28-05-2015
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
-
شەڕڤانشەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (
یەپەگەیەپەگە) توانییان 14 گوند و شارۆچکەی ئاشووری لە
داعشداعش پاک بکەنەوە کە ماوەی زیاتر لە سێ مانگە لەلایەن ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەوە دەستیان بەسەردا گیراوە، بەمەش زیانەکانی داعش لەسەر دەستی شەڕڤانان زیاتری کرد بەتایبەت کە لە پارێزگای رەقە یەپەگە لە پێشڕەوی بەردەوامدایە.
- ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا، بە دەنگی 169 ئەندامی ئەنجومەنەکە، رەزامەندی لەسەر داوایەکی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیر دەربڕی کە پێشتر بۆ دوورخستنەوەی ئەسیل نوجێفی پارێزگاری نەینەوا، لە پۆستەکەی پێشکەشی کردبوو.
- بەتۆمەتی هاوکاریکردنی هێزی
پێشمەرگەپێشمەرگە و نەچوونیان بۆ بەرەی بەرەی دژی کورد، چەکدارانی رێکخراوی داعش 3 هاونیشتمانی کورد لە شاری
موسڵموسڵ بە بلۆک دەکوژن. ئەو سێ هاونیشتمانییە دانیشتووی گەڕەکی باب ئەلبەیز بوون لە رۆژئاوای شاری موسڵ بە ناوەکانی (ئەحمەد سەمەد سلێمان، بەشیر سەمەد سلێمان و ناسر عەبدوڵڵا) پیشەیان کاسب بووە و دوانیان بران.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان