وەزیری وزەی تورکیا زانیاری لەسەر بڕی نەوتی هەناردەکراوی هەرێم ئاشکرادەکات و ڕایدەگەیەنێت، لەئێستادا ڕۆژانە بۆ 650 هەزار بەرمیل بەرزبوەتەوە.
ئەنادۆڵ، ئاوێنەنیوز: وەزیری وزە و دەرامەتەکانی سروشتی تورکیا، تانەر یڵدز ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕایگەیاند، لەمانگی ئاداری 2014 هەرێمی کوردستان ڕۆژانە دو هەزارو 300 بەرمیل نەوتی خاوی هەناردە دەکردو حاڵی حازر ئەو ڕێژەیە بۆ 650 هەزار بەرمیل ڕۆژانە بەرزبوەتەوە.
وتیشی، ئامانجمان ئەوەیە کە ئەو ڕێژەیە بگاتە یەک ملیۆن بەرمیل.
یڵدز لەلێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنوسان ئاماژەشیدا، لەپێشبینیەکانی تورکیادا هاتبو کە هەرێمی کوردستان چەندە نەوتی خاوو غازی سروشتی پێشکەشی سەرچاوەکانی وزەی وڵات و بازاڕەکانی جیهان بکات ئەوا ئەوەندە بەرەو ئاسایی بونەوە دەڕوات. ئەوەشی وت، لەو پێشبینییەدا سەلماندمان کە نەک تەنیا ناوچەکە، بەڵکو ئەمریکاش سەرەڕای نیگەرانییەکانی، ئەمڕۆ ناچارە ئەو پێشبینییە قبوڵبکات.
وەزیری وزەی تورکیا ئەوەشی وت، لەئێستادا لەرێگای دوو بۆڕی نەوتکێشی 40 و 46 ئینجەوە لەهەرێمی کوردستانەوە نەوت هەناردەدەکرێت.
- 17-05-2015
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 8,475 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !