📊 بابەت 374,065 | وێنە 58,944 | پەڕتووک PDF 10,966 | فایلی پەیوەندیدار 42,349 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,566
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 02-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅02 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
👫 ئیدریس سەلیم
40 ساڵ لە ریزی پێشمەرگەدا خەباتی کردووە، کەمئەندامی سەنگەرە و حەوت جار لە پێشمەرگایەتییدا برینداربووە، ئێستا خانەنشینی پێشمەرگەیە بە پلەی عەمید.
لە 08-05-2019 ئیدریس سەلیم لە بازگەی هەولێر-مەخموور لەلایەن ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراقەوە دەستگیرکرا، پێشتریش بەرپرسانی تەڤگەری ئازادیی ئاماژەیان بەوەکردبوو، کە دەستگیرکردنی ئەو ئەندامەیان تەنها بە تۆمەتی ئەندامبوون بووە لە تەڤگەری ئازادیی.[1]
رۆژی 01-06-2020 پاش مانەوەی زۆرتر لە یەک ساڵ لە زینداندا، ئازادکرا.
📅 01-06-2020
باکووری کوردستان
- لە گەڕەکێکی شارۆچکەی کایاپنار سەر بە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان 55 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکران. لە روها و مێردینیش 8 باڵەخانە و ئاواییەک کەرەنتینکران.[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان، حوکمی 5 ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ رەسووڵ کەریمی، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی 2019، بڕییەوە. لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی تۆمەتبار کردبوو.[7]
- بەپێی ئەو ئامارانەی کە زانکۆ پ
✌️ هەژار کەریمی
خەڵکی شاری مەهابادە، لە رۆژی 02-06-1983 لە شاری تەورێز گوللەبارانکرا.
👫 کەمال سابیر
لە ساڵی 1944 لە گەڕەکی مەڵکەندی لە سلێمانی چاوی بەدنیا هەڵهێناوه، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و خانەی مامۆستایانی هەر لە سلێمانی تەواوکردووه، هەر لە مناڵییەوە خەریکی کاری هونەری بووه، لە ناو هاوڕێکانی دا بەقسە خۆش و نوکتە چی ناسراوه، وە وهونەرمەند لە ساڵی 1970دا ژیانی هاوسەری پێکەوە ناوە خێزانێکی مام ناوەندی دروست کردووه، دوو کوڕ و دوو کچی لە پاش خۆی بەجێهێشتووە بەناوی هەردی، هەڤاڵ، هەڵاڵه و هەرێز وە لە چوارچێوەی خێزانەکەشی دا هەردەم وەک هاوڕێ رەفتاری لەگەڵدا کردوون.
مامۆستا کەمال هەرچۆن لە بوار
📝 ژمارەیەک کادری باڵای دیکەی کۆمەڵی ئیسلامی کۆنگرەکەیان بایکۆت کرد | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
ژمارەیەک کادری باڵای دیکەی کۆمەڵی ئیسلامی کۆنگرەکەیان بایکۆت کرد
📝 بەڵگەنامەکان


بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
بۆ/ بەڕێزان لیژنەی باڵای ئامادەکاری کۆنگرەی سێیەمی کۆمەڵی ئیسلامی
ئەندامان و کادیران و لایەنگرانی کۆمەڵی ئیسلامی
السلام علیکم و رحمەالله و برکاتە
بابەت/ روونکردنەوە

ئەنجومەنی چاودێری و بەدواداچوون وەک ئەرک و تایبەتمەندی خۆی لە بواری چاودێرییکردن و هەڵسەنگاندنی کار و رەوتی کۆمەڵی ئیسلامی بە شاهیدیی زۆرینەی ئۆرگانەکان، چالاکیی بەرچاوی هەبووە و رۆڵی گرنگی بینیووە لە چالاککردنەوەی ئۆرگانەکان، لەو پێناوەشدا -لە لایەن چەند ئەندامێکەوە کە پشتگیریان لێکراوە و بەردەوام کۆسپ بوون لەبەردەم پرۆسەی چاکسازی وگۆرانکارییدا - دووچاری چەندین ئاستەنگ و کۆسپ بووەتەوە. هەرچەندە لەو پێناوەدا ئێمە لە روانگەی (لاخیر فیکم ان لم تقولوها ولا خیر فینا ان لم نسمعها) بەردەوام بووین و ماندوو نەبووین.

ئێستاش لەسەروبەندی بەستنی کۆنگرەی سێیەم و بە هیوای ئاسۆیەکی گەشتر و پێگەیەکی بەهێزتر بۆ کۆمەڵی ئیسلامیی لە کوردستاندا، هەوڵی خۆمان خستنەگەڕ بۆ دەستنیشانکردنی کەموکورتییەکان و خستنە بەردەستی نەخشە و پلانی گونجاو بۆ بەرەوپێشبردنی کۆمەڵی ئیسلامیی. لەڕێگەی داڕشتنەوەی رەشنووسی پەیڕەوێکی تۆکمە بۆ بەردەستی ئەندامانی کۆنگرە و دەنگدان لەسەری.

پەیڕەوێک کە بریتییە لە گرێبەستێک کە تیایدا ئەندامانی کۆنگرە بە نوێنەرایەتی سەرجەم ئەندامانی کۆنگرە لەگەڵ سەرکردایەتی نوێ لەسەری رێکدەکەون و پەیمانی پابەندبوونی پێوە دەدەن.

پەیڕەوێک تیایدا ئەرک و مافەکان بە ڕوونیی دەستنیشان بکرێت و دەسەڵاتەکان جیابکرێتەوە و سەربەخۆیی و لامەرکەزیی بدرێتە ئۆرگانەکان و بنەمای دەستاودەستکردنی دەسەڵاتەکان پیادەبکرێت و میکانیزمی ئاسان و سادەی بۆ دابنرێت، لەگەڵ رەچاوکردن و بەرزنرخاندنی هەوڵ و خەباتی پێشینەکان و دەرفەت بەخشین بە توانا و بەهرە نوێیەکان.

