🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📷 محەمەدی ماملێ، ئاسۆی شاعیر، هێدی شاعیر و شەریف حسەین پەناهی لەسەر گڵکۆی هێمنی شاعیر لە مەهاباد ساڵی 1986
ئەم وێنه ساڵی 1986 لە ساڵ وەگەڕی مەرگی مام هێمنی شاعیر گیراوە لەمەهاباد گیراوە
لەراستەوە ڕاوەستاو:
نەناسراو، سەرگورد دادخا، پەرویز جەهانی، مامۆستا خالید ئاغای حسامیهێدی، مەناف ئیران پەنا، محەمەد مام
📷 محەمەدی ماملێ، ئاسۆی شاعیر، هێدی شاعیر و شەریف حسەین پەناهی لەسەر گڵکۆی هێمنی شاعیر لە مەهاباد ساڵی 1986
📷 نەجمەدینی غوڵامی لە کاتی هەڵپەڕکێدا
لە چەپەوە: سەرچۆپی(مامە تۆفیق)، وریا ئارەنان، شەهید نەبی زەندی، نەجمەدین غوڵامی، خاتوو نیشات موجتەهێدی، دەف لێدەر (وەستا) ئەحمەد نەجاڕ.
[1]
📷 نەجمەدینی غوڵامی لە کاتی هەڵپەڕکێدا
📕 منداڵی بلوری لە ڕوانگەی زانست و ئاینی ئیسلامەوە
پەرتووک: منداڵی بلوری لە ڕوانگەی زانست و ئاینی ئیسلامەوە
نووسەر: هارون عومەر حەسەن و هاوبەش فارس نەجم
پێداچوونەوەی زانستی: د.بەختیار کەمال تاڵەبانی.
پێداچوونەوەی ئاینی: م.دانا عەبدوڵڵا[1]
📕 منداڵی بلوری لە ڕوانگەی زانست و ئاینی ئیسلامەوە
📕 دەروونزانی پەروەردە و گەشە
پەرتووک: دەروونزانی پەروەردە و گەشە
نووسەر: ڕەمەزان حەمەدەمین قادر[1]
📕 دەروونزانی پەروەردە و گەشە
📕 وەڵامدانەوەی پرسیارە ئاڵۆز و ڕووگیرەکانی منداڵان
پەرتووک: وەڵامدانەوەی پرسیارە ئاڵۆز و ڕووگیرەکانی منداڵان
نووسەر: محەمەد فاید
وەرگێران: خالید قوبادی[1]
📕 وەڵامدانەوەی پرسیارە ئاڵۆز و ڕووگیرەکانی منداڵان
📕 سەرەتایەک بۆ زانستی خاک
ناونیشانی پەرتووک: سەرەتایەک بۆ زانستی خاک
نووسەر: د. داود رەسوڵی[1]

سەرجەم جۆرەکانی ژیان بۆ بەردەوامبوونیان لەسەر گۆی زەوی پەیوەستن بە خاک. ئەلقەی یەکەمی زنجیرەی خۆراکی زیندەوەران لە خاکەوە دەست
📕 سەرەتایەک بۆ زانستی خاک
📕 بنەماکانی ئەندازەی ئاودان
ناونیشانی پەرتووک: بنەماکانی ئەندازەی ئاودان
نووسەر: د. داود رەسوڵی[1]
ئەم پەڕتووکە سەرچاوەیەکە بۆ وانەی بنەماکانی ئەندازەی ئاودان لە بەشە کشتوکاڵییەکان و ئارەزوومەندانی تر کە پێویستیان بە وەرگرتنی
📕 بنەماکانی ئەندازەی ئاودان
👫 سەیران مستەفازادە
نووسەر، چالاکوانی کلتووری، چالاکی مافەکانی ژنان، چالاکوانی مەدەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
[1]
👫 سەیران مستەفازادە
📖 جلوبەرگی کوردی ڕەمزی یەکگرتوویی و یەکیەتی
بابەت: وتار
نووسین: سەیران مستەفا زاده
کولتوور سەدان پێناسەی هەیە. یەکێک لە پێناسە بێ کەموکووڕی و تایبەتەکان کە مانای کولتوور نیشان دەدات پێناسەی تایلۆرە کە دەڵێت: هەموو دەسکەوتەکانی بنەماکی و بەراو
📖 جلوبەرگی کوردی ڕەمزی یەکگرتوویی و یەکیەتی
📕 جیاوازی خوێندن و فێربوون چییە؟
ناونیشانی پەرتووک: جیاوازی خوێندن و فێربوون چییە؟
نووسین و ئامادەکردنی: محەمەد عەبدوڵڵا ئەحمەد[1]
2021
📕 جیاوازی خوێندن و فێربوون چییە؟
📷 سلێمانی ساڵی 1957 بینای مەکتەبی فەیسەلیە
سلێمانی ساڵی 1957 ئەو بینایە مەکتەبی فەیسەلیەی، جێگەی بازاڕی عەسری ئێستایە بەردەرکی سەرا دوای لافاوەکە[1]
📷 سلێمانی ساڵی 1957 بینای مەکتەبی فەیسەلیە
📕 چەند پرسێکی کورد لە بڕیارە نێودەوڵەتییەکاندا
ناونیشانی پەرتووک: چەند پرسێکی کورد لە بڕیارە نێودەوڵەتییەکاندا
نووسەر: گۆران سەڵام محەمەد[1]
📕 چەند پرسێکی کورد لە بڕیارە نێودەوڵەتییەکاندا
📖 کارەکانی خانزادی میری سۆران
کارەکانی خانزادی میری سۆران:
‎1- دروست کردنی قەڵا لە سەرچيای هەرير
‎2- دروست کردنی قەلای بانەمان
‎3- دروست کردنی سەر له نوێ مزگەوتی گەورەی شەقلاوه لەگەڵ حوجره له سالی (1593 ز)
‎4- سەر پەرشتی کردن
📖 کارەکانی خانزادی میری سۆران
📷 یەکەمین ڕۆژهەڵاتناس کەوا لەسەر مێژووی نەخشی چیای هەریری نووسی
(Carl Ferdinand Friedrich Lehmann-Haupt)
یەکەمین ڕۆژهەڵاتناس کەوا لەسەر مێژووی نەخشی چیای هەریری نووسیوە بۆ خۆی هاتۆتە هەریر و دەربارەی ئەو شوێنەوارە چەند زانیاریەکی نووسیوە لە ساڵی 1899.[1]
📷 یەکەمین ڕۆژهەڵاتناس کەوا لەسەر مێژووی نەخشی چیای هەریری نووسی
📷 دروستکردنی هەردوو تابلۆی شوێنەواری نەخشی چیای هەریر(دەرگای کافران) و قەڵای خانزاد
دروستکردنی هەردوو تابلۆی شوێنەواری نەخشی چیای هەریر(دەرگای کافران) و قەڵای خانزاد لە دیوانی شارۆچکەی هەریر کارێکی جوانە و جێگای دەستخۆشیە سوپاس بۆ گرنگیدان بە مێژوو و شوێنەواری دەڤەرەکە...[1]
📷 دروستکردنی هەردوو تابلۆی شوێنەواری نەخشی چیای هەریر(دەرگای کافران) و قەڵای خانزاد
📖 کورتەیەک لە سەر مێژووی هەرير و باتاس
کورتەیەک لە سەر مێژووی هەرير و باتاس :
ناحیەی هەریر سەر بە قەزای شەقلاوەیە لە پارێزگای هەولێر، هەریر نزیکەی 70کم لە پارێزگای هەولێر دورە روبەری ناحیەی هەریر225584 دۆنم دەبێت کە دەکاتە 563.95 کم2.
هە
📖 کورتەیەک لە سەر مێژووی هەرير و باتاس
✌️ رێکان تۆفیق
رێکان تۆفیق لە هێرشی تیرۆرستانی داعش لە 05-12-2021 لە سەرکەلی قەرەسالم نزیک شارۆچکەی پردێ شەهید بوو[1]
✌️ رێکان تۆفیق
✌️ نەهرۆ ناجی
نەهرۆ ناجی لە هێرشی تیرۆرستانی داعش لە 05-12-2021 لە سەرکەلی قەرەسالم نزیک شارۆچکەی پردێ شەهید بوو[1]
✌️ نەهرۆ ناجی
📝 شوێنەوارەکانی دەڤەری هەریر بۆ تاڵان دەکرێن و دەشێوێنرێن
شوێنەوارەکانی دەڤەری هەریر بۆ تاڵان دەکرێن و دەشێوێنرێن حکومەت و دەزگا ئەمنیەکان بێدەنگن ؟؟؟
ئەمە پێمان دەڵێت چەند گرووپێکی مافیای خەریکی دەرهێنان و تاڵان کردنی گردو تەپۆلکە و قەڵا و گۆرستانە کۆنەک
📝 شوێنەوارەکانی دەڤەری هەریر بۆ تاڵان دەکرێن و دەشێوێنرێن
📷 شورە گەورەکەی چیای بەنی هەریر
شورە گەورەکەی چیای بەنی هەریر.[1]
📷 شورە گەورەکەی چیای بەنی هەریر
📷 قەڵای خانزاد هەریر
...[1]
📷 قەڵای خانزاد هەریر
📷 بازاری هەریری ساڵی 80کان
بازاری هەریر ساڵی 80کان[1]
📷 بازاری هەریری ساڵی 80کان
👫 کەسایەتییەکان
کامەران موکری
👫 کەسایەتییەکان
کاوە گەرمیانی
👫 کەسایەتییەکان
یوسف پەری
✌️ شەهیدان
گۆڕان خەسرەو
📖 کورتەباس
کارەکانی خانزادی میری سۆران
👫 سەڵاحەدین دەمیرتاش | پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

سەڵاحەدین دەمیرتاش
سەڵاحەدین دەمیرتاشسەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆک و کاندیدی پارتی دیموکراتی گەلان بۆ پەرلەمانی تورکیا بۆ هەڵبژاردنەکەی 7ی حوزەیرانی 2015 و کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا لە هەڵبژاردنەکەی ساڵی 2014، لە 10ی نیسانی 1973 لە شارۆچکەی پالوی سەر بە پارێزگای ئەلعەزیز لە خێزانێکی زازا لەدایک بووە.
لە 23یەمین خولی پەرلەمانی تورکیا لەسەر بازنەی دیاربەکر و لە 24هەمین خولی پەرلەمانی تورکیا لەسەر بازنەی جۆلەمێرگجۆلەمێرگ وەک پەرلەمانتار هەڵبژێردرا.
دەمیرتاش لە ساڵی 2002دا ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و دوو کچی هەیە بەناوەکانی دەلال و دلدا و لە ئامەدئامەدی باکووری کوردستان دەژین.

دەمیرتاش و خێزانەکەی


هاوسەرەکەی کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی دیجلەی لە دیاربەکر تەواو کردووە. دەمیرتاش لەبارەی هاوسەرگیرییەکەیەوە دەڵێت: هاوسەرەکەم، کاتێک هاوڕێ و دەزگیرانم بوو، زۆر نازی بۆ دەکردم. زۆرم خۆشدەوێت و بە خۆشەویستی هاوسەرگیرییمان کرد.
دایکی سەڵاحەدین دەمیرتاش هەروەک خۆی دەیگێڕێتەوە‌ بێ ئەوەی بڕوات بۆ قوتابخانە فێری نوسین و خوێندنەوە بووە. لەبەرئەوەی دایک و باوکی ئازاری زۆریان چەشتووە، سەرەڕای هەژارییان تەواوی منداڵەکانیان ناردووەتە بەر خوێندن. خوشک و براکانی دەمیرتاش بوون بە ئەندازیار پارێزەر و مامۆستا.
دەمیرتاش بەشی یاسای لە زانکۆی ئەنقەرە تەواوکردووە. لەبەرئەوەی ناچار نەبووە ئامادەی وانەکان بێت تەنیا بۆ تاقیکردنەوەکان چووەتە ئەنقەرە و کاتەکانی تر لە ئامەد لە دوکانەکەی باوکیدا کاری کردووە.
خۆی ئەمڕۆژانە دەگێڕێتەوە و دەڵێت: باوکم دوکانی دامەزراندنی تۆڕی ئاوی هەبوو، منیش کارم لەگەڵی دەکرد، دەچووم بۆ هەر ماڵێک دەموت لە ئەنقەرە بەشی یاسا دەخوێنم، تووشی سەرسوڕمان دەبوون.
دوای تەواوکردنی بەشی یاسا لە زانکۆی ئەنقەرە، دەمیرتاش بۆ ماوەیەک وەک پارێزەر کاری کردووە.
ژیانی منداڵی و کوردایەتی
دایک و باوکی سەڵاحەدین دەمیرتاش بە کوردی- زازاکی لەنێوان خۆیاندا دواون، بەڵام لەبەرئەوەی نەیانویستووە منداڵەکانیان دووچاری گرفت ببن، فێری زازاکییان نەکردوون و لەگەڵ ئەواندا بە تورکی قسەیان کردووە. به و هۆیەوە دەمیرتاش لە منداڵیدا فێری کوردیی نەبووە و لە قۆناغی ئامادەیی بۆی روون دەبێتەوە کە کوردە.
لە ئامادەیی کاتێک لەکاتی یەکێک لە وانەکاندا دەنگی قەرەباڵغییەک دەبیستێت، لە مامۆستا دەپرسێت ئەوە چییە؟ مامۆستاکەش ئەم دەرفەتە دەقۆزێتەوە و بۆ قوتابییەکانی باس دەکات کە ئەم خۆپیشاندانە لە دژی کیمیابارانەکەی هەڵەبجەهەڵەبجە رێکخراوە و باسی ژیانی کوردانیان بۆ دەکات. ئەوکاتە دەمیرتاش دەزانێت کە ئەویش کوردە.
وەک خۆی ئاماژەی پێدەکات، دەمیرتاش، بەدزی دایک و باوکییەوە گوێی لە مۆسیقا و گۆرانی کوردی گرتووە، بەڵام لە ئامادەییدا بەشداری لە چالاکی سیاسیدا نەکردووە.
دوای تەواوکردنی بەشی یاسا لە زانکۆی ئەنقەرە و بەر لەوەی بچێتە ناو ژیانی سیاسییەوە، دەمیرتاش بۆ ماوەیەک وەک پارێزەر کاری کردووە.
سەرەتای کاری سیاسی دەمیرتاش بە بوون بە ئەندامی لقی ئامەدی رێکخراوی مافی مرۆڤ دەستیپێکرد. دوای ئەوەی عوسمان بایدەمیرعوسمان بایدەمیر، سەرۆکی ئەوکاتەی رێکخراوی مافی مرۆڤی دیاربەکر‌ بە سەرۆکی گەورە شارەوانی ئامەد هەڵبژێردرا، دەمیرتاش بوو بە سەرۆکی رێکخراوەکە. لەماوەی سەرۆکایەتیدا لە رێکخراوەکە دەمیرتاش کاری لەسەر دۆسیەی تاوانە بکەر نادیارەکان (فاعل مجهول) کردووە.
دەمیرتاش لە 2007ەوە دوای دامەزراندنی پارتی کۆمەڵگەی دیموکرات (دەتەپە) بەشێوەیەکی چالاکتر درێژەی بە ژیانی سیاسیدا. لە هەڵبژاردنی ئه و ساڵەدا لەڕێگەی دەتەپەوە خۆی بۆ پەرلەمانی تورکیا کاندید کرد و سەرکەوتنی بەدەستهێنا و کرا بە جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتەکە لە پەرلەمان.

