پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derbare
 Babet behellkewt
 Rêsakanî bekarhênan
 Kurdipedia Archivists
 Bîrurakantan
 Kokirawekan
 Krronolojiyay rûdawekan
 Çalakîyekan - Kurdîpêdiya
 Yarmetî
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 517,391
Wêne 105,611
Pertk PDF 19,138
Faylî peywendîdar 96,255
Video 1,306
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
Kesayetîyekan
Hawrê Baxewan
Kesayetîyekan
Arîtma Mohammadî
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
وروژاندنی پرسی "پۆستی سەرۆکی هەرێم و دەستور" تەنها بۆ درێژکردنەوەی دەسەلاتی گەندەڵی بۆرژوازی کوردە بەسەرسەری خەڵکی کوردستانەوە!
Pol: Bellgenamekan | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
وروژاندنی پرسی "پۆستی سەرۆکی هەرێم و دەستور" تەنها بۆ درێژکردنەوەی دەسەلاتی گەندەڵی بۆرژوازی کوردە ب
Bellgenamekan

وروژاندنی پرسی "پۆستی سەرۆکی هەرێم و دەستور" تەنها بۆ درێژکردنەوەی دەسەلاتی گەندەڵی بۆرژوازی کوردە ب
Bellgenamekan

دوای دووساڵ تێپەربوون بەسەر ئەو کێشمەکێش و ململانێیەی لەجەرگەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستاندا لە نێوان حزبە بۆرژوا ناسیۆنالیست و ئیسلامیەکان لەسەر ڕەشنوسی دەستوری هەرێم و درێژکردنەوەی ماوەی ویلایەتەکەی مەسعود بارزانی بەڕێوەچوو، جارێکی تر ئەم پرسە کەشوهەوای سیاسی کوردستانی داگیرکردۆتەوە و بووە بە بابەتیکی گرنگی ململانێ و دانوسانی نێوان حیزبە دەسەڵاتدارەکانی بۆرژوازی کورد، بەو جیاوازیەوە کە ئێستا هەرسێ حیزبی ئۆپۆزیسیۆنی پێشوو (گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵی ئیسلامی) لەگەڵ هەردوو پارتی دەسەڵاتداری پێشوو (یەکێتی و پارتی)دا لەدەسەڵاتدا بەشدارن.
ئاشکرایە کەدووساڵ لەمەوبەر بەرێکەوتنی پارتی و یەکێتی، ویلایەتەکەی مەسعود بارزانی وەکو سەرۆکی هەرێم بۆ ماوەی دوو ساڵ لەکردەیەکی نایاسایی و پێچەوانەدا بەخودی دیموکراتیەتێک کەئەم حزبانە بانگەشەی بۆدەکەن درێژکرایەوە. سەرەنجام مەسعود بەرزانی و دەسەلاتەکەی بەسەر خەڵکی کوردستاندا داسەپێندرایەوەو مەسەلەی دەستوری هەرێمێش خرایە کەنارەوە. بەڵام ئەوەی لەم جارەدا بەرچاوە، ئەوەیە کە حزبەکانی ئۆپۆزیسۆنی دوێنێ بوونەتە بەشێک لەپەیکەرەی دەسەڵاتی هەرێم و لەگەڵ یەکێتی نیشتمانیدا سپاردنەوەی پۆستی سەرۆکی هەرێم بەمەسعود بارزانیان بەهەموارکردنەوەی دەستورو بەپلەی سەرەکی بە سەڵاحیاتەکانی سەرۆکی هەرێمەوە گرێداوەتەوە. بەڵام سەرەرای گرفتە یاساییەکان کە لەبەردەم ئەم پرۆسەیەدا، خودی دانوسانە بێسەمەرو پڕگرفت و گۆڵەکانی نیوان پارتی و لایەنەکانی دیکە، نیشانەی ناتەباییەکی ئاشکرایە لەدەستەی باڵای فەرمانڕەوایی بۆرژوازی کورد دا.
ڕیشەی ئەم ناتەباییەی چینی دەسەڵاتدارو حزبە پێکهینەرەکانی حکومەتی ئێستا، لەلایەکەوە ئاکامی فەشەلی سیاسیانە لە پەیوەند بە شەریان لەدژی داعش و لە لایەکی دیکەوە ئاکامی شکستی ڕیکەوتنی هەرێم و بەغدا و بنبەست و شڵەژاویانە لەبەڕێوەبردنی کۆمەلگاو دابین نەکردنی موچەو وەڵام نەدانەوە بەژیان و بژێوی هاوڵاتیانی کوردستان. لەکاتێکدا کە شەڕی داعش‌ حیزبە سەرەکیەکانی دەسەڵاتداری هەرێمی بەسەر بلۆکبەندیە ناوچەییەکان(ئێران و تورکیا)دا دابەشکردووە‌، هاوکات لەسیاسەتی چاوەروانیدا بەدیار کێشمەکێشی دەولەتانی ناوچەکەوە گیرۆدە بوون. لەم پەیوەندشدا و لە ئێستادا جێگاورێگای پارتی وەکو هێزی یەکەم و بڕیاردەری بۆرژوازی کورد کەوتۆتە ژێر پرسیارەوەو ناچار بەوەبووە کە بۆ بەدەستهێنانەوەی پۆستی سەرۆکی هەرێم بۆ مەسعود بارزانی، مل بدا بەسازش بۆ لایەنەکانی دیکەی ناوحکومەت، بەتایبەتی یەکێتی و گۆڕان و دانی بەشی زیاتر لە دەسەڵاتدارێتی هەرێم پێیان.
بەڵام ئەوەی کەلە ململانێ و بانگەشەکان و سازانی حزبەکان لەسەر پۆستی سەرۆکی هەرێم و دەستوردا بەرجەستەیە، خولانەوەی هەموو ئەم لایەنانەیە لەناو ئەڵقەی ڕاگرتنی سیستەم و دەسەلاتدارێتی بۆرژوازی کوردا، کە بەنوینەرایەتی بەرزانی و حزبەکەی بەسەر سەری خەڵکی کوردستانەوەن. ئاکامی ئەم سازش و سازانە ئەگەر بۆ حیزبەکانی وەکو گۆڕان و یەکێتی بەدەستهێنانی دەستکەوت و ئیمتیازی سیاسی بێت لە پارتی، وە بۆ بەرژەوەندی پارتیش وەرگرتنەوەی بەیعەتی ئەو لایەنانە بێت بۆ درێژکردنەوەی ماوەی مەسعود بارزانی وەکو سەرۆکی هەرێم بۆ 4 ساڵی دیکە، ئەوا بۆ خەڵکی کوردستان درێژکردنەوەی چوار ساڵی دیکە دەبێت لەژیانکردن لەناو گیژاوی سیاسی و نائارامی و بێکاری و هەژاری و بێمافی و کۆنەپەرستی سیاسی و دەیان دەردو مەینەتی تردا. مەسعود بەرزانی و سیاسەتەکانی وەکو سەرۆکی هەرێم ئەگەر لە قازانجی سەرمایەداران و خاوەن کۆمپانیاکان و پارەدارانی نێوحزبەکان بێت، ئەگەر کەسایەتیەکی شیاو بێت بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان و قۆرخکاری داهاتی کوردستان، ئەگەر هاورای پیاوانی ئاینی و کۆنەپەرستان و شەریعەتی ئیسلامی بێت، ئەوا خۆی و سیاسەتەکانی، بۆ خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش و ئازادیخوازانی کوردستان کۆسپ و لەمپەرێکە بۆ گەیشتن بەژیانێکی شایستەی ئینسانی. کارنامەی چەند ساڵی ڕابردووی سەرۆکایەتی بەرزانی و باڵادەستی حزبەکەی، بەڵگەیەکی ئاشکرایە بۆسەلماندنی ئەم ڕاستیە. بەدەستەوەگرتنی پرسی دەستورو دانوسانەکانی پارتی لەگەڵ لایەنەکانی تردا تەنها بۆئەوەیە کەهەمویان پێکەوە فێڵێکی سیاسی لە خەڵکی کوردستان بکەن.‌
لایەنەکانی دیکەش کە دەسەلاتی ئێستای پارتی یان قەبوڵکردووە، پۆستی سەرۆکی هەرێم و دەستوریان وەک بابەتێک بۆ بەدەستهێنانی پۆستی زیاترو ئیمتیازات بەدەستەوەگرتووەو لەژێرەوە وەک ئەڵقیەکی تەواوکار بۆ دانانەوەی مەسعود بەرزانی و تێپەرکردنی دەستور بەو ناوەڕۆکە دژی خەڵکیەوە کەهەیەتی قەبوڵدەکەن و ڕۆڵدەگێڕن ودەیانەوێت تێ‌ی پەرێنن. ئەمانە کەکاندیدێکیان لەبەرامبەر مەسعود بارزانیدا نیەو لیرەولەوێ، دانانەوەی مەسعود بەرزانی بەمەرجی کەمکردنەوەی سەلاحیەتەکانی سەرۆک و گۆڕینی سیستەمی سەرۆکایەتی بۆپەرلەمانی دەبەستنەوە، بەڵگەی ئەوەیان بەدەستەوەداوە، کەبالادەستی پارتی و فەرمانڕەوایەتی مەسعود بەرزانیان قەبوڵە. ململانێیەکێش کەئەم لایەنانە لەسەر پرسی دەستور دەستیان بۆبردووە شتێک نیە بێجگە لە چەواشەکردنی خەڵکی کوردستان و بەکارهێنانی وەکو کەرەستەیەکی پڕوپاگەندەی سیاسی بۆ داپۆشینی بەرژەوەندیەکانی خۆیان بەناوی خەڵکەوە. بەتایبەتی ڕەخنەکانی ئەو چوارلایەنەی ناو حکومەتی هەرێم لەپارتی، لەپرسی دەستوردا ‌بەتەنها لەسەر ئه و مادانە چەقی بەستووە کە تایبەتن بە دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم و سەلاحیەتەکانی و هەموو ئه و بنەما و مادانەش ‌فەرامۆش دەکەن کەپەیوەندی ڕاستەوخۆیان بەماف و ئازادیەکان و ژیانی هاولاتیانی کوردستانەوه هەیە. لەکاتێکدا ‌کێشەی ئەسڵی ئەم دەستورە ئەوەیە کە سەرتاپا دەستورێکی کۆنەپەرست‌، دژی ئازادی‌، دژی ژنان و مافەکانی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێشە. گرنگترین ئەو بنەمایانەی ئەم دەستورەی لەسەر داڕیژراوه بریتییە لەوەی:
ئەم دەستورە مۆرکی ئایدیۆلۆژیای ناسیۆنالیستی و ئیسلامی لێدراوەو پیرۆزیە ئاینی و نەتەوەییەکانی کردۆتە شتێکی ئەبەدی و ڕەها بەسەر کۆمەڵگادا. هاوڵاتیانی کوردستانی بەسەر کوردو عەرەب و تورکمان و کلدان و ئاسوری و ئەرمەندا دابەشکردوەو لەسەر ئەم بنەمایەشەوە مافەکانیان بەپێی ژمارەی زۆرو کەمی دیاریکراوە.‌ فیدڕالیزمی قەومی کردۆتە بنامەی ڕیکخستنی پەیوەندیەکانی نیوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی عێراق و لەسەرو بڕیاری خەلکی کوردستانەوە کوردستان‌ بەدەوڵەت و دەستورێکی عروبی و ئیسلامیەوه ئیلحاق دەکاتەوە‌. شەریعەتی ئیسلامی کردوە بەبنەما وسەرچاوەیەکی سەرەکی یاساکان و نابێ هیچ یاسایەک دەربکرێ کە ناکۆکی هەبێ لەگەڵ بنەما نەگۆڕەکانی ئیسلامدا. ئەمەش پێچەوانەیە لەگەڵ ئازادیی بیروباوەڕ و عەقیدەو ناکۆکە لەگەڵ بنەما سەرەتاییەکانی مافی مرۆڤ و ئازادیەکانیدا. خاوەندارێتی تایبەتی بۆرژوایی و جیاکاری چینایەتی‌ پیرۆزو ئەبەدی دەکات‌. ئازادیەکان سنورداردەکات. لەجێگای بەڕەسمی ناسینی ئازادی سیاسی‌، باسی فرەیی سیاسی دەکات. سەبارەت بە ئازادی دامەزراندنی حیزبەکان و قەوارە سیاسیەکانیش، مەرجی ڕێزگرتن لە ئاڵای کوردستان و سرودە نیشتمانیەکەی دادەنێت، کە بەمەش هەر لەسەرەتاوە مافی بزوتنەوەو قەوارە سیاسیە ناتەباو جیاوازەکان لە ناسیۆنالیزم و بۆرژوای دەسەنێتەوە. لەدەستوردا مافی کوشتنی یاسایی دەداتە دەستی دەوڵەت و بەوجۆرە سزای سێدارە دەکاتە بەندێکی دەستوری هەرێمی کوردستان. دەستورێک کەماده و بڕگەکانی ئاو لەم بنەمایانه دەخواتەوە‌، سەرتاپا کۆنەپەرستانەیه و ناکۆکە لەگەڵ ژیان و ئازادی و یەکسانی و مافەکانی هاولاتیانی کوردستاندا. ئەم دەستورە نەشایستەی خەڵکی کوردستانه و نەچاکسازی هەڵدەگرێ، بۆیە دەبێ بەخەباتی جەماوەری و‌هەڵبڕینی دەنگی ناڕەزایەتی فراوانی کرێکاران و ژنان و لاوان و ڕۆشنبیران و ئازادیخوازانی کوردستان، ڕەتبکرێتەوە و بەزبڵدانی مێژوو بسپێردرێت.
خەڵکی کوردستان نابێ ڕیگابدەن پارتی و لایەنەکانی تریان چەواشەیان بکەن و خۆڵ بکەنەچاویان. نابێ ڕیگا بدەن جارێکیتر مەسعود بەرزانی بەسەر ژیان و چارەنوسیاندا داسەپێندریتەوەو دەستورێکی دژی خەڵکی و کۆنەپەرستانە ژیانی ئێستاو داهاتووی نەوەکانیان لەقاڵب بدا. مەسعود بەرزانی نەمافی ئەوەی هەیە جارێکی دیکە ببێتەوە بە سەرۆکی هەرێم و نەهێشتنەوەی لەپۆستەکەیدا کارێکی شەرعی و قانونیە، بۆیە دەبێ بەهێنانە مەیدانی ڕیزی یەکگرتوو خەباتگێرانەی خۆیان هەولەکانی پارتی و لایەنەکانی تر بەشکست بکێشن. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان لەڕیزی پێشەوەی ئەم خەباتەدایە.

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
20-05-2015
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 4,216 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 20-05-2015 (9 ساڵ)
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 89%
89%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 22-05-2015 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,216 جار بینراوە
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Kesayetîyekan
Wefayî
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 517,391
Wêne 105,611
Pertk PDF 19,138
Faylî peywendîdar 96,255
Video 1,306
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Kesayetîyekan
Wefayî
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Peywendî | CSS3 | HTML5

| Katî afrandinî lapere: 0.719 çirke!