پەیڕەوێک کە بڕیار بوو ببێتە هۆکاری دڵدانەوەو گێڕانەوەی دەستەیەک لە ئەندامان و کادیرانی پێشکەوتووی کۆمەڵی ئیسلامیی، کە تەنیا هۆکاری نیگەرانیان پێداگیریان بوو لەسەر چاکسازیی و گۆڕانکاریی لە پەیڕەوی کۆمەڵی ئیسلامیی و بەو هیوایەوە بگەڕێنەوە نێو ریزەکانی کۆمەڵ و درێژە بە کاروچالاکیان بدەن.

لێرەدا بەشێک لەو گۆڕانکاریی و چاکسازییانە دەخەینەڕوو:
1- بە دامەزراوەیی کردنی ئۆرگانەکانی کۆمەڵ لەڕێگەی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و سەربەخۆکردنی ئۆرگانەکان لە میانەی پیادەکردنی سیستەمی لامەرکەزی لە بەڕێوەبردندا بە جۆرێک کە بواری گەشەکردن و داهێنانی بۆ بڕەخسێنێت و دەستکراوە بێت لە بڕیارداندا.

2- کەمکردنەوەی رۆتینی ئیداری و سادەکردنەوەی پەیکەری حزبی و سنوردارکردنی ژمارەی پۆست و ئۆرگانە باڵاکان.

3- بەڕێوەبردنی کۆنفرانسەکان بەجۆرێک زۆرترین بوار بدرێت بە ئەندامان و باشترین فرسەتیان هەبیت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر نەخشەڕێگا و پەیڕەو و پەیماننامه.

4- پابەندبوون بە پەیڕەو و پرۆگرام و کارنامە و بنەما شەرعییەکانی کۆمەڵی ئیسلامی کە تا ئێستا زۆربەی خاڵەکانی جێبەجێ نەکراوە و فەرامۆشکراوە.

5- بەهێزکردنی دەزگای چاودێریی و لێپرسینەوە، بەمەبەستی بەدواداچوونی بڕیار و راسپاردەکان و داکۆکیکردن لە ئەرک و مافەکانی سەرجەم پۆست و ئاست و ئۆرگانەکان، کە سەرچاوەی کێشەکان دەگەڕێتەوە بۆ کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی ئەرکەکان و زیادەڕۆیی لە سنوری مافەکان.

6- بەهێزکردنی کاروباری سیاسیی و دیپلۆماسی حزب لەڕێگەی تایبەتمەندکردنی مەکتەبی سیاسی بۆ سەرپەرشتی کاروباری پەیوەندییە سیاسییەکان سەرقاڵنەکردنی بە کاروباری ئیداری و رۆتینی رۆژانەی ئۆرگانەکانەوە.

بەڵام بە داخەوە پاش هەوڵ و تێکۆشانێکی زۆر و دەیان کۆبوونەوە و وتووێژ لەو بارەیەوە نەگەیشتینە ئەنجامێک کە جێگەی ئومێد بێت و دواجار گۆرانکاڕییەکی ئەوتۆ نەهاتەدیی لەنەخشە رێگا و ئاراستەی کۆمەڵ، بەوپەری بێمنەتیی و بێباکیی مامەڵەکرا لەگەڵ خواستی زۆربەی هەرە زۆری کادیر و ئەندام و دۆست و لایەنگراندا، هیوایەک نەهێڵرایەوە بۆ گۆڕانکاریی و چاکسازیی، ئەمەش ئێمەی ناچارکرد وەک بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی چاودێریی و بەدواداچوون هەڵوێست وەربگرین و بڕیاری ناچاریی بدەین بە بەشداری نەکردن لە کۆنگرەدا، بەڵام بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانی چاکسازیی نێو کۆمەڵا و داکۆکیی دەکەین بۆ گەڕانەوە وکارکردن بۆ چەسپاندنی بنەما شەرعییەکانی کۆمەڵی ئیسلامیی، لەهەمانکاتدا داواکارین ئەندامانی کۆنگرەی سێیەمی کۆمەڵی ئیسلامیی داکۆکی بکەن لەسەر پرۆسەی گۆرانکاریی ریشەیی لە پەیکەر و ئاراستەی کۆمەڵی ئیسلامیی لەپێناوی گەیشتن بەئامانجەکانمان.

ناوەکان :
1. ئارام قادر – کارگێڕی ئەنجومەنی چاودێریی
2. عەبدولڕەحمان ئەحمەد- کارگێڕی ئەنجومەنی چاودێریی
3. عەبدولحەمید جەلال- بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی و ئەندامی ئەنجومەنی چاودێریی
4. یاسین زەنگەنە- ئەندامی ئەنجومەنی چاودێریی
5. فایەق محەمەد سەلیم- ئەندامی ئەنجومەنی چاودێریی
6. شەمسە سەعید – ئەندامی ئەنجومەنی چاودێریی
7. جەمال قەرەداغی- ئەندامی ئەنجومەنی چاودێریی
8. شوان هەورامی- ئەندامی ئەنجومەنی چاودێریی
9. ئەمیر محمد فەقێ فەرج -بەرپرسی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی چاودێریی
10.جەلال ئەحمەد- ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی چاودێریی

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 78% ✔️
78%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
78%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 30 2015 11:50AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 30 2015 11:51AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 7,772 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ژمارەیەک کادری باڵای دیکەی کۆمەڵی ئیسلامی کۆنگرەکەیان بایکۆت کرد
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان - ئێڕاق
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,5 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574