پشتگیری لە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی شاری مەهاباد مانبگرن و دوکان و باز...
- کۆمەڵێک لە چالاکڤانانی سیاسی و مەدەنی رۆژهەڵاتی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا داوا لە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن ئەمڕۆ بۆ پشتگیری لە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی شاری مەهاباد مانبگرن و دوکان و بازاڕەکانیان دابخەن.
- زۆربەی گیراوەکانی رووداوی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی مەهاباد لەلایەن داگیرکەری ئێرانەوە رزگارکران.
- داعش 15 خانووی هاوڵاتیانی کوردی شەبەکیان لە گوندی خەزنە لە رۆژهەڵاتی شاری موسڵ تەقاندەوە.
- بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 3.3 پلە لە ناوچەی پێنجوێن و قەزای سەیدسادق دەدات بێ ئەوەی هیچ زیانێک بەدوای خۆیدا بهێنێت.
- مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی بەناوی هەڵکۆ مەحمود، لەنزیک شاری کۆیە بەکوژراویی دەدزۆرێتەوە.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان