- بەدروشمی "مهاباد بەتەنیا نیە" خۆپیشاندان لەشاری هەولێر و لەبەردەم پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد.
- چوار پاسەوانی سەرۆک کۆماری عێراق دوو ڕۆژە بێسەروشوێنن و لە ناوچەی عوزێم تەرمی 4 کەس دەدۆزرێتەوە کە گومان دەکرێت کورد بن.
- شەوی ڕابردوو لە سەنتەری قەزای شەنگال چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش پەلاماری سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و گەریلاکانی پەکەکە و یەپەگە و یەبەشەیان داوە و لە ئەنجامدا حەوت چەکداریان کوژران.
- وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم زانیاری لەسەر ئەنجامی سەردانی وەفدەکەی هەرێم بۆ ئەمریکا ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت ئەمریکا سێ لیوای هێزەکانی پێشمەرگە پڕ چەک دەکات.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 6,064 kertaa