- کۆمەڵێک لە چالاکڤانانی سیاسی و مەدەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا داوا لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن ئەمڕۆ بۆ پشتگیری لە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی شاری مەهاباد مانبگرن و دوکان و بازاڕەکانیان دابخەن.
- زۆربەی گیراوەکانی ڕووداوی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی مەهاباد لەلایەن داگیرکەری ئێرانەوە ڕزگارکران.
- داعش 15 خانووی هاوڵاتیانی کوردی شەبەکیان لە گوندی خەزنە لە ڕۆژهەڵاتی شاری موسڵ تەقاندەوە.
- بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 3.3 پلە لە ناوچەی پێنجوێن و قەزای سەیدسادق دەدات بێ ئەوەی هیچ زیانێک بەدوای خۆیدا بهێنێت.
- مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی بەناوی هەڵکۆ مەحمود، لەنزیک شاری کۆیە بەکوژراویی دەدزۆرێتەوە.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 20,177 ganger