ئەمریکا: لە ماوەی نۆ مانگدا 10 هەزار چەکداری داعش کوژراون
📊 آمار و گەپ آزمایی
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، کوژرانی 10 هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریتسی داعشی لە ماوەی نۆ مانگی رابردوودا لە هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا بۆسەر مۆڵگەکانی ئه و رێکخراوە توندڕەوە لە عیراق و سوریادا، راگەیاند.
ئەنتۆنی بلینکن جێگری وەزیری دەرەوەی ئە مریکا رایگەیاند: "لە سەرەتای دەستپێکردنی هەڵمەتی هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان، داعش زیانی زۆری پێگەیشتووە و زیاتر لە 10 هەزار چەکداری ئه و رێکخراوە توندڕەوە، کوژراون".
بلینکن وتیشی: "داعش بۆ نۆ مانگ دەچێت، دەستی بەسەر 25%ی خاکی عیراقدا گرتووە، بەڵام له و ماوەیەدا، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، زۆرێک لە چەک و تەقەمەنی ئه و رێکخراوەی تێکشکاندووە و ژمارەیەکی زۆری چەکدارەکانیشی لەناوبردووە".
دوێنێ سێ شەممە، بلینکن بەشداریی کرد لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دژی داعش کە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا سازکرا و تێیدا وڵاتانی بەشدار، پشتگیریی و پشتیوانی خۆ یان بۆ ئه و پلانە سەربازییە دەربڕی کە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عیراق بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی هەردوو پارێزگای ئەنبار و نەینەوا، پێشنیاری کرد.
- 03-06-2015
⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!🗄 بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)