پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,099
Kuvat 105,466
Kirjat 19,113
Liittyvät tiedostot 96,126
Video 1,290
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
داهاتی ساڵێکی سندوقی دەستەبەری کۆمەڵایەتی زیاتر لە 66 ملیار دینار بووە
Ryhmä: Tilastot ja selvitykset | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
داهاتی ساڵێکی سندوقی دەستەبەری کۆمەڵایەتی زیاتر لە 66 ملیار دینار بووە
Tilastot ja selvitykset

داهاتی ساڵێکی سندوقی دەستەبەری کۆمەڵایەتی زیاتر لە 66 ملیار دینار بووە
Tilastot ja selvitykset

بەرپرسێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت سەرەڕای خۆدزینەوەی بەشێکی زۆری خاوەنکاران لە بیمەکردنی کرێکارەکانیان، بەڵام ساڵ بە ساڵ ژمارەی کرێکارانی بیمەکراو لەزیادبووندایە. ئەو بەرپرسە هەروەها دەڵێت ئەگەر گرفتی کەمیی بودجە و ستافیان نەبێت، داهاتی سندوقەکە پێنج ئەوەندی ئێستا زیاد دەکات.
بەپێی ئاماری وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، تاوەکو کۆتایی ساڵی ڕابردوو، 78 هەزار و 525 کرێکار لە هەرێمی کوردستان لە20371 پڕۆژەدا دەستەبەرکراون. لەم ڕێگەیەشەوە داهاتی سندوقی دەستەبەری کۆمەڵایەتی گەیشتووەتە 66 ملیار و 736 ملیۆن و 265 هەزار دینار.
بەپێی یاسای ژمارە 4ی ساڵی 2012ی پەرلەمانی کوردستان، پێویستە سەرجەم ئەو کرێکارانەی لە پڕۆژە و کۆمپانیاکان کاردەکەن، دەستەبەربکرێن. هەر کرێکارێکیش دەستەبەرکرابێت خزمەتگوزارییەکانی وەک (مووچەی خانەنشینی، پاداشتی کۆتایی خزمەت، قەرەبووکردنەوە بەهۆی برینداربوون، یان مردن لەکاتی کارکردن) دەیگرێتەوە.
عارف حیتۆ، بەڕێوەبەری گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵامەتی دەڵێت پێشتر زۆر گرنگی بە دەستەبەری کۆمەڵایەتی نەدەدرا و زۆر لە خاوەنکارەکانیش خۆیان دەدزییەوە، بەڵام بەهۆی هاتنی کرێکاری بیانی و گەڕانەوەی ئەو کوردانەی لە تاراوگە بوون، کرێکاران و خاوەنکارانی خۆماڵی گرنگیی دەستەبەری کۆمەڵایەتییان بۆ دەرکەوت، بۆیە ساڵ بەساڵ ژمارەی بەشداربووان لەزیادبووندایە. گوتیشی "ئەوەی زیاتر کۆمپانیاکانی پابەندی یاسای دەستەبەری کرد، بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیران بوو کە دەڵێت هیچ پڕۆژەیەک ئەستۆپاکی پێنەدرێت تاوەکو کرێکارەکانی دەستەبەر نەکات".
بەپێی یاسا دەبێت 17%ی مووچەی کرێکار لە سندوقی دەستەبەری دابنرێ کە 12%ی دەکەوێتە ئەستۆی خاوەنکار و 5%یش لە مووچەی کرێکار دەدرێت. بۆیە کرێکار و خاوەنکارەکان وەکو پێویست بەدەم دەستەبەرکردنەوە ناچن.
عارف حیتۆ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە بەهۆی خۆدزینەوە لە دەستەبەرکردنی کرێکارەکانیان و پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکان، لە ساڵی ڕابردوودا 199 پڕۆژە و ئەمساڵیش 65 پڕۆژەیان داوەتە دادگا. هەروەها گوتی، بەهۆی دواخستنی بەخشینی پارەی دەستەبەری کرێکارەکان، ساڵی ڕابردوو خاوەنکارەکانمان بەبڕی ملیارێک و 839 ملیۆن و 478 هەزار دینار سزاداوە.
بەپێی ئەو ئامارەی دەست (رووداو) کەوتووە، تاوەکو ئێستا تەنیا 652 کرێکار مووچەی خانەنشینییان بۆ بڕاوەتەوە کە 242 کرێکاریان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە خانەنشینییان دەدرێتێ.
عارف حیتۆ، کەمیی ژمارەی کرێکاری خانەنشین بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە بەشێک لە کرێکاران پێش ئەوەی بگەنە تەمەنی خانەنشینی دەبنە فەرمانبەر، بەشێکیشیان زوو داوای پاداشتی کۆتایی خزمەت دەکەن.
بەپێی داتای وەزارەتی کار، زۆرترین کرێکاری دەستەبەرکراو لە پارێزگای سلێمانییە و داهاتی ساڵانەشیان دەگاتە نزیکەی 40 ملیار دینار.
غەفور خۆشناو، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای خۆشناو، بۆ بازرگانیی گشتی و هاوردەکردنی کەلوپەلی نێوماڵ، دەستەبەرکردنی کرێکارانی بە کارێکی باش وەسفکرد و گوتی "دەستەبەرکردنی کرێکاران شتێکی باشە، بەڵام گرفتەکەمان لەوەدایە بەشێک لە کرێکاران بەهۆی خراپیی باری گوزەرانیان ئامادەنین ئەو 5%ی لە ئەستۆیانە بیدەن، تاوەکو دەستەبەریان بکەین".
کاری پێناکرێت
لەزۆربەی وڵاتاندا کاتێک کرێکارێک لە کارەکەی دەردەکرێ، یان کاری نامێنێ تاوەکو ئەو کاتەی کارێکی دەستدەکەوێت، حکومەت بیمەی بێکاری دەداتێ، بەڵام لەکوردستان هیچ یاسا و ڕێنماییەک بۆ پێدانی بیمەی بێکاری نییە، تەنانەت ئەگەر کرێکارەکە دەستەبەریش کرابێت.
عارف حیتۆ، دەڵێت "تاوەکو ئێستا هیچ یاسا و ڕێنماییەکمان نییە، بۆ پێدانی بیمەی بێکاری بە کرێکاران، بۆیە پێویستە ئەنجوومەنی وەزیران یان پەرلەمانی کوردستان یاسایەک یان ڕێنماییەک بۆ ئەم بابەتە دەربکەن".
ئامار و زانیاری لەبارەی کرێکارانی دەستەبەرکراو
- کرێکارانی دەستەبەرکراو بەپێی شارەکان (34904 لە هەولێر، 35406 سلێمانی و 8215 کرێکاریش لە دهۆک).
- تاوەکو کۆتایی ساڵی ڕابردوو، 78 هەزار و 525 کرێکار لە هەرێمی کوردستان لە20371 پڕۆژەدا دەستەبەرکراون. لەم ڕێگەیەشەوە داهاتی سندوقی دەستەبەری کۆمەڵایەتی گەیشتووەتە 66 ملیار و 736 ملیۆن و 265 هەزار دینار.
- 7681 کرێکاری بیانی لە کوردستان دەستەبەرکراون.
- 12%ی پارەی کرێکاری دەستەبەرکراو لە ئەستۆی خاوەنکارە و 5%یش لە ئەستۆی کرێکارەکەیە.
- داهاتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەماوەی سێ ساڵدا لە27 ملیار دینارەوە بۆ 67 ملیار دینار زیادی کردووە.
- 652 کرێکاری دەستەبەرکراو خانەنشینکراون
- کرێکاری دەستەبەکراو (پیاو 30 ساڵ و ژن 20) خزمەتی هەبێت، دەتوانێت خۆی خانەنشین بکات.
- 13-05-2015
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 6,417 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
فەرمانگەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 13-05-2015 (9 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : کۆمەڵایەتی
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ئابووری و نەوت
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 81%
81%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 13-05-2015 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 13-05-2015 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 6,417 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,099
Kuvat 105,466
Kirjat 19,113
Liittyvät tiedostot 96,126
Video 1,290
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.516 toinen!