە و پەنجەمۆریان لێان سەندووە و پییانیان ڕاگەیاندووە بە هیچ شێوەیەک نابێت مردووەکانتان لەم جێگایە بنێژن و نزێکی بنەوە دواتر سزای قورس دەدرێن.
دیارە ئێمە لە ناوچەی (داوودە)دا گۆڕستانی زۆرمان هەیە لەوانە گۆڕستانی (ئیمام محەمەد) لە قوم پەڵک ئەم گۆڕستانە ئاوایەکانی (قوم پەڵک، نەوجول، ئاوایی ڕەزا، چەچان، لەک، قوشەلان، تاڵاو) مردووکانیان لێرە دەنێژن. گۆڕستانی (بۆرەزەن) هەر لە هەمان گوندی ناوبراوە و هی (جولەکەکان)ە گۆڕستانی کۆنی وارانی - وارانی سەرچەم. وە هەروەها گۆڕستانی (گومەتە بۆر) لە نزیک ئاوایی ڕەزا.
ئەوی لێرەدا مەبەستمانە لە سەری بوەستین کە ئەم بابەتەمان لە سەر ئامادە کردووە (گۆڕستانی گۆمێل)ە کە بە گەورەترین و مێژوویترین گۆڕستان ئەژمار دەکرێت مێژووکەی بۆ دووسەد ساڵ پێش ئێستا ئەگەرێتەوە، ئەم دێیهاتانە مردووکانیان لێ ئەنێژن وەکو (چەوری، دووڕاجی، زنانە، لفتی ئاغا، وارانی، ئاوایی مەحموود، ساڵەیی).
ناوی گۆڕستانەکە :
گومێل یان گومەتەکان
دیارە ناوی ئەم گۆڕستانە وەک ئەوەی بۆمان ساغ بووە لە گومەتەکانەوە ناوی لێنراوە بە هۆی ئەوەی (3 – 4) گومەتی لێ بووە.
لە سەردانەکەماندا بۆ ناوچەی (داوێ) بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لە سەر ئەم گۆڕستانە هێچ زانیاریەکی ئەوتۆمان دەست نەکەوت بۆ ساغکردنەوەی مێژووی دەستنێشانکردنی بە گۆڕستان، بەڵام بە پشت بەستن بە هەندێ زانیاری دەماودەم لە زاری کەسانی ئەو دێیهاتانەی دەوروبەر وەکو (پەڵکانەی حاجی یاسین) و (چەوری) و (وارانی) و (لفتی ئاغا) ئەوەمان بۆ ئاشکرا بوو لە ناو ئەم گۆڕستانەدا گۆڕی هەندێ کەسایەتی دیاری ئەو سەردەمەی تێدایە لەوانە (سمایل بەگی کوڕی محەمەد بەگی کوڕی حەقی بەگی داوودە) و (ئێنجە بەگی کوڕی ئیبراهیم بەگی کوڕی ئیسماعیل بەگی کوڕی محەمەد بەگی کوڕی حەقی بەگی داوودە) کە لە ساڵی (1860)ز لە گوندی (ئەلبو سەباح)ی سەر بە شارۆچکەی خورماتوو لە دایک بووە و لە ساڵی (1925)ز کۆچی دوایی کردووە و لە سەر داوای خۆی لەو گۆڕستانە بە خاک سپێردراوە، وە هەروەها گۆڕی (شێخ عیسای کوڕی شێخ ئەحمەدی کوڕی شێخ کەریمی کەسنەزان کوڕی شێخ حوسێنی بەرزنجی) کە دەکاتە باپیری شەهید (حەمە ڕەش) لەگەڵ کچێکی بە ناوی (فاتمە شێخ عیسا).
ئەگەر لە نزیکەوە سەردانی گۆڕستانەکە بکەیت زۆر بە ڕوونی شوێنەواری گومەزەکانی دیارن، بەڵام کێلەکانی ڕۆخاون و هیچ نوسراوێک بە دی ناکرێت لە ناو گومەزەکاندا تەنها لە نزیک یەکێک لە گومەزەکان نەبێت گۆڕێکی بێ گومەزە هەیە و کێلەکانیشی شکاون تەنها ئەو پارچەیە نەبێت لە ناو خاکەکەدا ماوە هەندێ ووشەی بە دی دەکرێت. بە عەرەبی نوسراوە (توفی فی شهر صفر لسنە) ساڵەکەشی ڕوون نیە، بڕوانە ئەم وێنەیە.
بە هۆی ئەوەی یەکێک لەو گومەزانە گۆڕی (سمایل بەگی داوودە)یە ئەکرێت بڵێن بناغەی ئەم گۆڕستانە لە ناوبراوەوە دەست پێدەکات چونکە یەکێک بووە لە سەرۆکەکانی هۆزی (داوودە) لەو سەردەمەدا، دیارە دوای کۆچکردنی لە سەر داوای خۆی لەوێ نێژراوە و دواتر خەڵکی ناوچەکە مردووکانیان بۆ ئەو جێگایە بردوە و لەگەڵ کاتدا بووتە ئەم گۆڕستانە کە پێی دەڵین (گومێل) بە مانای گومەتەکان وەکو لە سەرەوە ئاماژەمان پێی کردووە. تاوەکو ئێستاکەی لەگەڵ بێت ئاغاکانی داوێ مردووکانیان ئەهێننەوە ئەم گۆڕستانە و ئەێنێژن.
ئەم گۆڕستانە لە ساڵی (1988)دا بە دەستی فاشیستیەکان وێران دەکرێت و کێل و گومەتەکانی تێکدەدرێت ئەگەر لە نزیکەوە بڕوانیت وێران و کاولکاری دەستە ڕەشەکانیانی پێوە دیارە.
شوێنی جوگرافیایی :
ئەم گۆڕستانە ئەکەوێتە نێوان هەردوو گوندی (چەوری) و (ساڵەیی بان شاخ)وە (6) کیلۆمەتر لە ناحیەیی (زینانە)وە دوورە و (40) کیلۆمەتر لە سەنتەری شارۆچکەی (کفری)ەوە و (45) کیلۆمەتریش لە سەنتەری شارۆچکەی (خورماتوو)ەوە.
ئەم گۆڕستانە لە کۆتایی ڕاسی (پەتەکی) بنیاتنراوە و ئەڕوانێتە سەر (ئاوەسپی) دیارە ئەو سەردەمە لە بەر نزیکی شوێنەکە لە (ئاوەسپی)ەوە ئەو جێگەیە دەستنیشان کراوە.
کەرەستەکانی بنیاتنانی گۆڕستانەکە :
ئەو کەرەستانەی کە لە گومەز و گۆڕەکانی ئەم گۆڕستانە بە کار هێنراوە بریتی بووە لەمانە (قسڵ و خشتی سوورکراوە و بەرد)یش بە کار هاتووە دیارە بەردەکان لە چەمی (ئاوەسپی)ەوە هێنراوە و هەروەها کێلی گۆڕەکان بەردی (حەلان)ە و نووسینی کۆنیشی بە سەرەوەیە، بەڵام بە هۆی ڕۆخان و کۆنی و کاریگەرەکانی کەشەوە زۆر کەمی لێ ماوە.
چاوبێکەوتنەکان :
• سەلام حاجی یاسین گوندی (پەڵکانەی حاجی یاسین) گوندێکی تازە درۆستکراوە لە لایەن (حاجی یاسین)ەوە لە (31 / ئابی / 1996)دا (23-04-2015) ڕۆژی پێنج شەممە.
• کەریم حوسێن محەمەد لفتی ئاغا. گوندی (لفتی ئاغا) (23-04-2015).
• حاجی لەیلا حەمە ساڵح خەڵکی گوندی (بنەکەی خەفە کوێر)ە نیشتەجێ شارەدێ (ڕزگاری)یە. (01-05-2015) ڕۆژی هەینی.
• حوسێن زەینالی خەڵکی گوندی (چەوری)یە نیشتەجێ شاری خورماتووە.
• م. حوسێن وارانی. گوندی وارانی. (23-04-2015)
• جەمال ئاغای کوڕی نازم ئاغای کوڕی حەمە غەریب ئاغای کوڕی ئینجە بەگی داوودە. گوندی (شوراوی حەمە غەریب). (24-07-2010).
• شێخ فازڵ شێخ فەرەج شێخ سەعید کەسنەزانی. کەرکووک - بە تەلەفۆن. (19-05-2015).
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览12,858
HashTag
来源
相关文件: 1
挂钩项目: 6
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 94%
94%
添加( هاوڕێ باخەوان 04-06-2015
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):24-10-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览12,858
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.189 KB 04-06-2015 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,356
图片 105,642
书籍 19,138
相关文件 96,355
Video 1,306
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!