خۆشەویستیی دەمیرتاش


دوای بڕیاری دادگا بۆ داخستنی دەتەپە، لە 2010 و لەکۆنگرەی پارتی ئاشتی و دیموکراتیدا سەڵاحەدین دەمیرتاش لەگەڵ گوڵتان کشاناکدا بە هاوسەرۆکی پارتەکە هەڵبژێردران.
لە هەڵبژاردنی 2011شدا دووبارە سەلاحەدین دەمیرتاش کاندید کرایەوە و بە ئەندامی 24هەمین خولی پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردرایەوە.
لە ماوەی قۆناغی چارەسەرکردنی پرسی کورد و راگەیاندنی ئاگر بەست لەنێوان پەکەکەپەکەکە و سوپای تورکیا، دەمیرتاش بەردەوام بوو لەسەر بەڕێوەبردنی پارتی ئاشتی و دیموکراتی.
دوای گۆڕانکاری لەناو و شێوازی کارکردنی بەدەپە و دامەزراندنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپەهەدەپە)، لە کۆنگرەیەکی نائاساییدا هاوشانی فیگەن یوکسەکداغ بە هاوسەرۆکی پارتەکە هەڵبژێردرا.
لە 30ی حوزەیرانی رابردوودا لە مەراسیمێکدا کاندیدبوونی سەڵاحەدین دەمیرتاش لەلایەن پارتی دیموکراتی گەلانەوە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا راگەیەنرا و لە وتارێکیدا کە له و مەراسیمەدا پێشکەشی کرد وتی: دەمانەوێت لەمەودوا وڵاتێک ببینین کە سەرۆکەکەی بەخۆشحاڵییەوە لەلایەن گەلەوە دەستنیشانکرابێت. ئێمە هەوڵ دەدەین بۆ ئەوەی تەواوی تواناکانی دەوڵەت بخەینە خزمەتی گەلەوە.
له و هەڵبژاردنەدا دەمیرتاش رێژەیەکی باش دەنگی بەدەستهێنا، بەڵام نەیتوانی لە رکبارەکەی کە رەجەب تەیب ئەردۆغانرەجەب تەیب ئەردۆغان بوو نزیک ببێتەوە.
هەروەها دەمیرتاش بەردەوام جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە تەنیا کاندیدی کوردەکان نییە، بەڵکو کاندیدی تەواوی تورکیایە.
لەئێستاشدا، دەمیرتاش کە جارێکی تر کاندیدە بۆ پەرلەمان و هەوڵی بەدەستهێنانی زیاد لە سەدا 10ی دەنگەکان دەدەن، دەڵێت: من بە تەنیا کاندیدی کوردەکان نیم، بەڵکو کاندیدی خەڵکی تورکی ستەملێکراویشم، من نوێنەری شیعە، سوننە، چەرکەز و ئەرمەنەکانم. کاندیدی جوتیار و خەڵکی شار و گوندەکانم. خۆم بەکاندیدی هەموو ئه و کەسانە دەزانم کە دەڵێن لەم نیشتیمانەدا ئاسودە نین، رازی نین لە دادپەروەریی ئەم دەسەڵاتە. دڵنیابن لە هەموو شوێنێکی تورکیا، لە دەریای رەش و لە تراکیاوە تا ناوچەکانی ئیجە، تا دەریای سپی، ئەنادۆڵی ناوین لە هەر شوێنێکی خۆرهەڵات بەرگریمان لە زۆرلێکراوان کردووە.
سەرچاوەکان‌:
• چاوپێکەوتنی دەمیرتاش لە خەبەر تورک، رادیکاڵ ئای ئێم سی تیڤی 2013
• بایۆگرافی دەمیرتاش لە پەرلەمانی تورکیا
- 28-05-2015
تێبینی: باوکی ناوی تاهیر و دایکیشی ناوی سادییە.
کاتێک سەڵاحەدین دەمیرتاش منداڵ دەبێت بنەماڵەکەی کۆچ دەکەن بۆ شاری ئامەد.
دەمیرتاش شەش خوشک و برای هەیە. لە ئێستادا نورەدینی برای گەریلایە. نورەدینی برای سەڵاحەدین بە تۆمەتی ئەندامێتی لە ڕێکخستنەکانی پەکەکە لە زانکۆی مۆغلا لە ساڵی 1991 دەستگیرکرا و ماوەی 13 ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا و لە دوای تەواوبوونی وادەی زیندانییەکەی لە ساڵی 2004 ئازاد کرا.
نورەدینی برای دەمیرتاش لە دوای ئەوەی لە ساڵی 2004 لە زیندان ئازاد دەکرێت لە گەڵ حزبە کوردییەکانی باکووردا دەست بەکاری سیاسی دەکاتەوە. لە ساڵی 2007 دەبێت بە سەرۆکی پارتی کۆمەڵگەی دیموکراتی (دەتەپە) و بەهۆی پڕۆژەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتییەوە، کە کردبوویە ئامانجی سیاسیی حزبەکەی جارێکیتر دەستگیرکرا.
لە دەرفەتێکدا لە دەست هێزە ئەمنییەکانی تورکیا هەڵدێت و ئێستا گەریلایە.


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خەندان
📚 فایلی پەیوەندیدار: 35
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 26
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️Trial against Selahattin Demirtaş resumed
2.👁️خەڵاتی ئازایەتیی سیاسی بە سەلاحەدین دەمیرتاش بەخشرا
3.👁️دەقی مانیفێستی هەڵبژاردن-ی سەڵاحەدین دەمیرتاش: من دێم بۆ ئەوەی کۆتایی بە سیستەمی تاکەکەسی بێنم
4.👁️دەمیرتاش دەربارەی مانگرتنەکان نامەیەکی بۆ ناوەندەکانی ئەورووپا نارد
5.👁️سەروەت و سامانی سەلاحەدین دەمیرتاش
6.👁️سەلاحەدین دەمیرتاش لەسەر هێرشە چەکداریەکەی پیرسووس کە 4 کەس کوژران و 8 کەسی دیکە بریندار بوون، پەیامیکی لە ڕێگەی حیسابی تویتەرەوە بڵاو کرادەوە
7.👁️سەڵاحەدین دەمیرتاش پەیامێکی بۆ بەکارهێنەرانی واتسئەپ نارد!
8.👁️سەڵاحەدین دەمیرتاش دەربارەی زمانی کوردی پەیامێکی بڵاوکردەوە
9.👁️سەڵاحەدین دەمیرتاش نامەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عيراق دەکات
10.👁️مەلا بەختیار بۆ دەمیرتاش: پیرۆزبایی خەڵاتی زیندانیی ئازات لێدەکەم
11.👁️نامەیەکی دەمیرتاش لە زیندانەوە بۆ ئێشکگری دادوەریی هەدەپە
12.👁️ڕێگە بە پارێزەرانی بێسنوور نەدرا ئامادەی دادگاییەکەی دەمیرتاش بن
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️پارتی دیموکراتی گەل - هەدەپە
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️Devran
2.👁️Seher
3.👁️دەوران
4.👁️سەحەر
5.👁️سەحەر 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️10-04-1973
📼 ڤیدیۆ
1.👁️پەیامی دەنگی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەربارەی هەڵبژاردن!
📖 کورتەباس
1.👁️بڕیارەکەی دژی دەمیرتاش سیاسییە
2.👁️پەکەکە لە قەندیل ناڕوات!
3.👁️سەڵاحەدین دەمیرتاش خەڵاتی ‘بوێریی سیاسی2019’ پێ بەخشرا
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️عوسمان بایدەمیر
2.👁️فیگەن یوکسەکداغ
3.👁️نورەدین دەمیرتاش
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی لەدایکبوون: 10-04-1973
👫 جۆری کەس: 🕴 چالاکی سیاسی
👫 جۆری کەس: ⛓ زیندانی سیاسی
👫 جۆری کەس: ✍ نووسەر - لێکۆڵەر
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی سەروو
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ ئەلعەزیز
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 24 2015 12:18PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 20 2018 10:46PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 25,431 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.134 KB May 24 2015 12:18PMهاوڕێ باخەوان
📊 ئامار
   بابەت 386,368
  
وێنە 65,375
  
پەڕتووک PDF 12,672
  
فایلی پەیوەندیدار 53,843
  
📼 ڤیدیۆ 205
  
🗄 سەرچاوەکان 16,646

📚 پەڕتووکخانە
  📖 جیاوازی خوێندن و فێربو...
  📖 150 رێکێن چاکیێ دگەل د...
  📖 ڕێگای سیلڤەر
  📖 شینی کورده یەزیدییەکان...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 06-12-2021
  🗓️ 05-12-2021
  🗓️ 04-12-2021
  🗓️ 03-12-2021
  🗓️ 02-12-2021
  🗓️ 01-12-2021
  🗓️ 30-11-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
کامەران موکری
محەمەدی ئەحمەدی تەهای ناسراو بە کامەران موکری لەدایکبووی 1929، لەرۆژی 1986-12-07 لە شاری هەولێر لە هۆتێل مێرگەسوور، لە تەمەنی 57 ساڵیدا دڵی لەلێدان کەوت و لە رۆژی 1986-12-08دا لەشاری سلێمانی بەخاک دەسپێردرێت. کەسێکی زۆر نەتەوەیی بووە و هەڵبەستەکانیشی زۆرینەیان نەتەوەیین. دەستەواژەی شاری هەڵمەت و قوربانی بۆ شاری سلێمانی ئەم دایهێناوە.
کامەران موکری
کاوە گەرمیانی
کاوە ئەحمەد محەمەد، ناسراو بە کاوە گەرمیانی لە وڵاتی ئێران لە شاری رەشت لە ئاوارەیی لە ساڵی 1979 لە دایک بووە، پاش بە رێکردنی تەمەنیک لە ئاوارەیی دێنە باشوری کوردستان و لە شاری کەلار نیشتەجێ دەبن، کاوە گەرمیانی لە تەمەنی پێنج (5) ساڵی واتا لە ساڵی 1984 دەخرێتە بەر خوێندن و چاوەکانی بە خوێندن و خوێندەواری لە قوتابخانەی (نیزال)ی پێشتر و (مرواری) ئێستا قوناغی سەرەتای تەواو دەکات، لە قۆناغەکانی خوێندندا تا پۆلی (دووەمی ناوەندی) دەبڕێت و پاشتر لەبەر قورسی گوزرەرانی ژیان دەست لە خوێندن هەڵدەگرێت و روو
کاوە گەرمیانی
یوسف پەری
لە ساڵی1937 لە گوندی هەرمۆتەی شارۆچکەی کۆیە لەدایکبووە. خەڵکی سلێمانییە، یەکەم قەشە بووە کە ئینجیلی وەرگێڕاوەتەسەر کوردیی ناوەڕاست و پیتی ئارامی.
رۆژی 06-12-2003 لە پاریس بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە لە تەمەنی 66 ساڵیدا کۆچی دوایی دەکات و لەسەر وەسیەتی خۆی تەرمەکەی بە ئاڵای کوردستانەوە دەگەڕێننەوە بۆ سلێمانی و لەوێ دەنێژرێت.
لە سلێمانی باخچەیەک بەناوی ئەمەوە کراوە.
یوسف پەری
گۆڕان خەسرەو
شەهید گۆڕان خەسرەو لە هێرشەکەی شەوی 05-12-2021 داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە نزیک پردێ شەهید بوو[1]
گۆڕان خەسرەو
کارەکانی خانزادی میری سۆران
کارەکانی خانزادی میری سۆران:
‎1- دروست کردنی قەڵا لە سەرچيای هەرير
‎2- دروست کردنی قەلای بانەمان
‎3- دروست کردنی سەر له نوێ مزگەوتی گەورەی شەقلاوه لەگەڵ حوجره له سالی (1593 ز)
‎4- سەر پەرشتی کردنی قوتابخانەی ئاینی گوندی ماوەران
‎5- سەر پەرشتی کردنی مزگەوتی گەورەی هەریر لە هەمان کاتدا قوتابخانەی ئاینیش بوو لە هەرير
‎6- دروست کردنی مزگەوت و حوجرەی کۆڕێ
‎7- دروست کردنی مزگەوت و حوجرەی گوندی خەتێ
‎8- دروست کردنی مزگەوت و حوجرەی زيارەتی ملازادان
‎9- دروست کردنی قەڵای (ئاوان) لە گوندی (شێتنێ
کارەکانی خانزادی میری سۆران

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.12
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,265 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)